ئه‌م دۆخه نوێیه و به‌و پێشهاتانه‌ی كه باسیان لێوه ده‌كرێت، وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره وێنای ده‌كرێت، ته‌نیا له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندایه و له چه‌ند په‌یچ و سایتێكه‌وه ده‌ستاوده‌ستیان پێ ده‌كرێت، له بنه‌ڕه‌تدا وڵاتانی دنیا و ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی وڵاتانی هاوپه‌یمانی كورد، ئاگاداری ئه‌م هه‌موو مه‌ترسییه گه‌وره و قه‌بانه نین كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ی كه باسیان لێوه ده‌كرێت، له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆی حكوومه‌ته‌وه به‌هۆی تاكڕه‌وی له بڕیاردان و جیاكاری له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، قۆرخكاری له به‌ڕێوه‌بردن، پێشێلكردنی ماف و ئازادییه مرۆییه‌كان، ده‌بوو ئێسته كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه خوێن تا ئه‌ژنۆ بهاتایه. به كوردی و پوختی هیچ ده‌رفه‌تێك له به‌رده‌م حكوومه‌تدا نه‌مابوو بۆ یه‌ك سه‌عاتیش درێژه به‌كاره‌كانی بدات.
ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌م له چه‌ند خاڵێكدا ڕوونی بكه‌مه‌وه:
١-ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته هه‌وڵدانه بۆ گۆڕینی تێڕوانینی سیاسیی خه‌ڵك به‌ئاراسته‌ی چه‌ند حزبێكی سیاسیی هه‌رێم، چ ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌شدارن له حكوومه‌ت و چ ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنن ،به‌ڵام ئایا گۆڕینی تێڕوانین و ئاراسته‌ی خه‌ڵك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته هه‌یه، ده‌توانێ هیچ بگۆڕێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕوونه به‌دڵنیایی نه‌خێر.
٢-مه‌ترسیی سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم، به‌دڵنیایی هیچ مه‌ترسییه‌كی رژد له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه، ئه‌و مه‌ترسییانه‌شی باسیان لێوه ده‌كرێت، مه‌ترسیی ئابوورین و هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به سنووری ئیداریی هه‌رێمه‌وه نییه، ئه‌و لایه‌نانه‌شی ده‌یانه‌وێت هه‌ر به‌زۆر ئه‌و مه‌ترسییه بچه‌سپێنن له‌ڕێی چه‌ند پهیچێكهوه، ئه‌وه خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، ده‌بێت دڵنیابن ته‌نیا ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ سپۆنسه‌ر و پشتگیریی ئه‌و په‌یچانه خه‌رج ده‌كرێن به‌فیڕۆ ده‌چن، چونكه هه‌ندێك له په‌یچ و سایته كوردییه‌كان له دوو سێ گه‌ڕه‌ك و ماڵ زیاتر تێپه‌ڕ ناكات، هه‌ر باشه كه وڵاتانی دنیا بینه‌ریان نین، ئه‌گه‌رنا هه‌موو فه‌رهه‌نگی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی كوردی تووشی دۆخێكی هێنده ناهه‌موار ده‌بوو تا ئاستی ئابڕووچوون، ئاخر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی باسیان لێوه ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌كه‌ی له میزاجی چه‌ند كه‌سێكه‌وه نه‌بێت، ده‌كرێت جێی بڕوا بێت، ته‌نیا له‌م چه‌ند مانگه‌دا چه‌ندان سه‌رۆك وڵات و وه‌زیری وڵاتانی گه‌وره‌ی دنیا ڕوو بكه‌نه هه‌رێم، له هه‌موو لێدوانه‌كانیاندا دڵنیایی هاوپه‌یمانی به هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وانیش وه‌ك په‌یچ و سایته كوردییه‌كانن تا به میزاجی خۆیان سیناریۆ و درۆ بهۆننه‌وه؟
٣- تا ئێسته به‌فه‌رمی هیچ كونسوڵگه‌یه‌كی وڵاتان له هه‌رێم له‌باره‌ی مه‌ترسیی سه‌ر قه‌واری هه‌رێم، هیچ نووسراو یان به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمییان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له‌ڕێی تویته‌ره كهسییهكهیهوه نه‌بێت، وتاری ڕۆژنامه‌یه‌كی بیانیی شێر كردووه كه له‌لایه‌ن نووسه‌رێكه‌وه نووسراوه، وابزانم ئه‌وه‌ی یه‌ك تۆز تێگه‌شتنی هه‌بێت، له‌وه تێده‌گات تویته‌ری كه‌سیی نوێنه‌ری وڵاتێك گوزارشت له بۆچوونی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی ناكات، به‌ڵام گه‌وره‌كردنی ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن كه‌ناڵ و په‌یچ و سایته كوردییه‌كانه‌وه، دیسان له چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه درۆییانهیه كه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ستیان داوه‌تێ.
٤-ده‌بێت ڕوون بێت هه‌بوونی ئه‌م هه‌رێمه وه‌ك قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی و چ وه‌ك حكوومه‌ته ئیدارییه‌كه‌ی، به‌م تێكه‌ڵكردن و چه‌واشه‌كارییه ناگۆڕێت، ته‌نیا سهرنجام خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه ده‌خرێته ژێر گوشارێكی ده‌روونیی خراپه‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا هیچ مه‌ترسی و په‌لامار و ڕووخاندنێك له ئارادا نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی یه‌ك تۆز تێڕوانینی بۆ ئایندهی سیاسیی خۆی هه‌بێت، ئه‌م جۆره له سیاسه‌تی فه‌یك ناكاته پێشه‌نگ بۆ هه‌ڵسانه‌وه و چوونه‌پێشه‌وه.
٥- دۆخی دارایی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌و ژماره سفره نییه وه‌ك له‌لایه‌ن چه‌ند حزب و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنه‌وه باسی لێوه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه هه‌موو هاووڵاتییه‌ك له‌م هه‌رێمه هه‌ستی پێده‌كات ئه‌وه‌یه، ئه‌و كێشه داراییانه‌ی باسیان لێوه ده‌كرێت، كێشه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسییه به‌و ڕێژه دیاریكراوه‌ی پێیان ده‌درێت له داهاتی نه‌وتی هه‌رێم.
ئه‌مه ڕاستیی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌یه باسیان لێوه ده‌كرێت، بۆ نموونه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ٤٧ كه‌ی بۆ بكرێت به ٥٠، ئه‌سڵه‌ن كێشه‌یه‌ك نامێنێت و هه‌رزوو ئاماده‌ی دانیشتن ده‌بن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، له‌وانه‌یه هێنده ئیشتیهایان بكرێته‌وه یه‌ك مۆز و پرته‌قاڵ له‌سه‌ر مێز و تهپڵهكهكان نه‌هێڵنه‌وه، به‌ده‌م ڕێككه‌وتنه‌وه هه‌مووی نۆش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو واده‌زانن خه‌ڵك هه‌ست به‌وه ناكات ده‌یان و سه‌تان كارمه‌ندی هێزه‌كانی ناوخۆیان بۆ دامه‌زراوه بۆ پاراستنی به‌رپرسان و باره‌گاكانیان، به‌ڵام زۆربه‌یان بندیوارن، نیوه به‌نیوه مووچه‌یان پێ ده‌درێت، له‌و ڕێیه‌وه مانگانه چه‌ندان ملیار دینار بۆ داهاتی حزبه‌كانیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه زۆر بێ ئاگاترن له‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ستی پێ كردوون، بێ له‌وه‌ی له چه‌ندان پڕۆژه‌دا ئاسانكاری بۆ كه‌سایه‌تیی ناو حزبه‌كانیان كراوه.
نه‌وه‌ی نوێ خۆی كۆپیی گۆڕانێكی تره به شێوازێكی نوێ، ئاخر ناكرێت تۆ هێنده خه‌ڵك به گه‌مژه بزانیت، ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌بێت ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه داهاته‌كه‌ی چۆن و له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ كاتی خۆیشی گۆڕان به‌م شیوازه فرتوفێڵه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سواری پشتی خه‌ڵك بوون، كاتێك به‌ئاگا هاتن ئه‌مه‌ی ئێسته دۆخی سیاسییانه.
ئه‌وه‌ی سه‌ركرده و حزبه ڕاسته‌قینه‌كانن له‌م هه‌رێمه‌دا، ئه‌وانه‌ن چارهسهرخوازن، ئه‌وانه‌ن وزه و هێز و كاتی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری دۆخ و تهحهدییاتهكان ته‌رخان ده‌كه‌ن، كه‌شێك یان سیستمێك ده‌هێننه ئاراوه دڵنیایی بدات به‌وه‌ی جارێكی تر هه‌مان ئه‌و كێشانه له فۆرم و قۆناغی تردا خۆیان وێنا و دووباره نه‌كه‌نه‌وه، سه‌رده‌می بڕوبیانوو و ئۆباڵی شكستدانه ملی ئه‌م و ئه‌و كۆتایی هاتووه، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك و هه‌رێمێكی گهشهكردووتان ده‌وێت، فه‌رموو ده‌ست بكه‌ن به‌كاری به‌ڕاستگۆیی و به‌رپرسیارێتی و ڕانه‌كردن له ئاڵنگارییه‌كان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.