ئه‌م ماوه‌یه ناوه‌ناوه باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی ده‌كرێت بۆ شاری كه‌ركووك، مه‌به‌ست له ورووژاندنی ئه‌م بابه‌ته، پێوه‌سته به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقه‌وه كه بڕیاره له مانگی 11ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت. ده‌مه‌وێ به‌چه‌ند خاڵێك باسی لێوه بكه‌م.
1- دۆخی سیاسیی ئه‌و شاره ته‌واو جیاوازتره له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق، له شاری كه‌ركووك هێزی حزبه سیاسییه‌كان له دوای ساڵی ٢٠٠٣وه، پێوه‌ست بوون به‌هه‌بوونی هێزی سه‌ربازییه‌وه، كام لایه‌ن خاوه‌نی هێزی سه‌ربازی له‌و شاره هه‌بووه، قسه‌ی كۆتایی هه‌بووه له بڕیاره ئیداری و یاسایی و سه‌ربازییه‌كاندا. ئه‌وه‌ی ڕوونه پارتی به‌بێ هێز ناتوانێ له‌و شاره هیچ شتێك بگۆڕێت، وه‌ك چۆن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شه‌ش ساڵی ڕابردوودا، نه‌یانتوانیوه هیچ شتێك بگۆڕن. گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتیش به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌وه‌ی ڕوونه ئێسته له‌و شاره‌دا هێزی سه‌ربازی بڕیارده‌ره و ده‌توانن هه‌موو بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان كۆتایی پێ بێنن، بۆیه هیچ هێزێكی سیاسیی كوردی ناتوانێ ده‌ست بۆ هیچ دۆسیه‌یه‌كی ته‌ناهی و یاسایی و ئیداری و خزمه‌تگوزاری ببات، له‌و شاره‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه ڕوونه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان نابێت.
2- پارتی له دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢وه پشتی به‌ئه‌ندامان و كادرانی خۆی به‌ستووه بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌م ڕێیه‌ش بۆ پارتی تا ئه‌م ساته سه‌ركه‌وتوو بووه، به دڵنیاییه‌وه بۆ له‌مه‌ودواش هه‌روا ده‌بێت، چونكه ده‌نگده‌ری پارتی نزیك بووه‌ته‌وه له ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ. ئه‌گه‌ر تۆزێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌ند ساڵی ڕابردوو، پارتی له شاری كه‌ركووك له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه، خاوه‌نی دوو كورسیی په‌رله‌مانی عێراق بووه تا ١٦ ئۆكتۆبه‌ر، دوای ئه‌و ڕووداوانه‌ش پارتی بۆ یه‌كه‌م جار بڕیاری دا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و شاره له ساڵی ڕابردوو به‌شداری بكات، به‌هه‌مان شێوه‌ی پێش ڕووداوه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر، توانی سه‌نگی خۆی بپارێزێت و دوو كورسییه‌كه‌ی خۆی مسۆگه‌ڕ بكاته‌وه و كێبه‌ركێی كورسیی سێیه‌می ده‌كرد، له دوای ساڵی ٢٠٠٣ یه‌ك هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام ئێسته به‌پێی ئه‌م یاسا تازه‌یه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق په‌سند كرا، كه‌ركووك ده‌چێته كێبه‌رییه‌كی به‌هێزه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك. ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پارتی وه‌ك نموونه وه‌ربگرین، ده‌نگده‌ری هه‌ر كورسییه‌كی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، به‌دوو كورسی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌خه‌مڵێنرێت. كه‌وایه پارتی ده‌توانێ پێنج كورسی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات و كێبه‌ركێ بۆ كورسیی شه‌شه‌میش بكات.
3- ئه‌گه‌ر له‌و شاره‌دا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه كورد بوون و پارێزگاری ئه‌و شاره بدرێته‌وه به كورد، ئه‌وكات ده‌توانن باڵانسی هێز له‌و شاره‌دا هه‌ندێك له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد بگۆڕن، له یه‌كه‌م هه‌نگاودا هیچ نه‌بێت ئه‌و پۆسته ئیداری و سه‌ربازییانه‌ی له كورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه له دوای ١٦ ئۆكتۆبه‌ر، بگه‌ڕێنرێنه‌وه، دواتر كورد ده‌توانێ له‌و شاره زۆر به‌هێز و دڵنیایی هه‌نگاوی خێراتر هه‌ڵبگرێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و شاره و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ته‌ناهی بۆ ژێر ده‌ستی پۆلیسی خۆجێی شاره‌كه و كۆتاهێنان به ناعه‌داله‌تی و وه‌لاخستنی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه.
4- ورووژاندنی باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ شاری كه‌ركووك و هاندانی خه‌ڵك له سۆشیال میدیا له‌م كاته‌دا، بۆ ئه‌وه‌یه پارتی جووڵه‌یه‌كی سیاسیی هه‌ڵه بكات له ژێر فشاری جه‌ماوه‌ریدا باره‌گاكانی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و شاره وه‌ك حزبێكی سیاسی، به‌ڵام ئه‌وكات ده‌بێ ته‌نیا كاری جه‌ماوه‌ری و ڕێكخستنی حزبی بكات و هیچ ڕۆڵێكی نابێت له بڕیار له شاره‌كه، وه‌ك چۆن ئێسته حزبه كوردییه‌كان له‌و شاره بلۆك كراون له بڕیاردان له‌سه‌ر دۆخی ئه‌و شاره. جێی داخه كه هه‌ندێك له ئه‌ندام و كادری ئه‌و حزبه‌ش له‌و سنووره كه‌وتوونه‌ته ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی به كارێكی ڕاست ده‌زانن.
له‌م كاته‌دا كه گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی ناتوانێ هیچ شتێك بگۆڕێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت هێزی جه‌ماوه‌ری ده‌به‌خشێت به حزبه ڕكابه‌ره‌كانی، ئه‌وكات خه‌ڵك پارتییه‌كی هاوتای ئه‌و حزبه كوردییانه ده‌بینێت له‌و شاره كه توانای هیچ شتێكیان نییه، ڕاستییه‌كه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و هه‌ڵا دروستكراوه‌ش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی، ئه‌و خاڵه‌یه ده‌یانه‌وێت گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی ببێته چه‌تری داپۆشینی بێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان له بڕیاردان له‌و شاره، بڵێن ئه‌وه پارتیش گه‌ڕایه‌وه، ئه‌ی بۆ نه‌یتوانی هیچ بگۆڕێت. بۆیه پێویسته پارتی تا دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و شاره تا ئه‌وكاته‌ی پارێزگارێكی كورد بۆ ئه‌و شاره دیاری ده‌كرێت.