سیاسه‌ت به‌شێوه‌ی گشتی پێناسه‌یه‌كی هه‌یه و ئه‌ویش دانانی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه به‌پێی پێكهات و به‌ها و بایه‌خه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه. له ژێر تیشكی ئه‌م پێناسه‌یه، ده‌كرێت جۆرێك ته‌بایی و هاوكۆكی گشتیی له‌ناو و له نێوان ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه و له ده‌ركه‌وته‌ی سیاسیی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا مه‌زه‌نده بكه‌ین، واته سیاسه‌تكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه به‌پێی نۆرم و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه، جۆره هاوسه‌نگی و هاوكۆكییه‌كی نێوان كۆمه‌ڵگه و چینی سیاسه‌تمه‌داری و جڤاكی سیاسی تێدایه. ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوسه‌نگییه تێكچوو، ئه‌وا نێوانی كۆمه‌ڵگه و سیاسه‌ت و یان سیاسه‌تمه‌دار و جڤاكی سیاسی تێكده‌چێت و پێوه‌ندییه‌كه لاسه‌نگ ده‌بێت و ئه‌و شته‌ی كه له‌م نێوانه‌دا وه‌ك سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو ده‌چێت، متمانه‌ی خه‌ڵكه به هێزی ده‌سه‌ڵات و سیاستمه‌دارانی به‌ڕێوه‌به‌ر.
ئه‌م پێناسه و ڕوونكردنه‌وه‌یه به ئێمه ده‌ڵێت كه سیاسه‌ت جیاواز له زانست و لایه‌نه مه‌عریفی و حیكمه‌تئامێزه‌كانی، هه‌ڵگری جۆره هونه‌رێكی یاریكردن و خۆنواندنیشه له‌سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت و شاشه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه. هونه‌رێك كه زیاتر له ئاستی ده‌ربڕین و ئاخافتن یان هه‌مان دیپلۆماسیی و به‌كارهێنانی سیاسییانه‌ی زماندا خۆی ده‌نوێنێته‌وه. بێگومان ئه‌وه‌ی كه زانست و هونه‌ره‌كه‌ی هاوتاو و گونجاوی یه‌ك نه‌بن، په‌رده له‌سه‌ر ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌كت و كه‌سایه‌تی و چالاكییه‌كه‌ی لا ده‌درێت، به كورتییه‌كه‌ی له بازنه‌ی پێناسه‌ی ئاسایی و گشتی و باوی سیاسه‌ت دێته ده‌ره‌وه و ڕێسوا ده‌بێت، ئه‌و ده‌توانێت بازرگان، ده‌ڵاڵ، سه‌رۆك خێڵ، ڕێگر و زۆرگۆ و مافیا و.. بێت، به‌ڵام كه‌سێكی سیاسی نییه.
كه‌سی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زانست و هونه‌ر پێكه‌وه گرێ ده‌دات، زمانیشی چه‌كه‌ره‌كردووی دیالیكتیك و پێوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوانه‌یه. واته كه‌سی سیاسی پێش هه‌ر شتێك به زمانی‌دا ده‌ناسرێته‌وه، به شێوه ئاخافتن و ده‌ربڕینێك كه له‌مه‌ڕ كێشه و پرسگره جۆراوجۆره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵات‌دا ده‌یخاته ڕوو. بێگومان زمانی زبر و توند پێشانده‌ری لێكترازان و ناكۆكیی نێوان زانست و هونه‌رێكه كه ده‌شێت سیاسه‌تمه‌دار هه‌ڵگری بێت، له پانتا و شانۆی سیاسه‌تكردندا و ئه‌و زمانه به‌ر له‌وه‌ی خه‌سار بێت بۆ كه‌سایه‌تیی سیاسیی خۆی، كۆمه‌ڵگه ده‌خاته مه‌ترسی و سیاسه‌تی نائه‌منكردنی كۆمه‌ڵگه له ڕووی سایكۆلۆجییه‌وه، له ڕێی میدیاوه بڵاو ده‌كاته‌وه.
پانتای سیاسیی كوردستان به درێژایی مێژوو، سیاسه‌تمه‌داری زۆر شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌ته‌كێت و زماننه‌رمی به‌خۆوه بینیوه، هه‌ر له بارزانیی نه‌مره‌وه تا جه‌لال تاڵه‌بانی و حیكایه‌ته‌كانی و سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و زمانی كاریزماییانه‌ی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و فازڵ میرانی و... ده‌یان نموونه‌ی تری سیاسه‌تمه‌داری ژیر و زماننه‌رم و به‌حیكمه‌ت، به خۆشحاڵییه‌وه له قوتابخانه‌ی پارتییه‌وه هه‌ڵكه‌وتوون و له هه‌ر كوێدا به‌هۆی ده‌ستی ده‌ره‌كی یان ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ناوخۆییه‌وه پێوه‌ندی كۆمه‌ڵ و سیاسه‌ت درز و شه‌قی تێكه‌وتبێت، توانیویانه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، هاوسه‌نگی و ته‌كوزی كۆمه‌ڵگه و سیسته‌م (حكوومه‌ت، حزب و...) ڕاگرن، ئه‌مه به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشینه‌ی په‌روه‌رده‌ی حزبی و ئاستی كاریگه‌ری وه‌رگرتن له فێركاریی و ڕاهێنانی حزب، دواجار باوه‌ڕهێنانه به‌و سیستمه مۆدێرنه‌ی كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و به هاوكاری كۆمه‌ڵگه بچێته پێشه‌وه، نه‌ك هاوسه‌نگی و هاوكاری نێوان ڕێكخراو و كۆمه‌ڵگه بترازێنێت و هه‌ر ماوه‌ی جارێك به لێدوان و هه‌ڵوێسته توندئاژۆكانی بیله‌رێنیته‌وه.
نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پانتای سیاسه‌تدا ده‌رده‌كه‌ون و ڕاستییه‌كه‌ی وه‌ك كه‌سی سیاسی نابێت حسێبیان بۆ بكرێت، مه‌حموود سه‌نگاوییه. ئه‌و ئێسته‌ش به ڕێساكانی شاخ و تێخوڕینه‌كانی دۆڵ و چۆڵه‌وانییه‌كانی چیا و هه‌وارگه‌كانی خێڵ، چاو له هاوكێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژورنالیزم و سیاسه‌ت و ئابووری و كۆمه‌ڵگه به گشتی و ڕۆشنبیری ده‌كات. ئه‌و له هه‌ر لێدوانێكی میدیاییدا به زمانێكی ئاغه‌واتی و تێخوڕانه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ت و كه‌س و پرسگرێك قسه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت هه‌ر ئێسته ده‌توانم هه‌موو شتێك بكه‌م و كه‌سیش ناتوانێت ده‌ره‌قه‌تم بێت! ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه زمان و ده‌ربڕینێكی سیاسی نییه، به‌ڵكو هی لاكۆڵان و سه‌رشه‌قامه! به‌ڵام به‌كگڕاوند و پێشزه‌وینه‌ی ئاوه‌ها زه‌ینییه‌تێك له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین مردووه، ئه‌وا ده‌كرێت بڵێین لاشه‌یه‌كی بۆگه‌نكردوو و ڕزیوه.
نموونه‌ی ناسراوی وه‌ها حاڵه‌تێك له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدایه كه پێشكه‌شكار پرسیارێك ده‌كات له به‌ڕێز سه‌نگاوی و ده‌ڵێت، گوایه دیموكراسی به ئاستی پێویست له زۆنی سه‌وزدا نییه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دیموكراسی نه‌بوایه، به مه‌فره‌زه‌یه‌ك ده‌هاتمه سه‌رت! ئه‌م ده‌ربڕینه ڕاسته پاساوهێنانه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه كه گوایه ئه‌و باوه‌ڕی به دیموكراسی هه‌یه و یاسایه‌ك پێڕه‌و ده‌كات، به‌ڵام ده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستییه تاڵه‌شه كه ده‌شێت له زاری ناوشیارانه‌ی سه‌نگاوییه‌وه ئاوه‌ها بینوسینه‌وه: ئه‌گه‌ر هه‌ندێك یاسا و ڕێسا به‌رگر و پێشگرم نه‌بن، هیچ له‌مپه‌رێك نییه بۆ لێدان و ده‌سوه‌شاندن لێت! ئه‌م خیتابدانه‌ی ئه‌م كه‌سه كه پۆستێكی سیاسی پێ دراوه، هه‌ر ئه‌وه ده‌نوێنێته‌وه كه خه‌ڵك ده‌یگێڕنه‌وه و باسی ده‌كه‌ن، كه‌سێك كه زه‌وی و موڵكی خه‌ڵك به هه‌ڕه‌شه و تۆپزی داگیر ده‌كات، لێی ده‌ترسن و سته‌م ده‌كات و... جیاواز له‌وه‌ی كه كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك قوباد تاڵه‌بانی، به ڕوونی باسی دزی و نه‌وتفرۆشی و "كامڵ بۆیاخبوونی" ده‌كات.
ئه‌م قسانه بنه‌ما و ڕه‌گوڕیشه‌یه‌كی ڕاستیان له ناو خه‌ڵكدا هه‌یه و له زاری خه‌ڵكه‌وه راستییه‌كان دێنه ده‌ره‌وه. ناوبراو له ڕێی خیتابه‌كانیه‌وه ده‌ریده‌خات كه ئه‌و كه‌سێكی سیاسی نییه، به‌ڵكو ته‌نیا پۆستێكی سیاسیی به‌ركه‌وتووه، زمان و ده‌ربڕینی كه‌سێكی سیاسی هه‌رده‌م هه‌ڵگری تۆوی ئاژاوه‌نانه‌وه و بێڕێزی به خه‌ڵك و حكوومه‌ت و حزب و هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه و كایه‌كانی سیاسه‌ت نییه، بێگومان ئه‌مه به‌شیكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و فه‌وزا و پشێوی و پاشاگه‌ردانییه‌ی كه له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هه‌یه، به‌شێكی تریشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ت و ستراتیجی خێڵه‌كییانه و "به‌شبه‌شانه"ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه به‌داخه‌وه له دێرزه‌مانه‌وه تا ئێسته پێڕه‌وی لێ كردووه و ده‌یان و سه‌تان پۆستی به كه‌سانێك داوه كه شایسته‌ی نین، بگره زیانبه‌خشیشن بۆ ئه‌ركێك كه ئه‌و پۆسته ده‌بێ جێبه‌جێی كات و ڕایپه‌ڕینێت.
سه‌نگاوی دوو ساڵ پێش ئێسته و پاش گیرخواردنی له بازگه‌ی سماقووڵی و گه‌ڕانه‌وه‌ی، له لێدوانێكیدا به‌بۆنه‌ی دووه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی مام جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: من ئه‌و ڕۆژه له‌سه‌رخۆ بووم، ئه‌گه‌رنا شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستی پێ ده‌كرد. كاتێك شیكاریی دیسكۆرسیڤی قسه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌م كه‌سه ده‌كرێت، به ڕواڵه‌ت هێمنانه و دیپلۆماسییانه و نه‌رمونیانه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا له خۆپه‌رستی و تێڕوانینێكی خێڵه‌كییانه و زیاتر باندچێتی و ده‌سته‌گه‌رییه‌وه هه‌ڵده‌خێزێت. چۆن جارێكیش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له یه‌كێتی گوتی ئه‌گه‌ر بمه‌وێت له ناو یه‌كێتی ده‌ڕۆم و به‌شێك له هێزه‌كه‌ش ده‌به‌م. ڕاستییه‌كه‌ی لێدوانی له‌م چه‌شنه‌ی زۆرن و من نامه‌وێت ئێسته هه‌موویان به نموونه بهێنمه‌وه، ته‌نیا ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌وه له‌نگه‌ر بگرم كه كه‌سایه‌تی و ئه‌كته‌ری سیاسی، ده‌بێ چۆن بێت و ئه‌م نموونه‌یه‌ی به‌رباس چۆنه؟
وه‌ك له سه‌ره‌وه تیشكم خسته سه‌ری، كه‌سایه‌تیی سیاسی له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه پۆستیكی سیاسی هه‌یه زۆر جیاوازه ، به‌داخه‌وه ئه‌م دوو چه‌مكه سیاسییه به‌هۆی پێكهاتی ناته‌ندروست و به‌شبه‌شانه‌ی حزب له كوردستان، زۆر له یه‌ك جودا نه‌كراونه‌ته‌وه. كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان به هه‌ڵوێست و ڕۆڵی مێژووییه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه، ئه‌وان خۆیان و غروور و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌شیان له پێناو خاك و نیشتمان و نه‌ته‌وه و خه‌ڵكدا داده‌نێن، خاكه‌ڕایانه و خۆنه‌ویستانه ده‌زانن كه‌میان كردووه بۆ گه‌ل و ئه‌وجا خه‌ڵكی وشیار و تێگه‌یشتووش ئه‌مه‌كناسانه پله‌ی به‌رزی سیاسی و تێگه‌یشتنی قووڵی ئه‌وان بۆ سیاسه‌ت ده‌ناسنه‌وه.
"لێبوردن و فیداكاری" دوو له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تی سیاسین چون ئامانجێتی كۆمه‌ڵگه و خه‌ڵك به ئاراسته‌یه‌كی مێژوویی ته‌ندروست و ئه‌میندا بڕۆن، چون ده‌زانێت خه‌ڵكن كه مانا به پله و پۆسته‌كه‌ی ئه‌و به مانای ڕاسته‌قینه سیاسییه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وێكی ته‌نیا وه‌ك داهۆڵێكه كه ناتوانێت قاڵاوه‌كانیش له‌خۆی بتارێنێت! شێركۆ بێكه‌س له یه‌كێك له گێڕانه‌وه‌كانیدا باسی هه‌ڵوێستێكی فڕه‌نسۆ هه‌ریری ده‌كات و ده‌ڵێت، ئێمه له سه‌روبه‌ندی دانوستانه‌كانی یازده‌ی ئاداردا هه‌ندێ چالاكیمان ڕێكخست، خه‌ڵكێكی زۆر ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رده‌بڕی و خه‌ریك بوو ده‌بووه كێشه له نێوان پارتی دیموكرات و لایه‌نی به‌عسدا، ئه‌مه‌ش گه‌یشتبووه گوێی بارزانیی نه‌مر و ئه‌ویش به‌دواداچوونی بۆ بابه‌ته‌كه كردبوو، له دانیشتنێكدا فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌رگری له‌مانه كردبوو و گوتبووی ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك گه‌نجن و حه‌ماسه‌تێكیان هه‌یه و مه‌به‌ستیان هیچ نییه و نابی لۆمه‌یان بكه‌ین! له‌و قۆناغه سه‌خته‌دا و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ڕه‌فیق ده‌رخه‌ری هه‌م بوێری و هه‌م ڕاستبێژی و ویژدانێكی مێژووییه كه تاهه‌تایه ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌مه كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسییه كه له حیكمه‌تی پراكتیكی تێگه‌یشتووه.
جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان كه‌سێك كه پۆستێكی سیاسی به ڕابردوویه‌كی توندئاژۆی خێڵه‌كییه‌وه داگیر كردووه، له‌هه‌ر ڕووداو و تریبۆنێك ته‌پڵی شه‌ڕی ناوخۆ لێ ده‌دات، له‌گه‌ڵ كه‌سێك له هه‌ر ڕووداوێك به حیكمه‌ته‌وه سیاسه‌تێك ده‌خاته ڕوو، ڕاستییه‌كه‌ی له پله‌ی یه‌كه‌مدا ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان جێ به‌م جۆره كه‌سانه كه پۆسته‌كان داگیر ده‌كه‌ن لێژ بكه‌ن، ئه‌م دیسكۆرسانه له‌ق بكه‌ن و دواتر ئه‌ركی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه كه ئه‌م جۆره خیتابه دژه كوردانه كه له ئاخێزگه‌یه‌كی خێڵه‌كی و هه‌لپه‌ره‌ستییه‌كه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ڕیزه‌كانی ناوماڵی كورد زیاتر له‌یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه بنه‌بڕ بكات. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌م پاشاگه‌ردانییه‌ی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت، با مشوور له كادرانی به‌ئه‌زموون و خاوه‌ن حیكمه‌تی پارتی بخوازێت، خۆ عه‌یب نییه، ئه‌وان له ڕووی مێژووییه‌وه قوتابییه لاده‌ره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانن، قه‌ی چ ده‌كات ئێسته‌ش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستی نه‌وازشتئامێزی حه‌كیمان و سیاسه‌تمه‌داران و ریشسپییانی ئه‌وێ و خزمه‌ت به نیشتمان و خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن!