دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، واته ئه‌و خه‌یانه‌ت و كاڵفامییه‌ی كه بووه هۆی ئێشاندنی دڵی هه‌موو كوردانی چوار پارچه‌ی كوردستان و كوردانی ده‌ره‌وه، دوای لێدان له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان و ڕاكێشكردنی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكانی عێراق و داروده‌سته و هانده‌ره هه‌رێمییه‌كانیان، دوای پیلانداڕشتن بۆ كوشتنی ڕه‌وانشاد؛ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ؛ پارێزگاری ئه‌وكاتی كه‌ركووك و دوای ده‌یان كاره‌سات و شكست و هه‌ره‌س كه یه‌كێتیی نیشتمانیی نوێ و چه‌ند كه‌سه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی! هێنایانه ئاراوه، ئه‌وه‌ی هه‌ر به گه‌شی و زیندوویی مایه‌وه كه ئیراده‌ی كوردانه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووك و ئیمان و باوه‌ڕیان به ڕێبازی كوردایه‌تی و هێزێك بوو كه به‌رده‌وام پشتیوان و پشتگری ڕاسته‌قینه‌ی دۆزی گه‌لی كورد بووه.
دوای داگیركردنی زه‌وی و موڵك و ماڵی كورده‌كان له ده‌ڤه‌ری كه‌ركووك، دوای ئاگردان و تاڵانكردن موڵك و ماڵی خه‌ڵكی خورماتوو و ئاواره‌كردنی دانیشتووانه‌كه‌ی، دوای هه‌وڵێكی نوێی تر له ته‌عریب و گۆڕینی باری دیموگرافی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به چاودێریی و بێلایه‌نی! یه‌كێتیی نیشتمانیی نوێ! كه لانیكه‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی له‌وێ هه‌بوو، به په‌سندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و شارۆكه‌كان، به هه‌وڵ و ماندووبوونی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی عێراق، هیوایه‌كی نوێ دروست بووه كه كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و گره‌نتیكراو، بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی نیشتمان و ئه‌و چه‌واشه‌كاری و ڕێگری و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی هه‌بوون له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دروست، له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕاسته‌قینه‌ی دانیشتووانی ڕه‌سه‌ن و زۆرینه‌ی كه‌ركووك واته كورد هه‌ڵگیران.
ڕۆژی 17/3/2003 فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی عێراق ڕای گه‌یاندووه، هه‌موو ئه‌و ڕێگرییانه‌ی هه‌بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، هه‌ڵگیران و بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رژمێری ساڵی 1957 ده‌كرێته بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به‌مه‌ش گره‌نتی مافی ده‌نگده‌ران و دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه وه‌ك (چه‌مچه‌ماڵ و كفری و كه‌لار و خورماتوو) و هه‌موو ناوچه‌كانی تر ده‌بێت، كه به‌هۆی سیاسه‌تی گۆڕینی دیموگرافی و ته‌عریب له ناوچه‌كه گوازرابوونه‌وه و دابڕێنرابوون. ده‌بێ ئه‌وه بزانین له سه‌رژمێریی ساڵی 1957 كه تازه پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری عێراق بنیات ده‌نرا و پاشایه‌تی له گۆڕ نرابوو، كورد زۆرینه بووه و ئه‌مه‌ش وه‌ك واقیعێكی مێژوویی و به‌رهه‌ست، عه‌ره‌ب له‌و سه‌رده‌مه‌دا ددانی پێدا ناوه، ئێسته به‌پێی یاساكه ده‌بێت بابه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركووك، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانیی 32%هه‌ڵبگیرێ.
جگه له‌وه‌ش ده‌نگی ده‌نگده‌ران له سنووری شارۆكه‌ی (سه‌رگه‌ڕان) گره‌نتی كرا له ڕێی به‌رده‌ركردن و هاوێركردنی ئه‌م شارۆكه‌یه له سه‌رژمێریی ساڵی 1957دا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی كه به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌عریب له كه‌ركووك ڕاگوێزرابوون، به‌پێی ماده‌ی 140 دیسان مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها ماده‌ی 35ی یاسای ژماره 12ی ساڵی 2018 و ماده‌ی 12 له یاسای ژماره 37ی ساڵی 2019 هه‌ڵگیران، كه هه‌موویان ڕێگر بوون له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ هاووڵاتییانی كورد و كوردستان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگارێكی شه‌رعی بۆ ئه‌و شاره هه‌ڵبژێرن.
جیاواز له‌مه‌ش گره‌نتیی ده‌نگی ئاواره‌كانی كه‌ركووك و شنگال كراوه كه له‌و ناوچانه‌ی وا نیشته‌جێن، ده‌نگی خۆیان بۆ شاره‌كه‌یان بده‌ن، له‌باره‌ی كۆتایی مه‌سیحییه‌كانیش دوای هه‌وڵدانێكی زۆر، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست هات كه مه‌سیحییه‌كانی كوردستانیش نوێنه‌ری خۆیان هه‌بێت و خه‌ڵكی تر له جیاتی ئه‌وان نه‌چێته په‌رله‌مانی عێراق.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و دۆزی كورد، كه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خیانه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن نۆكه‌ری ناوخۆوه لێی كرا و باره‌گای ئاگری تێبه‌ر درا، سه‌رپشك و دڵسۆز بووه بۆ خۆشكردنی زه‌وینه‌یه‌كی پته‌وی یاسایی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و ئه‌و برینه‌ی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كوردستان و هه‌رێمی كوردستان كه‌وت، ڕه‌نگه به‌م شێوه‌یه ورده ورده ژانه‌كه‌ی كاڵ بێته‌وه، ئه‌گه‌رچی له بیر ناچێت! به‌ڵام ده‌بێ ئاگادار بین كه 16ی ئۆكتۆبه‌رییه‌كان هێشتا وازیان نه‌هێناوه و هه‌ر به‌پێی سوێندی ملكه‌چانه‌یان له دژایه‌تیی كوردستان و دۆزی كورد ده‌جووڵینه‌وه، بۆیه كاتێك به كاریگه‌ری و به‌رنامه‌ی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق یاساكه په‌سند ده‌بێت، ده‌ست ده‌كه‌ن به دژایه‌تی و كرده‌وه و خیتابی چه‌واشه‌كارانه له دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ كه‌ركووك خراونه‌ته گه‌ڕ، چونكه وا مه‌زه‌نده‌یان كردووه هه‌ندێ یاسا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاغا و وه‌لییه‌كه‌یان نابێت.
ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان ئاگاداری ئه‌وه بن ئه‌گه‌رچی هێزێكی نیشتمانیی بێ ڕكابه‌ری وه‌ك پارتی، شێلگیرانه له ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داوا ره‌واكانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێشتا كاڵفامه‌كانی ناوخۆ و 16ی ئۆكتۆبه‌رییه‌كان هه‌ر له بۆسه‌ی سه‌ركه‌وتن و خه‌ون و ڕزگاریی كوردستاندان، ئه‌م ڕووداوه كه له‌و چوارچێوه یاساییه و به هه‌وڵه‌كانی پارتی دیموكرات سه‌ری گرتووه، خاڵێكی زێڕینی تره له خه‌باتی بێوچانی ڕزگاریی گه‌له‌كه‌مان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌تێكی هه‌ڕاجكراو و مافێكی پێشێلكراوه بۆ خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، شیاوی پیرۆزباییه‌كی گه‌وره‌یه له خه‌ڵكی كوردستان و كه‌ركووك و هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.