دوای هه‌موو هه‌وڵ و ماندووبوونه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆک وه‌زیرانه‌که‌ی، پاش ئه‌و هه‌موو سه‌ردانه‌ی شاندی کوردستانیی بۆ به‌غدا و هاتنه‌سه‌ر هێڵێ ئه‌مەریکا و هاوکات پاش ئه‌و هه‌موو دژایه‌تی و چه‌واشه‌کارییه‌ی له‌لایه‌ن یه‌کێتی و میدیاکانیان و ستران و شێرکۆ عه‌بدوڵاکانه‌وه کرا، کێشه‌ی مووچه له‌ژێر ده‌ستی سه‌رۆک وه‌زیرانێکی خۆراگر و ماندوونه‌ناسدا، به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ڕۆیشت و بڕیاره پێش جه‌ژن مووچه‌ی مانگی ئادار دابه‌ش بکرێت، واتە لە هەفتەیەكدا دوو مووچە.
گومان له‌وه‌دا نییه مووچه مافێکی ڕه‌وای هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و به گشتی مووچه‌خۆرانی کوردستان و هه‌ر وڵاتێکه که هاووڵاتییانی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنی پرۆژی حوکمڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و کۆمه‌ڵگەدا به‌شدارن، هەروەها گومانیش له‌وه‌دا نییه نه‌بوونی مووچه قه‌یرانساز بووه و گوشارێكی ئابووریی کاریگه‌ره له‌سەر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگە و ده‌بێت ئه‌و ده‌ستانه ببڕێن که مووچه و قووتی خه‌ڵک ده‌بڕن و بڕیویه‌تی و ده‌یکه‌نه یاریی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و لێدان لە نەتەوەی كورد.
به‌ڵام با ئێمه پرسیار بکه‌ین، به چاوساغی بیرکردنه‌وه‌ی خۆمان تا بۆمان ده‌ربکه‌وێت ئایا مووچه ده‌یتوانی به‌م ڕاده‌یه قه‌یران دروست بکات و گوشار بخاته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک ئه‌گه‌ر گوتاری ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی یه‌کێتی که قووڵایی ستراتیجیان به به‌غدا و به‌غدادنا پێناسه کردووه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له یاسای تێپه‌ڕاندنی بودجه‌دا تۆوی ملکه‌چی و ده‌ست تێکه‌ڵکردنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه میلیشیا و شاراوەكانی عێراق نه‌چاندایە؟ ئاخۆ مووچه ده‌کرا به وه‌ها میکانیزمێک بۆ لێدان له حکوومه‌تی هه‌رێم و گاڵته‌جاڕی به به‌ها و سیمبول و بەها نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان؟ ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ڕێی بۆ نووسراوی به‌ڕێوه‌به‌رانی یه‌کێتی که له‌ودیو سنووره‌وە بۆیان دەهات، پێڕه‌و نه‌کرایە؟
وه‌ک وتم، كەس لە بەرانبەر كارەكەیدا مافی خۆیه‌تی مووچه له کاتی شیاوی خۆیدا وه‌ربگرێت، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌یش، به‌ڵکوو ده‌سه‌ڵات و حکوومه‌ت ئه‌رکێتی ئه‌م مافه‌ی ئه‌وان دابین بکات، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له مێژووی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش و خه‌باتی کوردی پاش په‌یمانی جه‌زائیر و نسکۆی ئه‌یلوول و ته‌نانه‌ت پێشتریش بده‌ینه‌وه، ده‌بینین و ده‌زانین نه‌ته‌وه‌ی ئێمه له هه‌موو کاته سه‌خت و ناخۆشه‌کاندا هاوده‌نگ و هاوخه‌باتی شۆڕش و پێشمه‌رگه بوون و هیچ کات پشتیان له گوتاری کوردستانی نه‌کرد، واته نه‌ته‌وه‌ی ئێمه کۆڕه‌و و ئاواره‌یی و برسێتی ته‌حه‌مول کرد، به نانی ڕه‌ق ژیا، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵی خۆی لێ کردنه‌وه و فرۆشتنی، به‌ڵام ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی داگیرکه‌ر و به‌غدای دڕنده‌ی نه‌هێنایه سه‌ر زار.
ئه‌مه ئه‌و پۆتانسێل و هه‌بیتۆسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌یه، نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ڕاهاتوو له سه‌ختییه‌کان و ته‌نگانە، به دڵنیاییه‌وه له هه‌مبه‌ر ئه‌م به‌ڵایه‌ی حکوومه‌تی عێراقی ئیحتیلال و هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌ی دادگای نافیدراڵ بۆ کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێم دروستی کرد، نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ناڵێم به ئاسانی، به‌ڵام ده‌یتوانی به‌بێ ئه‌م چه‌واشه‌کاری و سیاسیکارییه‌ی که یه‌کێتی نیشتمانی به‌شێک له مامۆستایان و به‌شێک له مووچه‌خۆرانی پێ خستنه ناو یارییه‌که‌وه، تێپه‌ڕاندایە.
با هه‌موومان له خۆمان بپرسین هه‌ر ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی یه‌کێتی و هاوپه‌یمانی داگیرکه‌ر و ئیحتیلال نه‌بوون که به وه‌هم و خه‌ونی لامه‌رکه‌زییه‌ته‌وه وتیان با نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بکه‌ینه‌وه و هه‌موو شتێکمان مسۆگه‌ره؟ یان سلێمانی جیا بکه‌ینه‌وه له‌و قه‌یرانانه‌ی به‌رۆکی هه‌ولێری گرتووه؟ ده‌ی ئێمه هیچ خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کی دیارمانمان له هه‌ولێر نه‌بینی، چونكە نه ده‌ستی ده‌ره‌کیی له پشته‌وه بوون نه ئاژاوه و فیتنه و ناپاکیی ناوخۆیی!
ئه‌و گرووپه ملكەچە با وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه که قه‌یرانی مووچه له‌سه‌ر ده‌ستی کێ و به هاوکاری کێ هاته ئاراوه؟ پرسیاری له‌وه گرینگتریش ئه‌وه‌یه، تۆ که خۆت قه‌یرانه‌که‌ت به ناپاکی و لادان و پشتکردنه کوردستان بۆ پاره و پوول، ساز کردووه بۆچی تاوانباره‌که ده‌بێت یه‌کێکی دیکه و حزبێکی تر بێت؟ ئایا ئێمه هێنده بیر کولین ئه‌م دژوازی و یارییە به ئاسانی له بیر بكەین؟
هه‌موو ئه‌م قه‌یرانانه که له داوێنی یه‌کێتییه نوێیەکه‌وه دا‌خشا، پێوه‌سته به‌و فۆبیایه‌وه که یه‌کێتی هه‌ر له شه‌سته‌کانه‌وه تا ئێسته بەرانبەر پارتی له‌گه‌ڵ خۆی هەڵیگرتووە! تا ڕه‌وانشاد مام جه‌لال مابوو به‌پێی ئه‌زموون و تێگه‌یشتن و وانه‌وه‌رگرتنی له چوون به‌ره‌و به‌عس و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌ی و به‌خشینی له‌لایه‌ن بارزانیی نه‌مره‌وه، ده‌یزانی تا سنوورێک ده‌توانێ ململانێ له‌گه‌ڵ پارتی بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕێگایه‌ی باڤڵ ده‌یگرێته به‌ر باوکی له شه‌سته‌کانه‌وه تاقی کردووەته‌وه و شکستی قورسی تێدا خوارد، بۆیه مام جه‌لالی ڕه‌وانشاد تا مابوو به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو نه‌یده‌ویست ئه‌م فۆبیایه بته‌قێته‌وه و له ڕێگه‌ی ڕێکه‌وتن و پله و پۆست وه‌رگرتن بۆ ئه‌ندامانی سه‌ربزێو و عێراقچی یه‌کێتییه‌وه، فۆبیاکه‌ی دیزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌کرد، به‌ڵام فۆبیای پارتی له خه‌یاڵی باڤڵدا بووه به هستریایه‌کی تاکه‌که‌سی، بۆیه مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه نه‌ک ته‌نیا خاکی کوردستان، به‌ڵکوو خه‌ڵکه‌که‌یشی ڕووبه‌ڕووی پاکتاوی نوێی عێراق و میلیشیاکانی بکاته‌وه!
ئه‌م فۆبیایه گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی سامناک و کوشنده‌ی وه‌ها که باڤڵ له دانیشتنێکی فه‌رمیدا و له ناوه‌ڕاستی دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتیدا، زیز ده‌بێت و له به‌ر لێدوانێکی ئاسایی به‌رپرسێکی پارتی له میدیایه‌ک ده‌تۆرێت و دواتر هه‌وڵ ده‌درێت ئاشت بکرێته‌وه و ده‌ستی نوازشتی به‌سه‌ردا بهێنرێت، فۆبیاکه به‌و ڕاده‌یه‌یه که یه‌کێتیی و سه‌رۆکه‌که‌ی ئاماده‌یه هه‌موو دۆزی کورد بکاته قوربانیی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر پارتیدا، هه‌ر ئه‌مه‌یش ئه‌م پلانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسی کۆتاکان و چه‌ند بازنه‌یی له هه‌ڵبژاردن و... هێنایه کایه‌وه، ئه‌گینا هه‌موومان ده‌زانین یه‌کێتی ئه‌و هێزه نییه وه‌ها به گڕوتینه‌وه چمکی عه‌باکه‌ی هه‌ڵکات و خۆی فڕێ بداته ناو به‌حری هه‌ڵبژارنده‌وه! ئه‌گه‌ر ئه‌ملاو و ئه‌ولای به باشی له‌لایه‌ن ئه‌مدیو و ئه‌ودیوی سنووره‌وه قایم نه‌كرابێت، کوا هه‌ڵبژاردن بۆ پارتی مایه‌ی مشت‌ومڕ و بکه و مه‌که‌یه؟
ئه‌م یارییە گه‌ڕ و یارییه‌کی ترە له چه‌شنی مووچه که بڕێک مامۆستا و مووچه‌خۆریان له به‌رده‌م که‌ناڵه‌کاندا ڕیز ده‌کرد و ده‌ستی تۆمه‌تیان بۆ حکوومه‌تی هه‌ریم ڕاده‌کێشا، له حاڵێکدا برای سه‌رۆکی یه‌کێتی له‌وێ به پێکه‌نینه‌وه ده‌وامی ده‌کرد!