گومانێک له‌وه‌دا نییه ڕژێمی عێراق هه‌ر له‌و یه‌که‌م هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌تاوه که بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی کیمیایی هه‌ڵی هێنابوو، کوردی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ناعه‌ره‌ب و له پله‌یه‌کی تردا وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ که بۆ مافه‌کانی خۆی خه‌بات ده‌کات و بووه به چقڵی چاوی سه‌دام و سه‌رکرده‌کانی به‌عس، بینیوه و هه‌ر ئه‌مه وایکردووه شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی له ده‌لاقه‌ی ئه‌م ره‌تکردنه‌وه‌یه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی ناعه‌ره‌بدا، کورد وه‌ک ماده‌ی خاو یان ده‌ڵێن مشکی تاقیگه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌کارهێنانه کیمیاییه‌کانی خۆی که چه‌نێک سه‌رکه‌وتوون و چۆنن، به‌کار هێناوه.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هێز و لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی به ویژدان و ئایدۆلۆجیایه‌کی مرۆڤدۆست له ته‌نیا یه‌کێک له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌بوایه، هه‌ر له کیمیابارانکردنی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تییه‌وه ده‌ستی به‌عسی ده‌خوێنده‌وه و ده‌یزانی و هۆشداریی ده‌دا که شتێکی وه‌ک هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌یه و هاوکاریی و پشتگیریی پێویستی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م تاوانە گه‌وره مرۆییه که له‌سه‌ر ده‌ستی عێراق و له‌ناو بێده‌نگیی ڕژێمه هەرێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا هاته ئاراوه، ده‌خسته ڕوو.
به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ئه‌م مرۆڤدۆستییه نه‌هاته ئاراوه، به‌ڵکوو ڕژێمێکی وه‌ک ئێرانیش به بێده‌نگی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه به‌ناو قه‌ومییه‌کانی خۆی، هاوکار بوو له کوشتنی به کۆمه‌ڵ و پاکتاوکردن و کیمیابارانی کورد.
بۆ تێڕامان و به‌دواداچوون به‌پێی به‌ڵگه‌کان، یه‌کێک له‌و کتێبه باشانه کتێبی "له زمانی به‌ڵگه‌نامه‌کان" له نووسین و به‌دواداچوونی خاتوو عه‌داله‌ت عومه‌ر، ده‌لاقه‌ی بینینێکی ڕوونتر بۆ کایه‌ی ئێران و ڕژێمی به‌عس له پرۆژه‌ی کوردقڕاندا به‌پێی گێڕانه‌وه و به‌ڵگه‌نامه‌کان بۆ ئێمه ده‌کاته‌وه. ئه‌م کتێبه پێمان ده‌ڵێت، پرۆژه‌ی کوردقڕان و پاکتاوکردنی کورد گه‌لێ له‌وه گه‌وره‌تره که ئێمه ته‌نیا له قه‌واره‌ی کاره‌سات و تاوانی وه‌ک هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا بیناسین و ده‌بێت ورد و درشتی کاره‌ساته‌کان به‌پێی به‌ڵگه بیخه‌ینه ڕوو و بیگێڕینه‌وه.
ئه‌گه‌رچی به‌دڵنیاییه‌وه ئاسان نییه یه‌که‌مین شوێن و خاڵ له کوردستان دیاری بکرێت که چه‌کی کیمیایی تێیدا به‌کار هاتووه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م کتێبه دۆڵه‌کانی جافایه‌تی و شارباژێڕ، یه‌که‌مین شوێنه‌کانن، ئه‌مه‌یش ئه‌و وته‌یه‌ی سه‌ره‌وه که ئه‌م شوێنانه تاقیگه‌یه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ڵسه‌نگاندنی تواناییە کیمیاییەكانی عێراق بوون تا دواتر کاره‌ساتی دیکه‌ی (وه‌ک هه‌ڵه‌بجه) بخولقێنن.
لێره‌دا سه‌رنجی هه‌ندێ گێڕانه‌وه و ئاماری ئه‌م کتێبه ده‌ده‌ین.
دۆڵەكانی جافایەتی و شارباژێڕ یەكەم شوێنن لە كوردستان كە ڕژێم بە گولەتۆپ لە 15ی نیسانی 1987 كیمیابارانی كردن، بەڵام کاریگەریی زۆر نەبوو، چونکە بەپێی وتەی خەڵكی ناوچەكە، دیارە بەر لە ڕووداوەكە پێشمەرگە ئاگاداری کردبوونه‌وه کە ناوچەكەیان كیمیاباران دەكرێت.
رۆژێك دوای كیمیابارانكردنی دۆڵی جافایەتی، واتە 16ی نیسانی 1987، ناوچەی خۆشناوەتی (بالیسان ، شێخ وەسان) بوونە ئامانجی هێزەكانی ڕژێم و بە خەستی كیمیاباران كران. پیرەژنێكی بەساڵاچووی خەڵكی بالیسان دەڵێت، بە جارێك تاریكی هات و نەماندەتوانی هیچ شتێك ببینین و كەس كەسی بەدی نەدەكرد و یەكپارچە دنیا بوو بە تەمومژ، لە دواییدا هەموو كوێر و نابینا بووین، هەندێك ڕشابوونەوە، دەموچاو هەموو ڕەش داگەڕاو و خەڵكی بەدەست هاڵاوسانی بە ئازاری بنباڵیانەوە دەیانناڵاند و ژێر مەمكی ئافرەتانیش لە ئێشێكی سەختدابوو، دواتریش زەرداوێك لە چاو و لوتیانەوە دەهاتە دەر، خەلكی ڕانیە ئازایانە بەتەنگ خەڵكە لیقەوماوەكەی شێخ وەسان و بالیسانەوە چوون، بەڵام لە بەرەبەیانی ئه‌و ڕۆژه‌دا ئەمن و ئیستخبارات چوونە نەخوشخانە و بریندارەكانیان گواستەوە بۆ نەخوشخانەی فریاكەوتنی هەولێر و پێیانراگەیاندبوون كە بڵێن ئێران بە چەكی كیمیایی لێی داون، ژماره‌یان 346 كەس بوو، ئەمە جگە لە 103 كەس لە نێر و مێ لە گەورە و بچووك که دەسبەجێ شەهید بوون.
لە پاش راپەرینی بەهاری سالی 1991، لە مانگی ئەیلوولی هەمان ساڵدا، پاش دۆزینەوەی یەكەم گۆری بە كۆمەڵ كە 23 شەهیدی شەقڵاوەیی بوون، لە 18\9\1991 ژمارەیەك لە قوربانیان و بێ سەروشوێنكراوەكانی كیمیابارانی دۆڵی بالیسان كە ژمارەیان 25 كەس بوو، لە گۆرێكی بە كۆمەڵدا هەر لەناو گۆرستانی كارگەی قیری هەولێر دۆزرانەوە، ئەوانەی تریش تا ئێستە بێ سەروشوێنن.
ئەوەی تا ئێستە لەبارەی قوربانیانی كیمیابارانی شێخ وەسان و بالیسان بە پێی زانیارییەكان لە نەخوشخانەی فریاكەوتنی هەولێر و هەروەها شایەتی دەربازبووانی ده‌رکه‌وتووه، بەم شێوەی خوارەوەیە:
• 24 شەهید لە بالیسان لە ئەنجامی چەكی كیمیایی ڕاستەوخۆ كە لە گۆرێكی بە كۆمەڵی گوندەكەدا نێژراون.
• 103 شەهید لە شێخ وەسان لە ئەنجامی ڕاستەوخۆی چەكی كیمیایی لەگەڵ زیاتر لە 50 كەس كە لە گۆرێكی بە كۆمەڵدا لە گوندی سەروچاوە نێژراون. كوژراوەكان بریتی بوون لە 33 منداڵی خوار تەمەنی چوار ساڵ و 28 منداڵی تری تەمەن 5-14 ساڵ نۆ كەسی بە تەمەنی نێوان 60-85 ساڵ.
• نۆ یان 10 كەس لە نەخوشخانەی ڕانیە مردن.
• چوار حاڵەتی مردن لە كاتی گەیشتن بۆ نەخوشخانەی فریاكەوتنی هەولێر.
• لە نێوان 64-142 شەهید لە بەندیخانەی ئەمنی هەولێر كە پاش گواستنەوە به‌بێ تیماركردن و بە برسێنی و پشتگوێخستن، گیانیان سپارد، لەوانە دوو ژنی بە تەمەن بە ناوی سەلما مستەفا حەمید و عادیلە شینكۆ و كچێكی نۆ ساڵانیش بەناوی حەوسەت عەبدوڵا خدر.
• 70-75 پیاوی گەنج و كامڵ لە ئەمنی هەولێر بێ سەروشوێن كران كە 22 پیاوی خەڵكی بالیسان و 50 پیاوی خەڵكی شێخ وەسان، چواری تریش لە گوندەكانی دەوروبەری..
هەموو ئه‌م بەڵگەنامە پێوەندیدارانه کە 23 لاپەرەیە و کاتی خۆی له دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق خراوه‌ته به‌رده‌م دادوەر که هه‌ڵگری ناوی هه‌موو شه‌هیدانی کیمیاباران و برینداره‌کان بوو، به‌ڵام به هه‌موو ئه‌مانه‌یشه‌وه و دوای ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و قوربانیدانه‌ی کورد و ته‌نانه‌ت پاش دادگایی‌کردنی سه‌رانی حزبی به‌عس، هێشتا عێراق به عه‌قڵیه‌تێکی فاشییه‌وه هه‌م له ئاستی سیستم و ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر و هه‌م له ئاستی شه‌قامدا کورد پێناسه ده‌کات و ئه‌مه دیسان به ئێمه دەڵێتهوه که کاره‌ساته‌کان هێشتا له بۆسه‌ی ئێمه‌دان و جگه له خۆمان و هێزی سه‌رکرده‌مان، نابێت باوه‌ڕ به هیچ گوتاۆ و هه‌ڵوێستێک بێنین. ڕۆحی هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان و ئه‌نفالکراوان به‌رز و پیرۆز بێت.