ڕه‌نگه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به قه‌ده‌ر كورد تامی تاڵی مه‌رگ و نه‌مان و پاكتاوكردنی نه‌چه‌شتبێ، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا له‌و ڕووه‌وه كه نه‌ته‌وه و گه‌لانی تر پاكتاو و جینۆساید نه‌كراون وه‌ك كورد، به‌ڵكو زۆرتر و زیاتر، به‌ڵام جیاوازیی كورد وه‌ك گه‌لێكی جینوسایدكراو و ئه‌نفالكراو له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی هاوشێوه‌ی خۆی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆزه گشتییه‌كه‌ی و ئه‌و دۆخه جیۆپۆڵه‌تیكییه‌ی تێیدایه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێ نه‌دراوه برینه‌كانی خۆی به پێوه‌ری نه‌ته‌وه‌بوون مانیفێست بكات، له‌م ڕێیه‌وه هه‌م كۆڵه‌كه و بنه‌مایه‌ك بۆ شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆی دروست بكات و هه‌م قه‌ره‌بووی ئازاری گیان و ڕۆحی بنه‌ماڵه جێماوه‌كانی ئه‌نفال و جینۆسایدكراوان بكاته‌وه.
مایه‌ی دڵته‌نگی و خه‌مه كه هێشتا وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بابه‌ت و ڕووداوێكی ناوخۆیی عێراق، چاو له ئه‌نفالی كورد له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌كه‌ن، وه‌ك كرده‌وه‌یه‌ك كه ده‌وڵه‌تێك دژی هاووڵاتییانی خۆی ئه‌نجامی داوه، بێگومان دیار و ڕوونه ئه‌مه وێنه‌یه‌كی كۆمێدی و گاڵته‌ئامێزه! هه‌مان قسه و گوتار له‌سه‌ر زاری وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی ئێران دووپات ده‌بێته‌وه، هه‌م له میدیا فه‌رمییه‌كانی و هه‌میش له هه‌ڵوێست و به‌ڵگه دیپلۆماسی و سیاسییه‌كانیدا. به‌مه‌یش هێشتا به‌شی هه‌ره‌زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه یان هێزێكی به‌رگریكار له هه‌مبه‌ر به‌عس و ده‌سه‌ڵاته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان نابینن، ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك هێزێكی لاده‌ر ده‌یبینن كه جێی متمانه و بڕوا نییه و پێده‌چێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووبێت، پێوه‌ست بێت به ئیسرائیل و پڕۆژه‌كانیه‌وه.
خاڵی جه‌وهه‌ریی جیاوازبوونی ئه‌م برینه‌ی كورد یان باشتر وایه بڵێم جیاوازیی مانیفێستبوونی ئه‌م برینه‌ی كورد به‌رانبه‌ر ئه‌فریقای باكور و هۆتێل ڕواندا و هیرۆشیما و ناكازاكی و... ئه‌وه‌یه كه لێره‌دا دۆخ و هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی كورد، نه‌فره‌تی ئه‌وه‌ی بۆ كورد هێناوه كه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ماف و خه‌باتكار كه‌متر ئاوڕی لێ بدرێته‌وه، ئه‌گه‌ریش وه‌ك گرووپ یان جڤاتێكی جیاواز له عێراق و عه‌ره‌ب سه‌یر بكرێت، ئه‌وا هه‌ر له چوارچێوه‌ی عێراقێك ده‌بینرێت كه وڵاتێكی عه‌ره‌بییه و له پاش ڕووخانی ئیمپراتۆریی عوسمانی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی، به حوكمڕانیی مه‌لیك فه‌یسه‌لی یه‌كه‌م ده‌بینرێت! ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێ ئاستدا ئه‌م دیسكۆرسه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و ئێسته زۆر كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت ده‌ناسن كه جینۆساید كراوه و ئه‌نفالی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بووه، هه‌موو ئه‌م ئازار و ته‌نگژه‌یه له سه‌رتاپای شۆڕشی كوردیدا له ڕۆژهه‌ڵات و باشوور ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌م دیسكۆرس و گوتاره كوردكوژه برین و ئازاری كوردی چه‌ند قات به سووێتر و ژاراویتر كردووه.
بێگومان زامێكی به‌سوێ و ناسۆره كه ئه‌و هه‌موو برین و پاكتاوكردن و زینده‌به‌چاڵكردنه‌ت به‌سه‌ردا بێنن و دواتر بڵێن به‌شێكن له ئێمه، یاخۆ بێژن ئێوه وه‌ك كورد به‌شێكن له عێراق. ئه‌مساڵیش وه‌ك زۆر ساڵی تر، ڕووفاتی 100 بارزانیی ئه‌نفالكراوی شه‌هید له بیابانه‌كانی خوارووی عێراقه‌وه گه‌یه‌نرانه‌وه خاكی پیرۆزی كوردستان، بنه‌ماڵه و كچ و كوڕ و هاوسه‌ر و كه‌سه‌كانیان به دیداری ئێسك و پرووسكی كه‌سوكاریان شاد بوونه‌وه، چ خه‌م و دژوازییه‌ك له‌مه قووڵتر و سامناكتره‌كه تۆ به وه‌رگرتنی ته‌رمی به ئێسك و پرووسكبووی ئازایزانت، هه‌ستێك له شادی و خۆشیت بۆ بگه‌ڕێته‌وه؟ هه‌ستێك له شادبوونه‌وه كه له پاڵ هه‌ستی تازیه‌باری و شیوه‌ن و كۆستكه‌وتندا، ده‌بێت هه‌ڵگری بیت.
ئایا ئه‌مه ئه‌و شێواندن و په‌شۆكانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان نییه كه دنیای عه‌ره‌ب و كولتووری شمشێر و قڕكردن و شارستانیی لم و ڕم، له هه‌ست و نه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی كورددا جێگیری كردووه؟ دكتۆر حوسێن محه‌مه‌د عه‌زیز له كتێبی "دۆزه‌خی ژێرده‌ستی"دا ده‌ڵێت: له ئه‌نفالكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورددا هه‌موو تاك و پیر و گه‌نج و منداڵێكی عه‌ره‌ب به‌رپرسیاره. ڕه‌نگه له پله‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌مه وه‌ك ده‌مارگرژی یان سه‌ره‌ڕۆییه‌ك ببینرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كولتوورێك به داونه‌ریتی شمشیر و قڕانكردنی هه‌ر شتێك جگه له عه‌ره‌ب، ئاو درابێت و تاك و ئه‌ندامانی جڤاته‌كه‌ی په‌روه‌رده كرابێت و ڕاهێنرابن، ئایا ئه‌م قسه‌یه دووره له ڕاستی؟
دۆسیه‌ی جینۆسایدی بارزانییه‌كان له 3/5/2011 له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق وه‌ك جینۆساید ناسێنرا، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه چ ده‌سكه‌وتێكی بۆ بارزانییه‌كان و گه‌لی كورد له باشووری كوردستان هێنا؟ ئایا له ڕووی دارایی و واتاییه‌وه هیچ هه‌وڵێك درا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئازاره له بن نه‌هاتووه‌كانیان؟ ئاخۆ هیچ هه‌وڵێك درا بۆ ساڕێژكردنی برینه به‌سوێ و ئازاره ساڕێژنه‌بووه‌كانیان؟ یان حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك زایه‌ڵه و ڕۆحانییه‌تێكی فاشیستیی نوێ به ئاره‌زوویه‌كی به‌عسییانه‌وه گه‌ڕایه‌وه و خۆی كرد به مۆته‌كه به‌سه‌ر خه‌ون و ئاوات و ئازاره‌كانی گه‌لی كورده‌وه؟. وه‌ك سه‌رۆك بارزانی له ڕێوڕه‌سمی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووفاته‌كاندا باسی كرد، هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام كێشه‌ی كولتوور و سه‌قافه‌ت به‌م ئاسانییه نا.
ڕاستییه‌كه‌ی گرێپووچكه‌ی كێشه‌ی چه‌ند سه‌ت ساڵه‌ی عه‌ره‌ب و كورد له‌م خاڵه گرنگ و بنه‌ڕه‌تییه‌دایه، ڕسته‌یه‌كی به‌ناوبانگ هه‌یه ده‌ڵێت: كولتوور له مه‌رگ و ژیان به‌هێزتره. ده‌لاله‌تی قووڵ و ئاماژه‌ی شاراوه‌ی پشت ئه‌م ڕسته‌یه ئه‌وه‌یه كه كولتوور دیاریكه‌ری شێوازی ژیان و مه‌رگه، شێوازی بوون و نه‌بوونی ئێمه دیاری ده‌كات، دیاره كولتووری عه‌ره‌ب له مێژه كولتوورێكی هێرشبه‌ر و سه‌ركوتكار بووه، ئه‌و ده‌نگۆ و هه‌ڵگۆستانه‌یش كه له مێژوودا به‌رز ده‌كرێنه‌وه گوایه له قۆناغه جیاواز و جۆراوجۆره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی عه‌ره‌به‌كاندا، قۆناغی زێڕینی پێشكه‌وتن و گه‌شانه‌وه له ڕه‌هه‌ند و لایه‌نی جیاوازه‌وه خراوه‌ته ڕوو، به بێ بینین و تێگه‌یشتن له‌و ڕاستییه‌ی كه ئه‌وان سه‌ره‌تا وڵاته‌كانیان به زه‌بری شمشێر و ئایدۆلۆجیا داگیر ده‌كرد و پاشان ده‌ستیان ده‌كرد به ڕامووسان و لاواندنه‌وه‌یان، نه‌كرده و مه‌حاڵ ده‌بێت.
ئه‌وان هه‌ر ماوه‌ی جارێك مۆته‌كه و فریشته‌ی مه‌رگیان بۆ بانگهێشت ده‌كردین، خاڵی خه‌مهێنه‌ر و تاسه‌باری ئه‌م ڕه‌وته ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرۆسه‌یه به زۆریی به‌سه‌ر كورددا پێڕه‌و كراوه، كوردێك كه هه‌موو هه‌وڵی ئاشتی و هێمنی و كولتووری باڵاكردنی مرۆڤ و گه‌شه‌كردنی ڕۆح و زه‌ینی مرۆڤی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی بووه. ئه‌م جیاوازییه كولتوورییه تا ئاستێكه كه ئێمه‌ی كورد ده‌شێت له ناسینی ئه‌نفالكه‌راندا هه‌ستی ئه‌وه‌مان هه‌بێت، ئه‌نفال له هه‌ست و نه‌ست و یاده‌وه‌ریی ژێره‌وانكێی عه‌ره‌بدا وه‌ك شانازی و سه‌روه‌رییه‌ك بۆ وڵاتی عه‌ره‌ب و عرووبه ده‌بینرێت، ئه‌مه هه‌ستێكی هه‌ڵه نییه! خاڵه جیاواز و ناكۆكه‌ی نێوان ئێمه و ئه‌وانیش لێره‌دایه!
جا ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی كورد چ له ئاسته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كه‌یدا و چ له ئاسته ڕۆشنبیری و كولتوورییه‌كه‌یدا بۆ جێگیركردن و په‌ره‌پێدانی كولتووری دانوستان و وتووێژ و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنیش بمێنێت، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بوو به هه‌ڵسوكه‌وته دژواز و لێكدژه‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق و فراكسیۆنه سیاسییه جۆراوجۆره‌كانی شیعه و سوننه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی. له‌م هه‌موو بگره‌وبه‌رده و كێشمه‌كێشه‌دا، ته‌نیا فاشیزمی عرووبه و كولتووری شمشێر تاوانبار و به‌رپرس نین، به‌ڵكو كۆی ئه‌و وڵاته زلهێز و كۆلۆنیالیستانه‌یش به‌رپرس و تاوانبارن كه له‌ناو هه‌مان هاوكێشه‌ی عێراقیبوون و هاووڵاتیبووندا زام و برینه‌كانی كورد ده‌خوێننه‌وه.
ئه‌وان ڕۆڵی ته‌واوكه‌ر و هاوبه‌ش ده‌گێڕن له لۆكاڵی و ناوخۆیی پێشاندانی زامێكی نه‌ته‌وه‌یی و جیهانیی وه‌ك ئه‌نفالدا، ئه‌مانه هه‌موو له به‌رده‌م دادگای نه‌بووی مرۆڤایه‌تیدا به‌رپرس و تاوانبارن. له خاوه‌ن تاقیگه‌یه‌كی كیمیاییه‌وه له هۆڵه‌ندا بگره تا به‌رده‌ستێكی پله سێی میشێل عه‌فله‌ق له دیمه‌شق، یان چه‌پڵه‌لێده‌رێكی بیاباننشینی ئه‌و بیابانانه‌ی خوار عێراق یان سه‌گه‌كانی نوگره‌سه‌لمان و كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شۆڤڵ و زیله‌كان. ئه‌مه ئه‌و مۆدێرنه ئه‌هریمه‌نی و دێز و نه‌گریسه بوو كه كورد بوو به سووتماك و خۆڵه‌مێشی شه‌ڕ و هێرشی دڕندانه‌ی كولتووری شمشێر و لم و ڕم و بیابان، ئه‌مه ئه‌و كۆلۆنیالیستانه بوون كه شمشێریان كرد به فڕۆكه و لمیان كرد به چه‌كی كیمیایی و ڕمیان كرد به مووشه‌ك و بیابانیان كرد به كۆشك و عرووبه، بۆ له ناوبردنی پیاو و ژن و كچ و كوڕ و منداڵی بێ‌تاوان و پاكیزه و بێگوناهی ئه‌م جیۆگرافیا پیرۆزه. نازانم ئه‌ز چیتان بۆ باس بكه‌م و له كوێوه بچمه ناو قیژه و زریكه‌وه و كام هاوار بدوێنم؟
جینۆسایدی بارزانییه‌كان له 31/7/1983 له چه‌ند قۆناغدا جێبه‌جێ كرا:
قۆناغی یه‌كه‌م له 29 تا 30/7/1983 كه تێیدا هه‌ندێك له كه‌سایه‌تی و ڕووخساره دیاره‌كانی ناوچه‌ی بارزان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
قۆناغی دووه‌م له 31/7/1983 ده‌ستی پێ كرد و له‌م قۆناغه‌دا شه‌پۆلی گرتنی به كۆمه‌ڵی پیاوانی بارزانی له ئۆردوگاكانی قوشته‌په و قادسیه ده‌ستی پێ كرد.
قۆناغی سێیه‌م له 10/8/1983 ده‌ستی پێ كرد و تێیدا گرتنی به‌كۆمه‌ڵی پیاوانی بارزانی له ئۆردوگاكانی هه‌ریر، دیانا و به‌حركه جێبه‌جێ كرا.
قۆناغی چواره‌م و كۆتایی، ڕاوه‌دوونان و شوێنپێگرتنی هه‌ر بارزانییه‌ك بوو كه له شاڵاوه‌كه هه‌ڵاتن و ده‌ربازیان بووه.
ئه‌م پڕۆژه ئه‌ندازه‌كراوه‌ی كوشتن و جینۆساید به نیسبه‌ت كورده‌وه، سه‌رتاپای نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م له خۆ ده‌گرێت و هیچ لایه‌ن و هێز و نه‌ته‌وه‌یه‌كیش وه‌ك ڕاستی ئه‌و برینانه چاوی له پاكتاوكردن و جینۆسایده‌كه نه‌كردووه. نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستان هێشتا باجی ئه‌و تێڕوانینه هه‌لپه‌رست و دژه‌مرۆ و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیا ده‌دات، كه پڕۆژه‌ی كوردقڕان و پاكتاوكردنی كورد و بارزانییه‌كانیان وه‌ك دیارده‌یه‌كی سووكه‌ڵه‌ی ناوخۆیی عێراقی عه‌ره‌بی ده‌بینن، به‌ڵام ئه‌مه كۆست و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه كه هه‌ست و نه‌ستی هه‌موو تاكێكی كوردی نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر ده‌ته‌نێت.
وێنه‌ی پێشوازیی سه‌رۆك بارزانیی له ڕووفاتی 100 ئه‌نفالكراوی شه‌هیدی بارزانی، پێشانده‌ری ئه‌و برین و كۆسته قووڵه‌یه كه ئێمه له ئاسته مه‌زنه‌كه‌یدا، واته له قه‌واره‌ی سه‌رۆكدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه، ئه‌زموونكردنی ژان له‌و ئاسته ڕه‌مزییه‌دا ده‌رخه‌ری كۆست و تازیه‌بارییه‌كه كه سه‌رۆك به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو ئێمه‌وه، له ڕێی فرمێسكه‌كانیه‌وه به گوێی دنیا و چاوی دنیادا ده‌دات.