کۆماری کوردستان وه‌ک خاڵێکی دره‌وشانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی و مافخوازیی کورد، له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا و له دووی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1946 خۆی مانیفێست کرد و تا ئێسته‌یش وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی زوڵاڵ و دره‌وشاوه له مێژووی کورددا ده‌دره‌وشێته‌وه. له ڕاستیدا شتێک که ده‌بێ سه‌رنجی بدرێتێ لەڕووی تیۆرییه‌وه، ئه‌و واقیعه بوو که ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی کورد له به‌ستێنێکی مێژوویی‌دا به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و پێشکه‌وتوو له‌ژێر ده‌ستی کۆلۆنیالیزمی ئێرانیی فارس خۆی ڕاپسکاند و دنیابینی و تێگه‌یشتنی خۆی بۆ شوناسمه‌ندکردنی نه‌ته‌وه و پێناسه‌ی به‌ها مرۆیی و کولتوورییه‌کانی نه‌ته‌وه خسته ڕوو. ڕاسته یه‌کێتی سۆڤیه‌تی ئه‌وکات هه‌م له پشتی دامه‌زراندنی کۆمار بوو و هه‌میش دواتر پشتی تێكرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوویی کورد خۆی نه‌بوایه هه‌ر ئه‌و ته‌مه‌نه ساوایه‌شی پی نه‌ده‌بڕا.
ساڵی 1945 له باشوور خه‌باتی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی عێراقییه‌وه خرایه ژێر پەستانێكی زۆر و بارزانییه‌کان به ڕێبه‌رێتی مه‌لا مسته‌فا بارزانیی په‌ڕیوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌و سنووره ده‌سکردانه بوون که زلهێزه کۆلۆنیالیسته‌کان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که به زۆره‌ملیی به‌سه‌ر کوردیاندا سه‌پاندبوو، ئه‌وان له ڕۆژهه‌ڵات گیرسانه‌وه، کاتێک هێزه‌کانی عێراقی له خۆشخه‌یاڵی خۆیاندا وایانزانی شۆڕشی کورد به‌و شێوه‌یه تووشی شکست هات، که‌چی یه‌کگرتنی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی له باشوور به ڕێبه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و له ڕۆژهه‌ڵات به ڕیبه‌رایه‌تیی پێشەوا قازی محه‌مه‌د، گۆڕینی ئاراسته‌ی مێژووی لێکه‌وته‌وه و خۆری گه‌شاوه‌ی کۆماری کوردستان هه‌ڵهات و ئه‌م یه‌کگرتووییه ئێسته‌یش له هه‌ر قۆناغێکدا و له هه‌ر ڕووداوێک‌دا ده‌رکه‌وتووه پاشه‌کشێی به پیلان و خه‌ونه نه‌گریسه‌کانی دوژمنانی کوردستان کردووه.
بۆ گرینگیی ئه‌م پێکه‌وه‌گرێدانه و ئاوێزانبوونی ڕۆحی کوردانه‌ی ئه‌م دوو پارچه‌یه، پێویسته سه‌رنجێکی وته‌کانی قازیی نه‌مر بده‌ین که له‌باره‌ی مه‌لا مسته‌فا و ڕۆڵی ئه‌و له ڕێبازی کوردایه‌تی و کۆماری کوردستاندا، له کتێبی له‌سه‌ر ترۆپکی تۆفان؛ کۆکراوه و نووسینی به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی هاتووە:
مەلا مستەفا بارزانی، ڕێبەری ئەفسانەیی کوردستان، لە دووەمین دەیەی سەدەی بیستەم هاتە ناو گۆڕەپانی سیاسەتەوە و ئەوەندەی نەخایاند ناوبانگی، سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاند و لە ئاسمانی سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوین و جیهاندا دەرکەوت. ئەو یەکێک لە ڕێبەرە ناودارەکانی کوردستانە کە کارنامەی ژیانی پڕشانازیترین سەردەمەکانی مێژووی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستانی لە خۆدا تۆمار کردووە. بارزانی لە پێگەی ڕێبەرێکی کاریزمایی لە سەدەیەکی پڕ گێژاو و تۆفاندا بزووتنەوەی کوردستانی ڕێبەرایەتیی کرد و لە قۆناغە چارەنووسسازە مێژووییەکاندا، بە پشتبەستن بە جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕانە و کەڵکوەرگرتن لە عەقڵییەتی سیاسی، ڕەوت و ڕەوگەی خەبات و شۆڕشی ئەندازیاریی کرد و ئازارەکانی نەتەوەکەی بە جیهانی کردەوە.
ژیانی ئەم قارەمانە نەتەوەییە، لە هەمان سەردەمی منداڵییەوە، وەکوو ژیانی نەتەوەکەی لێوان‌لێو بوو لە هەوراز و نشێوی زۆر، لە تەمەنی سێ ساڵیدا و لەگەڵ دایکی کەوتە زیندانی مووسڵ، لە 18 ساڵیدا بۆ دیدار و دانیشتن لەگەڵ شێخ سەعیدی پیران و شێخ عەبدولقادری نەهری، لە ڕێبەرانی سیاسیی کورد، ڕا‌سپێردرا تا بەرەو تورکیە سەفەر کات. لە تەمەنی 19 ساڵیدا بە مەبەستی پشتگیری لە شێخ مەحموودی حەفید (نەمر) سەرۆکی حکوومەتی کوردستان، هێزەکانی خۆی بەرەو سلێمانی جووڵاند. ساڵێک دواتر بارزانی ئیتر فەرماندەیەکی 20 ساڵان بوو کە بۆ ڕزگارکردنی "ئەندریک پاشا" لە چنگی هێزەکانی تورک، چوو بە هانای ئەرمەنییەکانی تورکیاوە. پاش حەوت ساڵ دوورخرانەوە لە بەغداد و سلێمانی، لە ساڵی 1945 سەرکردەیەکی 41 ساڵە و خۆگرتوو بوو، کە لەگەڵ چەند هەزار پێشمەرگە لە بارزانەوە بەرەو مهاباد ڕۆیشت و هاوڕێ لەگەڵ قازی محەمەد سەرۆک کۆماری کوردستان، هێزە چەکدارەکانی کوردستانی بە پلەی جەنراڵ، سەرکردایەتیی کرد.
ساڵی 1947 واتە تەمەنی 43 ساڵی ئه‌و، هاوکات بوو لەگەڵ ڕێپێوانە ناودارە مێژووییەکە کە مهابادی خوێناوی بە کەنارەکانی ڕووباری ئەرەسەوە گرێ دا، ئەمەش لە دەستەویەخەبوونێکی پارتیزانی و ناهاوشان لەگەڵ هێزەکانی ئەرتەشی ئێران، عێراق و تورکیا کە دەرئەنجامەکەی بوو بە پەنابەرییەک بۆ ماوەی 12 ساڵ لە یەکێتی سۆڤییەت.
لە گەڕانەوەیدا بۆ کوردستان ڕێبەرایەتی و خەباتەکەی بە سەرکردایەتیکردنی مەزنترین بزووتنەوەی کوردستان کامڵ کرد و ناوی لە مێژوودا وەکوو ڕێبەرێکی ئایدیالیست و ڕزگاریخواز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و دنیا، مایەوە.
بە بڕوای شیکارانی پرسەکانی کوردستان، ئەگەر خەبات، تێکۆشان و ڕێبەرایەتیی حەکیمانەی ئەم پیاوە کەموێنەیە لە مێژووی کوردستان نەبوایە، رەنگە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد ئەمڕۆ ڕەوت و ڕوخسارێکی تری هەبووایە و مێژووی ئەم بزووتنەوەیەیش بە شێوازێکی دیکە دەشکایەوە. ڕوانگە و هەڵسەنگاندنەکان لەبارەی کەسایەتیی ئەم پیاوە، شاهیدن لەسەر کارەکتەری ئەفسانەیی و پێگەی بێ هاوتای ئەو لە بزووتنەوەی کوردستاندا.
ئەو ڕستانەی قازی محەمەد سەرۆک کۆماری کوردستان لە دادگای سەربازیی زستانی ساڵی 1946 لە مهاباد و لە بەردەم بەڕێوەبەرانی دادگای سەربازیدا بە هاوارەوە دەریبڕی، ئاوێنەیەکی باڵانوێنن بۆ نواندنەوەی کەسایەتیی بارزانی:
(مەلا مستەفا بارزانی هێمای جوامێری، کەرامەت، شەرافەت، بوێرییەکی لە شکستنەهاتوو و بەخشندەیە. ئەو وەکوو مسوڵمانانی سەدری ئیسلام پاک و بێگەرد و راستگۆیە، هەروەها کە سەعدی دەفەرموێ: کۆی ئەو شتە باشانەی هەموو چاکەکان هەیانە، ئەو بە تەنیا هەیەتی... چون مەلا مستەفا بارزانی و پێشمەرگەکانی چرای گەشاوەی سبەینێی نەتەوەی کوردن و منیش ئاڵای کوردستانم بەوان سپاردووە، هیوادارم ئاڵای نەتەوەکەی من ڕۆژێک لەسەر ئەم ماڵە و هەموو کوردستان بشەکێتەوە).
هەر خۆی ئه‌م به‌سه‌رهات و سه‌ربورده‌یه له باشوور و ڕۆژهه‌ڵات ده‌رخه‌ری میکانیزمه‌کانی ئه‌و یه‌کانگیرییه‌ن، که ته‌نیا شتێکی ئاسایی مێژوویی نه‌بووه، به‌ڵام له قووڵایی ئه‌و هوشیاری و ده‌ر‌وه‌ستییه نه‌ته‌وه‌ییه مێژووییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئێمه نابێ هیچ کات بوار بده‌ین ئه‌م له‌ئامێزگرتنه پشتگوی بخرێت و کاڵ بکرێته‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێ به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازی یه‌کگرتنه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور سوور بین و بزانین که یه‌ک مێژوو و یه‌ک خه‌بات و یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین، هه‌ر وه‌کوو قازیی نه‌مر له‌باره‌ی که‌سایه‌تی بارزانیی نه‌مر و ڕه‌وشت و خه‌باتییه‌وه، فه‌رمووی.
بۆ وردبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌م گرێدراوییه، پێویسته چاوێکی خێرا بخشێنین به کۆرۆنۆلۆجیا و ڕیزی ڕووداوه‌کانی ئه‌و قۆناغه و پێگه و ده‌وری مه‌لا مسته‌فای نه‌مردا.
ده‌ور و پێگه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌کۆماری کوردستان:
له مانگی ئۆکتۆبەری 1945 مه‌لا مسته‌فا و چوار هەزار پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌کانیان، هاتنه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. بارزانییه‌کان پاش تێکچوونی شۆڕش له باشووری کوردستان، هاتبوون یاریده‌ی شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بدەن و له شار و گونده‌کانی مهاباد، شنۆ و نه‌غه‌ده، نیشته‌جێ ببوون.
1946
له 22ی كانوونی دووەم/یەنایەر، کۆماری کوردستان له مه‌هاباد ڕاگه‌یەنرا و قازی محه‌مه‌د بوو به سه‌رکۆماری کوردستان.
1946
مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له‌لایه‌ن قازی محه‌مه‌ده‌وه پله‌ی مارشاڵی پێ درا و وه‌ک جەنەراڵی کۆماری کوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی خۆی، به‌رگریی له کۆمار دەگرنه ئه‌ستۆ.
1946
له24 نیسان/ئەپریل، بارزانییه‌کان ستوونێکی 800 که‌سی له ئه‌رتەشی ئێران له‌قاراوای سه‌قز تەفروتوونا دەكەن. له‌مانگی ئادار/مارسدا، هێرشێکی تری ئه‌رته‌شی ئێرانیان پووچه‌ڵ کرده‌وه. ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌پێشانی دا که‌بارزانیه‌کان هێز و توانای سه‌ربازییان زۆر به‌رزه‌و ئه‌رته‌شی ئێران توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یانی نییه.
1946
مانگی كانووەنی یەكەك/دیسه‌مبەر، ئه‌رته‌شی ئێران هێرشی برده سه‌ر کۆماری ئازه‌ربایجان له ته‌ورێز، ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسمانی ئێران و ئه‌فسه‌ری حزبی دیموکراتی ئازه‌ربایجان، هاتنه ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی بارزانی له ده‌ڤه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده. ئه‌فسه‌ره‌کان بریتی بوون له: مورتەزا زه‌ڕبه‌خت، سه‌فه‌ر قه‌هره‌مانیان، ئێحسان تیوای، ئه‌رته‌شیار ره‌ئیس دانا و... بارزانیه‌کان پێشوازیان لێ کردن.
ئه‌م ئه‌فسه‌رانه له دواییدا شایه‌ت و گێڕەرەوەی خه‌باتی سه‌رسووڕهێنه‌ری بارزانیه‌کان بوون.
1946
بارزانیه‌کان، به‌رده‌وام ئازاری مێژوویان له‌سه‌ر شانه. ئه‌مجارە نه‌خۆشی که‌فته‌یی بوو به‌هۆی مەرگی 1500 که‌سیان.
1946
مه‌لا مسته‌فا بارزانی و ژماره‌یه‌ک له هاوبیره‌کانی، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیان دامەزراند. له 16ی ئاب/ئۆگەستی 1946دا یه‌که‌مین کۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق به‌ڕێوه چوو.
1946
له 16ی دیسه‌مبەر، بۆ دواجار قازی محه‌مه‌د و جەنەراڵ بارزانی یه‌کتریان بینی. له‌و دیدارەدا لەبارەی داهاتووی شۆڕشی کوردستان گفتوگۆیان کرد. هه‌ریه‌ک له‌م دوو ڕێبه‌ره مه‌زنه رێگەی خۆیان هه‌ڵبژاردبوو. له‌م ساتە مێژووییه‌دا قازی محه‌مه‌د ئاڵای کوردستانی به بارزانی سپارد، تا له دواڕۆژدا ببێ به ئاڵاهه‌ڵگری شۆڕشی کوردستان.
1946
پاش چاوپێکه‌وتنی قه‌واموسه‌لته‌نه سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێران، له‌گه‌ڵ ستالین ڕێبه‌ری یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و بەڵێنەکانی ئێران بە سۆڤییەت، یەکێتی سۆڤییه‌ت کۆماری کوردستان و ئازه‌ربایجانی کرده قوربانی ڕێکه‌وتن لەگه‌ڵ ئێران.
ئه‌رته‌شی ئێران، سه‌ره‌تا ته‌ورێز و پاشان مهابادی داگیر کرد. له مهاباد، هه‌رچه‌ندە سه‌رله‌شکر هومایۆنی به‌ڵێنی به ڕێبه‌رانی کۆمار دابوو، به‌ڵام قازی محه‌مه‌د و وه‌زیره‌کانی ڕاپێچی به‌ندیخانه کرد و کۆماری 11 مانگه‌ی کوردستان له 17 دیسه‌مبه‌ری 1946دا، رووخا.
ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆمار، به‌شێوه‌یه‌ک ساڵیادی ئه‌م یه‌کگرتن و هاوڕۆحییه نه‌ته‌وییه‌یە و پێویسته ئه‌م ورده‌کارییه مێژوویانه له‌ناو کایه‌ی سیاسیی و گوتاری حزبی و کۆلۆنیالکراودا ون نه‌کرێن، تا فه‌لسه‌فه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک خه‌بات و یه‌ک ڕێباز، بگاته ئامانج و دوامه‌نزڵگه‌ی خۆی.