وه‌ك سه‌رۆك بارزانی له گوتاره‌كه‌ی خۆی و له ڕیوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزاندا گوتی، ئه‌گه‌رچی ڕۆڵی هەر كام له شێخ و ڕێبه‌رانی بارزان گرنگی خۆیان هەیە، له سه‌رده‌می شێخ عه‌بدوسه‌لامی دووه‌مدا ئه‌م ڕۆڵه بنه‌ڕه‌تیتر و فراوانتر ده‌بێت، به‌ڵام بارزانیی نه‌مر قوتابیی قوتابخانه‌ی شیخ ئه‌حمه‌د بووه، بۆیه پێویسته بۆ ناسینی زیاتری جیه‌انبینیی مه‌لا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر و سه‌رچاوه مه‌عریفی و مه‌عنه‌وییه‌كه‌ی، ئاوڕێكی كۆرۆنۆلۆجیانه و ڕێكه‌وتته‌وه‌رانه‌ی خێرا له مێژووی سه‌ره‌ه‌ڵژانی شێخ ئه‌حمه‌د و دواتر بارزانیی نه‌مر بده‌ینه‌وه.
بارزانییه‌كان له سه‌رده‌می رێبه‌رایه‌تیی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزاندا
1914- شێخ ئه‌حمه‌د، له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵان بوو به جێگری شێخ عه‌بدوسه‌لامی برای.
1917- دیداری مێژوویی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدولقادری نه‌هری و شێخ سه‌عیدی پیران له كوردستانی باكور. ئه‌م چاوپێكه‌وتنه پاش ئه‌وه‌بوو كه شێخ عه‌بدولقادری نه‌هری، داوای له شێخ ئه‌حمه‌د كردبوو كه رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشی كوردستان له ئه‌ستۆ بگرێ.
1919- شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان، پشتگیریی شۆڕشی شێخ مه‌حموودی به‌رزنجی له سلێمانی ده‌كا. هه‌روه‌ها له نامه‌یه‌كدا داوا له سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌ی بادینان ده‌كات كه پشتگیری له شێخ مه‌حموود بكه‌ن.
1919- مه‌لا مسته‌فا، له‌سه‌ر ئه‌مری شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی، به‌ره‌و سلێمانی ده‌ڕۆن. به‌ڵام شۆڕش له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه سه‌ركوت ده‌كرێ و ناتوانن یارمه‌تییه‌كی شایان به شۆڕش بگه‌یه‌نن.
1920- پاش هاندانی ئینگلیز، ئاشوورییه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بارزان و شه‌ڕێكی خوێناوی له ناویاندا ده‌قه‌ومێ.
1920- مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌گه‌ڵ 200 كه‌س له پێشمه‌رگه‌كانی، ژماره‌یه‌ك له ماڵباته ئه‌رمه‌نییه‌كان له كۆكوژی توركانی ئاناتۆلی ده‌رباز ده‌كات.
1929- مه‌لا مسته‌فا بارزانی وه‌ك نوێنه‌ری شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان، بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئینگلیزییه‌كان ده‌ڕواته مووسڵ.
1931- شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان، پێشمه‌رگه‌كانی ده‌نێرێته یارمه‌تیی ئیحسان نووری پاشا.
1931- به‌رپرسه‌كانی ئینگلیز و عێراقی، ناكۆكی و ئاژاوه ده‌خه‌نه نێوان هۆزه‌كان. مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له‌م كاته‌دا رۆڵێكی گرنگ بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كان ده‌گێڕێ.
1931- هێزه‌كانی عێراق گه‌مارۆی بارزان ده‌ده‌ن، به‌ڵام به به‌رگری و خۆڕاگری بارزانییه‌كان، گه‌مارۆی سوپای عێراق تێكده‌شكێنن.
1931- حكوومه‌تی به‌غدا درێژه به دژایه‌تیی بارزانییه‌كان ده‌دات. بیانووی تازه‌یان ئه‌وه‌یه: «دامه‌زراندنی سوپای عێراق تێچووی زۆری بۆمان بووه. ده‌بێ به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد رایانبێنین».
1932- به‌غدا به بیانووی به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، پیلانی له‌ناوبردنی بارزانییه‌كان داده‌ڕێژێ. هێزه زه‌وینییه‌كانی عێراق به پشتگیریی فڕۆكه‌كانی به‌ریتانیا، هێرشێكی به‌ربڵاو ده‌كه‌نه سه‌ر بارزان. له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا سوپای عێراق به توندی تێكده‌شكێ. مه‌لا مسته‌فا له‌م شه‌ڕه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕا.
1932- له فیڤرییه‌ی 1932دا دووه‌مین هێرشی سوپای عێراق دژ به شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان تێكده‌شكێ. له مانگی مارسدا مه‌لا مسته‌فا بارزانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سدیقی برای و 300 پێشمه‌رگه، خه‌باتێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌م مانگه‌دا و له درێژه‌ی سێیه‌مین هێرشی سوپای عێراق، بارزان ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراق. له مانگی ژووه‌ندا هێرشی هێزه‌كانی سوپای عێراق به پشتیوانی فڕۆكه‌كانی به‌ریتانیا به‌رفراوانتر ده‌بێ و ده‌بێته هۆی شكانی شێخ ئه‌حمه‌د و كۆتاهاتنی شۆڕش. له ئه‌نجامدا له‌به‌ر گوشاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق، شێخ ئه‌حمه‌د په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا.
سه‌ره‌تای رێبه‌رایه‌تی و سه‌ركردایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی
1933- ده‌وڵه‌تی توركیا، شێخ ئه‌حمه‌د ده‌داته‌وه ده‌ست حكوومه‌تی عێراق. ئه‌مه بوو به سه‌ره‌تای دوورخستنه‌وه‌ی بارزانییه‌كان. مووسڵ، به‌غدا و ناسرییه ده‌بێته شوێنی دوورخرانه‌وه‌یان. ئه‌م دوورخرانه‌وه‌یه، كۆتاهێنانه به رێبه‌رایه‌تیی شێخ ئه‌حمه‌د و له ئه‌ستۆگرتنی رێبه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن مه‌لا مسته‌فا بارزانییه‌وه.
1936-« خه‌لیل خوشه‌وی» له هاوڕێیانی بارزانی، خه‌بات و به‌رخۆدانێكی سه‌خت دژ به هێزه‌كانی عێراق رێكده‌خا. هێزه‌كانی عێراق ته‌نیا به پاڵپشتی هه‌ندێ له هۆزه‌كان توانیان ئه‌و رابوونه تێكبشكێنن.
1937- شۆڕشی ده‌رسیم كۆتایی دێ. حكوومه‌تی توركیا پاش تێكشكاندنی شۆڕش، خه‌ریكی كۆكوژیی كورد ده‌بێ و پاش یه‌ك ساڵ رێبه‌رانی شۆڕش له سێداره ده‌دات.
1940- سلێمانی ده‌بێته دوایین شوێنی دوورخستنه‌وه‌ی بارزانی. شێخ ئه‌حمه‌د و مه‌لا مسته‌فا بۆ سلێمانی ده‌گوازرێنه‌وه. سلێمانی له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ناوه‌ندی چالاكییه سیاسی و كولتوورییه‌كانی كوردستان بوو. ڕاستییه‌كه‌ی له‌و كاته‌دا دڵی شۆڕشی كورد له سلێمانی لێی ده‌دا.
1941- به‌ریتانیا ده‌یویست سه‌رنجی بارزانی به‌ره‌و لای خۆی راكێشێ، تا دووبه‌ره‌كی بخاته نێوان هیزه‌كانی ره‌شید عالی گه‌یلانی، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا نه‌كه‌وته داوی ئه‌م پیلانه‌وه.
1941- رۆشنبیران و نه‌ته‌وه‌خوازانی كورد له سلێمانی له رێكخراوێك به ناوی «هیوا» كۆ ده‌بنه‌وه. هیوا رۆڵێكی گرنگی له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی «ژ.ك» له كوردستانی ئێران‌دا بوو.
1943- به هاوكاری پارتی هیوا، مه‌لا مسته‌فا بارزانی له سلێمانی ده‌چێته ده‌ره‌وه. به‌ر له‌وه‌ی بڕواته‌وه بۆ بارزان، ده‌ڕواته مه‌هاباد و له‌گه‌ڵ حاجی باباشێخ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی كۆماری كوردستان، كۆ ده‌بنه‌وه.
1943- مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستانی عێراق و شۆڕشی خۆی ده‌ست پێ ده‌كات. بارزانی له هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ڕدا سه‌ركه‌وتووه و هێزه عێراقییه‌كان به توندی تێكده‌شكێنێ و به‌شێك له كوردستانی عێراق ده‌خاته ژیر ده‌ستی خۆی. قه‌یرانی كوردستان ده‌بێته هۆی رووخانی ده‌وڵه‌تی نووری سه‌عید.
1944- بارودۆخه‌كه به‌جۆرێك هاته پێشه‌وه كه مه‌لا مسته‌فا بوو به حاكمی بێ ڕكابه‌ری كوردستان و حكوومه‌ت ناچار بوو كه مل به وتووێژ بدات.
1944- مه‌لا مسته‌فا بارزانی داواكارییه‌كانی خۆی به راشكاوی به حكوومه‌تی عێراق راده‌گه‌یه‌نێ. داخوازییه‌كان بریتی بوون له دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كه‌ركووك، سلێمانی، هه‌ولێر، ناوچه كوێستانییه‌كانی مووسڵ و ناوچه كوردییه‌كانی خانه‌قین و مه‌نده‌لی، به ره‌سمیبوونی زمانی كوردی و ئه‌مه‌ی كه كورد له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كاندا جێگرێكی وه‌زیریان هه‌بێ. دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تێك كه كاروباری كوردستان جێبه‌جێ بكات و وه‌زیره‌كه‌شی ده‌بێ كورد بێ.
1944- مه‌لا مسته‌فا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ نووری سه‌عید و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وتووێژ ده‌كات. ئه‌وانیش به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ن كه داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌سه‌ر به‌ڵێنیان پابه‌ند بن. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی نووری سه‌عید پاش ماوه‌یه‌كی كورت، تێكچوو و «حه‌مدی پاچه‌چی» بوو به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت.
1945-« لیژنه‌ی ئازادی» به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فا دامه‌زرا و بڕیارگه‌لێكی گرنگی دا كه بریتی بوون له: سه‌ربه‌ستیی كوردستان، بنیاتنانی هێزی چه‌كدار بۆ پاراستنی كوردستان، هه‌وڵ بۆ ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی، خه‌بات بۆ لێكگه‌یشتن و برایه‌تی له نێوان هه‌موو پارته‌كانی كوردستان، گه‌یاندنی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی كورد به هه‌موو دونیا و گوشارخستنه سه‌ر به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی.
1945- بارزانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا پاشه‌كشیی كرد و به‌ره‌و ئێران رۆیشت تا له شۆڕشی كوردستانی ئێران‌دا كه تازه پشكوتبوو، یارمه‌تیده‌ر بێ.
*بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته له كتێبی ((له‌سه‌ر ترۆپكی تۆفان؛ كۆكردنه‌وه‌ی به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی كه‌ڵك وه‌رگیراوه))