"بۆ ئازادی ده‌ربڕین له وشه‌وه ده‌ست پێ بکه" ئه‌مه سه‌ردێڕ و دروشمی سه‌ره‌کیی و مێژینه‌ی ده‌زگای وشه‌یه. له ڕاستیدا بۆ ئه‌وه‌ی کارنامه‌ی کار و پرۆژه‌ی جێبه‌جێکراو و هه‌نگاوه هه‌ڵاوێشتووه‌کانی ده‌زگایه‌کی میدیایی یان ماڵپه‌ڕێک یاخۆ چاپەمەنییەك و به‌گشتی هه‌ر شتێکی پێوه‌ست به بواری میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنین، ده‌بێت سه‌رنجی یه‌که‌مین و سه‌ره‌کیترین دروشم و له‌نگه‌رکوتانی بده‌ین. ئه‌مه‌یش نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌تمه‌ن ئه‌م دروشمه‌ی له‌وپه‌ڕی خۆی و به‌بێ گرێوگۆڵ کردبێت به واقیع، به‌ڵکوو له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رنج بده‌ین و تێبگه‌ین و بزانین له پله‌ی یه‌که‌مدا هه‌ڵبژاردنی هه‌ر دروشمێک له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌زگایه‌کی میدیایی و ڕاگه‌یاندنه‌وه، پێناسه‌کەری ئاسۆی دید و خه‌ون و چاوه‌ڕوانییه‌کانێتی. دووه‌میش هه‌ر له‌م کڵاوڕۆژنه‌یه‌وه ده‌توانین سه‌رنج بده‌ین بزانین ده‌زگای تایین و ناوبراو چه‌نده پابه‌ند بووه به خه‌ون و ڕوئیای خۆی و چه‌ندی به‌جێ گه‌یاندووه و چه‌نیش لێی لای داوه. خاڵی سێیەم و کۆتاییش ئه‌وه‌یه، بزانین ئه‌م تێروانینه چه‌نده هه‌وڵی داوه له‌ناو هاوکێشه‌یه‌کی سیاسی پڕ ململانێدا ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی که کولتوورسازیی و خزمه‌ت به خه‌ڵک و گه‌یاندنی زانیاریی دروسته، پێکاوه.
له‌سه‌ر خاڵی یه‌که‌م ده‌بێت بڵێم بێگومان زێده‌ڕۆییه نه‌ک بۆ ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ڕێکی وه‌ک وشه، به‌ڵکوو بۆ هه‌ر ناوه‌ند و ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌و دروشمه ساغ بێته‌وه به ته‌واوه‌تی. به‌ڵام بێگومان هه‌ر له وه‌ها ناوچه‌یه‌کی پڕ له شه‌ڕ و شۆڕ و به مێژینه‌یه‌کی فیۆداڵی و دیکتاتۆریی خێڵه‌کی و مۆدێڕنه‌وه، کردنی ئه‌و دروشمه به چرا و چاوساغی ڕێگەی ئیش‌کردنی ڕۆژنامه‌وانی، جێی ستایش و ده‌سخۆشییه. چونکه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت که‌مترین ئاستی ئه‌و دروشمه‌یش جێبه‌جێ بکات، هه‌ر ده‌رگایه‌کی کراوه‌یه که شنه‌بای ئازادیی لێی دێته ژووره‌وه و ئێمه ده‌توانین به‌رده‌وام بین، واته ئازادیی ئه‌و بایه‌یه که ئێمه زیندوو ده‌هێڵێته‌وه تا به وشه‌وه بژین و ژیانی جوانتر و باشتر دروست بکه‌ین.
له‌بارەی خاڵی دووه‌میش ده‌بێت بڵێم من سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان ده‌که‌م ڕۆژانه و له پلاتفۆرمه‌کانی وه‌ک فه‌یسبووک و ئینستاگرام که‌ڵک وه‌رناگرم و نیمه و حه‌زم وابووه هه‌میشه سنوورێک له نێوان خۆم و وشه بهێڵمه‌وه، چونکه ئه‌و پلاتفۆرمانه له‌گه‌ڵ هه‌موو باشییه‌کانیان، جۆره شێواندن و گومڕاکردنێک دروست ده‌که‌ن به تایبه‌تی ئینستاگرام که له باتی وشه و ده‌لاله‌تی ماناخوازانه، بووه به ته‌راتێنی قاچ و سمتی ڕووتی ئه‌کته‌ر و نائه‌کته‌ر و جوێن و فه‌زیحه‌ت که هیچ کامیان به سووسه‌یه‌ک پێوه‌ندییان به ڕاگه‌یاندنه‌وه نییه، هێنده‌ی پێوه‌ندییان به توندوتیژی و پۆرنۆگرافییه‌وه هه‌یه، بۆیه به زۆریی من ماڵپه‌ڕه‌کان وه‌ک سه‌رچاوه یان به ده‌ربڕینێکی دیکه، وه‌کوو کتێبی دووه‌م ده‌بینم.
مه‌به‌ستم بوو بڵێم، سه‌ردانی زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کان له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ماڵپه‌ڕی خۆیان ده‌که‌م و لاگری لێکدانه‌وه‌ی فڵان په‌یج و ئه‌کاونتی دیاریکراو نابم، چونکه هه‌ر موتابه‌عه‌یان ناکه‌م، به‌ڵام به‌وه‌ی زۆر له‌م ماڵپه‌ڕانه ده‌بینم و بابه‌ته‌کانیان له بوار و مژاره جۆراوجۆره‌کاندا هه‌ڵده‌سه‌نگێنم، به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌م که وشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زۆری له‌ناو به‌رداشی ململانێی سیاسی و حزبیدا داوه، تا به‌رده‌نگ به مانا پرۆفیشناڵه‌که‌ی ڕاکێشێت و ویژدان له لێکدانه‌وه و ڕووماڵکردنی کێشه‌کاندا ڕه‌چاو بکات، به‌هایه‌کی زۆریشی به بواره جۆراوجۆره‌کان داوه، له‌وانه مێژوو، ئابووری، کو‌لتوور و ڕۆشنبیریی گشتی، زمانه‌وانی و دیاره سیاسه‌تیش بابه‌تێکه باڵی به‌سه‌ر هه‌ر جۆره چالاکییه‌کی جۆڕنالیستی و ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌موو کوردستان، كێشاوە.
ئه‌وه‌ی که ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندن بتوانێت له‌ناو ئاوه‌ها کێشه‌یه‌کی سیاسیی ئاڵۆزدا کۆمه‌ڵێک مژاری ناسیاسیی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سنوور و سه‌ربه‌خۆییان بپارێزێت، هاوکات پێوه‌ندییه‌کی ژیربێژانه و ته‌ندروستیشیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و کایه سیاسییه‌کان هه‌ڵپێکێت، پێم وایه له هه‌رسێ خاڵدا وشه ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه و به‌و په‌یگیرییانه‌ی ڕۆژانه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ ده‌یکه‌م و به‌و ڕوانگه به‌راوردکارییه‌ش و به‌وه‌ی خۆیشم ساڵێک زیاتره ئه‌زموونی نووسینی وتارم له‌گه‌ڵ وشه هه‌یه، ئه‌مانه‌م بۆ سه‌لماوه. پێم وایه به‌ر له هه‌ر شتێکیش تێڕوانین و دیدگای سه‌رنووسه‌ر یان به‌ڕێوه‌به‌رانی زۆر گرینگه.
سه‌رنووسه‌ر و... ده‌توانن له کوالێتی و ماهیه‌تی هه‌ر پرۆژه‌یه‌کدا ڕۆڵی سه‌ره‌کیی و بنه‌مایی بگێڕن، ئه‌مه‌یش زیاتر نه‌ک به‌هۆی ڕوانگه‌ی سانسۆرئامێزیانه‌وه، به‌ڵکوو له‌و لایه‌نه‌وه که ڕوانینێکی کراوه‌یان هه‌بێت بۆ ڕووداوه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی جیاواز و جۆراوجۆر. بابه‌تێک که به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رنووسه‌رانی به‌شێکی زۆر له ماڵپه‌ڕ و بڵاڤۆکه‌کان به‌دی ناکرێت.
سه‌رنووسه‌ری وشه تا ئه‌و شوێنه‌ی ئاگادار بم خۆی دانه به دانه‌ی وتاره گرینگ و یاداشته‌کان ده‌خوێنێته‌وه و پاش ئه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات نه‌ک ئه‌وه‌ی بزانێ له کوێوه و له کام شار و به کام شێوه ده‌ربڕین، نووسه‌ری بابه‌ت ناسێنراوه. پێم وایه له دنیای گه‌نده‌ڵبه‌رکه‌وتووی ئێمه‌یشدا که ڕاگه‌یاندنه‌کان و ڕۆشنبیر و کولتووریش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان به‌ریکه‌وتوون، ئه‌مه خۆی مۆراڵێکی به‌رز و زیندووه که ئاوا ئاوقای کار و ئیشه‌که‌ت بیت و به گیانێکی به‌رپرسانه‌وه قه‌ڵه‌مه نوێ و پێڕه‌وکه‌کان پشتگوێ نه‌خه‌یت و به‌های تایبه‌تیش به قه‌ڵه‌مه پێشینه‌داره‌کان بده‌ین. ئه‌مه ئه‌زموونێکه بۆ خۆم دوور به دوور له‌گه‌ڵ وشه و سه‌رنووسه‌ره‌که‌یدا هه‌مه.
له‌مانه‌یش گرینگتر، وشه پانتاییه‌ک بووه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی گوتاری کوردستانی و به‌م ڕوانگه‌یه‌وه باوه‌شی کراوه بووه بۆ کوردی هه‌موو پارچه‌کانی دیکه. من به وشه و چالاکییه‌کان و به‌سیره‌تی سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی و زه‌حمه‌تی هه‌موو هاوڕێکانم له‌وێ، دڵخۆشم و پێیان ده‌ڵێم 11 ساڵ ماندووێتی و چالاکیی له بواری ڕاگه‌یاندن و ئازادی، ده‌سکه‌وتێکی هه‌میشه‌یی دره‌وشاوه‌یه له کارنامه‌تاندا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چاوه‌ڕوانین زیاتر و زۆرتر بدره‌وشێنه‌وه.
زیاتر ئازادی بچریکێنی و زۆرتر ڕۆژنامه‌نووسان هه‌ست به ئاسووده‌یی و مورتاحی بکه‌ن. ئه‌م یاده به‌رزه پیرۆز بێت له هه‌موومان.