سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و پێشوازیی شكۆمه‌ندانه و هاوكات چاوه‌ڕوانكراوی هه‌موو فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌و شێوه به‌رز و باڵایه له ڕووی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمییه‌وه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هێشتا مه‌رجه‌عی باڵای كورد و خاوه‌ن بڕیاری سه‌ره‌كی و تاقانه‌یه له‌سه‌ر دۆزی كورد. له ڕووی هه‌رێمییه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له وڵاتانی دراوسێ تا دوێنێ جگه له هه‌ڵوێستی دژبه‌رانه و پیلانگێڕی، هیچی تریان لێ نه‌ده‌وه‌شایه‌وه، ئێسته خۆیان په‌لكێشی هاوكێشه و نه‌زمێكی نوێ بوونه‌ته‌وه كه تێیدا هه‌ولێر ڕۆڵی كاریگه‌ر و دانسقه‌ی خۆی ده‌گێڕێت. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا و ئێسته هێزێكی كاریگه‌ر و ڕۆڵگێڕی وه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێڕه‌وێكی نه‌رم و دیپلۆماسییانه‌ی به‌نیسبه‌ت هه‌ولێر و دۆخی هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئێمه وه‌ك كورد بێگومان ئه‌و سیاسه‌ته توندئاژۆیانه‌ی كۆمارمان له هه‌موو كات و ساته جۆراوجۆره‌كاندا نابێت له‌بیر بچێت، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین هه‌بوونی پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزی دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌ك ئێران، نه‌ك ته‌نیا ده‌توانێت شه‌ڕ و ئاژاوه له كوردستان دوور بخاته‌وه، به‌ڵكو ده‌شتوانێت ببێت به وه‌رزێكی نوێ له پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی جیاواز له نه‌زمێكی نوێ‌دا كه كاریگه‌ریی ئه‌رێنی و دوورمه‌ودای له‌سه‌ر دۆزی كورد له ناوچه‌كه به گشتی و دۆخی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش هه‌بێت. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا نابێت ئه‌م ڕاستییه له بیر بكه‌ین كاتێك باسی ئه‌م نه‌زمه نوێیه ده‌كه‌ین، هه‌م زلهێزه‌كان ڕۆڵیان هه‌یه و هه‌میش هێزێكی كاریگه‌ری وه‌ك توركیا كه هه‌م ڕێژه‌یه‌كی زۆر كوردی هه‌یه و له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی ته‌ناهی به‌ره‌وڕووه، هه‌میش كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ی لێ به‌دی ده‌كرێت كه بیه‌وێت به‌ناچاری یان به ئیراده‌ی خۆی به‌نیسبه‌ت دۆزی كورد، هه‌ڵوێست و ڕێیه‌كی دیپلۆماسییانه‌تر وه‌ربگرێت.
پێم وایه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، ئاماژه‌ی شكڵگیریی ئاوه‌ها نه‌زمێكن كه هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به ناوه‌ندێكی به‌رز و باڵای بڕیاردان له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و دۆزی كوردیش به‌تایبه‌تی. پێده‌چێت هه‌م توركیا و هه‌م ئێران ناچار بن به شێوازێكی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. هه‌رێمی كوردستان له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تا كاتی ڕیفراندۆم، قه‌یران و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی خۆی هه‌بووه، به‌ڵام بێگومان گوشاره‌كان و لێدانه‌كان له پاش ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و هاوكات ناپاكیی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، گوشار و گه‌مارۆ و لێدانه‌كان چه‌ند قات بوونه‌وه، به ئاستێك ده‌توانین بڵێین هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ شه‌ڕێكی گه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراودا ڕووبه‌ڕوو بوو. به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی دیپلۆماسی و هێزی هاوسه‌نگكه‌ره‌وه‌ی پێوه‌ندیی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا و توركیا و هاوكات ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ڕێگریی له‌وه كرد قه‌یرانێكی چاره‌سه‌رهه‌ڵنه‌گر و شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر ڕووبه‌ڕووی كوردستان و ناوچه‌كه ببێته‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌شێك له‌و تواناییه بوو كه سه‌لماندی كوردستان ده‌توانێت هه‌م هێزی دیپلۆماسیی هه‌بێت و هه‌م دیپلۆماسیی هێزه‌كانیش به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت. ئه‌م نه‌زمه نوێیه له ناو ئاوه‌ها هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆزدا سه‌ری ده‌رهێناوه و پێده‌چێت ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوویی ناوخۆیی هه‌بێت و گوتارێكی كوردستانیی یه‌كانگیر پێڕه‌و بكرێت، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان بتوانێ رۆڵێكی مێژوویی له دۆزی كورد له هه‌موو ناوچه‌كه بگێڕێت. به‌ڵام هه‌ر له ئێسته‌وه ئاماژه‌كان وا ده‌ریده‌خه‌ن كه یه‌كێتیی نیشتمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه دراوسێ و له‌مێژینه‌كه‌یشیه‌وه په‌راوێز خراوه، ئێسته باوه‌شی كراوه‌تره بۆ كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود تا به‌ڕێوه‌به‌رانی یه‌كێتی هێشتا هه‌ر له ململانێ و پیلانگێڕی و خۆخۆریدایه، ده‌بێت هێزی سیاسیی كورد ئاگاداری ئه‌م ڕق و سه‌رشێتییه‌ی كرده‌وه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی نوێ یان هه‌مان بافڵ تاڵه‌بانی بێت.
یه‌كێك له ئاماژه‌كان ئه‌و ململانێ بێمانه و پیلانگێڕییه بێ ئه‌نجامه‌یه كه ئێسته له كه‌ركووك ده‌یكات، به‌داخه‌وه ئاماژه‌كان تا ئێسته وایان ده‌رخستووه كه هه‌ر پۆستێكیش له‌سه‌ر پشكه‌كه‌یان وه‌ربگرن، هیچ جیاوازییه‌ك به حاڵی دۆزی كورد له كه‌ركووك و ناوچه دابڕینراوه‌كان ناكات و كورد هه‌ر باری چل مه‌نه! بێگومان له درێژماوه‌دا ئه‌مه ده‌بێته هۆی نوشوستی و شكستیی گه‌وره‌ی یه‌كێتی له‌و سنووره و له ئه‌نجامدا تاقه هێزی كاریگه‌ر ده‌بێت به پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته تاكڕه‌وانه و سه‌رشێتانه‌یه‌یه كه یه‌كێتی دوای هه‌شتی ته‌مووز پێڕه‌ویی لێ كردووه، پێش له‌ویش كه سیاسه‌تی هاوسه‌رۆكیی له‌گه‌ڵ برایانی شێخ جه‌نگی هه‌موومان ده‌یزانین! له ناو هه‌موو ئه‌م ئێلێمنت و توخمه ئاڵۆزه سیاسی و دیپلۆماسییه‌ی ناوچه‌كه و ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، سێبه‌ری هه‌ڵۆئاسای ڕیفراندۆم باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا خستووه.
ئه‌و پێگه و هێزه‌ی سه‌رۆك بارزانی له به‌غدا هه‌یه‌تی، بێگومان ئه‌نجامی توانایی بڕیاریه‌تی له‌سه‌ر ڕووداوه گه‌وره‌كان، ئه‌نجامی بوونێتی وه‌ك مه‌رجه‌عێكی باڵا كه له ناو هه‌موو هاوكێشه ئاڵۆزه‌كاندا و له جه‌نگه‌ی هه‌موو ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونه گه‌رم و سارده‌كاندا، پێگه و مه‌رجه‌عییه‌تی باڵاتر ده‌كشێت و زیاتر ڕۆڵی له بڕیاردانی له‌سه‌ر دۆزی كورد له‌لایه‌ن هه‌موو هێزه كاریگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه و زلهێزانی جیهانی په‌سند ده‌كرێت، به ئاستێك كه وای بۆ ده‌چم له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا، به چاوساغیی سه‌رۆك بارزانی، بڕیار له‌سه‌ر گه‌لێ بابه‌تی پێوه‌ست به كورد و دۆزی كورد له ناوچه‌كه بدرێت و ئه‌و هێزانه‌ش پشتیوانیی لێ بكه‌ن.
دیاره ئه‌گه‌ر ئاگاداری ئه‌م نه‌زمه نوێیه و ئه‌و جووڵه دیپلۆماسییانه نه‌بین، ئه‌م باس و ڕوانینانه وه‌ك قسه‌ی خه‌یاڵئامێز دێنه به‌رچاو، به‌ڵام هه‌موو جووڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌م دواییه‌مان بۆ عێراق و هه‌رێم بینی و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیشمان بینی بۆ به‌غدا كه نمایشێكی پڕشكۆی هه‌یبه‌ت و ڕێزلێگیراوانه‌ی مێژوویی، بۆ كه‌سایه‌تییه‌ك بوو كه ڕیفراندۆمی ئه‌نجام دا و دادگای به‌ناوی فیدراڵی و سیستمی دادوه‌ریی به‌غدا هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌یان ده‌كرد و بڕیاری سه‌یریان دا! بڕیارگه‌لێكی كۆمیدیی مێژوویی كه عێراقییه‌كان خۆیان دواتر شه‌رم ده‌كه‌ن له كتێبه‌كانیاندا بیخوێننه‌وه، چونكه به‌رگه‌ی تۆزی پێڵاوه‌كانی سه‌ردانێكی بارزانی‌یان نه‌گرت.