له‌سه‌ر کابینه‌ی نۆیه‌م ده‌یان وتاری ڕه‌خنه‌گرانه و هاوکات شیکارانه و به ویژدانانه به‌رهه‌م هاتوون، له پاڵ ئه‌وانیشدا سه‌تان وتار و ڕیپۆرتاژی دوژمنکارانه و نیازپیسانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی دراوسێوه به فیتی ئه‌ملا و ئه‌ولا به‌رهه‌م هاتوون، به‌ڵام واقیعی کابینه‌ی مه‌سروور بارزانی به‌و تێپه‌ڕاندنه سه‌ربه‌رزانه‌یه‌ی له جه‌نگی کێشه و قه‌یرانه‌کاندا مسۆگه‌ری کرد، دیپلۆماسیی به‌هێز و هه‌وڵی بێوچانی بۆ پاراستنی هه‌رێم و مافی هاووڵاتیان دا و نموونه‌یه‌که به داتا و ئامار و ڤیدیۆ تۆمار کراون.
ڕه‌نگه چاویلکه‌ی به‌رچاوته‌نگی ململانێی حزبی، په‌رۆشی و خه‌مخۆریی ئه‌م که‌سایه‌تییه بۆ کوردستان و دۆزی کورد نه‌بینێت، به‌ڵام دانیشتن و دیداره ڕاسته‌وخۆکانی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان، ته‌م و تۆزی گریمانه هه‌ڵه و ده‌مارگرژه‌کان لا ده‌بات و واقیعی گوتار و کرداری ئه‌و که‌سایه‌تییه زیاتر بۆ ئێمه ده‌رده‌خات، له درێژه‌دا به‌خێرایی له‌سه‌ر ته‌وه‌رێک ده‌وه‌ستم و باسی ده‌که‌م.
دانیشتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی پارێزگاکانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و شار و شارۆکه جیاجیاکان، نه‌ک ته‌نیا بووە هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه زۆر مژار و کێشه له ڕوانگه‌ی هاووڵاتی و سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه بزانین، به‌ڵکوو به‌دیهێنه‌ری ئه‌و هیوا و دڵخۆشییه بوو که هێشتا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گوشار و لادان و ناپاکییه ناوخۆی و عێراقییه، هاووڵاتیی کورد هوشیاره و به خواست و حه‌زێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه دێته پێشێ و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه شوناسی سیاسیی خۆی بناسێت و له‌ناو حکوومه‌ته‌که‌یشیدا ڕه‌نگ بداته‌وه.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌و دانیشتنانه، به ڕاستی جگه له هه‌ست به شکۆ و شانازی که سه‌رۆک وه‌زیرێک ئاوه‌ها ڕاشکاو و خاکه‌ڕایانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌دوێت، هیچ هه‌ستێکی دیکه نادات به مرۆڤ. پێم وایه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م دانیشتنانه به‌پێی ده‌رفه‌ت و کاتی سه‌رۆک وه‌زیران، مانگانه یان دوو مانگ جارێک ئه‌نجام بدرێت، زۆر ڕوونکه‌ره‌وه ده‌بێت و هۆکاره‌کانی به‌شی زۆری قه‌یرانه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ڕوون ده‌بنه‌وه و له پاڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌بێت بزانین سه‌رۆکی حکوومه‌ت له هه‌ر وڵاتێک‌دا وه‌کوو وه‌لا‌و و باوکی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه، کاتێک خۆی ڕاسته‌وخۆ بێته سه‌ر خه‌ت، هه‌م ڕۆحی دیموکراسیانه (که بێگومان نامۆ نییه له‌گه‌ڵ کو‌لتوور و نه‌ریتی دێرینی کورد)ی، زیاتر ده‌رده‌که‌وێت و هه‌میش دڵنه‌وایی و پشتگیرییه‌کی قایمی ده‌روونییە بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌م دانیشتنه به ڕای من یه‌کێک له دره‌وشاوه‌ترین دانیشتنه‌کان بوو، چونکه نه‌ک ته‌نیا (تا ئێسته و ئه‌وه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه) باس له کۆمه‌ڵێک مژار و هاوکات کێشه و قه‌یرانی ئه‌و پارێزگایانه و کۆی کوردستان کرا، به‌ڵکوو ئێمه له‌ژێر تیشکی وه‌ڵامه‌کانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت و ڕا گۆڕینه‌وه‌ی نێوان بارزانی و هاووڵاتییاندا، دنیابینی کوردانه‌ی ئه‌ومان به شێوازی ڕاسته‌وخۆتر و له دووتوێی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه سیاسی و حزبییه‌کان و هاوکات دۆزی کورد به گشتی، بۆ ده‌رکه‌وت.
له‌و دانیشتنه‌دا چه‌ندان مژار سه‌رنجی منیان ڕاکێشا، له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران ئاوا به وردبینی و حه‌وسه‌ڵه و تاقه‌ته‌وه بیری له هه‌موو کێشه و قه‌یرانه‌کان کردووه‌ته‌وه و بۆ زۆرینه‌یان به‌رنامه و پلانی کورتماوه یان درێژماوه‌ی داناوه و بۆ هه‌ندێکیشیان ئێسته خه‌ریکی جێبه‌جێکردنن، مایه‌ی خۆشحاڵی و سه‌ربه‌رزییه. ڕاستییەكەی بۆیه وا ده‌ڵێم چونکه ئێسته تۆ له زۆربه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران یان سه‌رۆکی حکوومه‌تی و‌ڵاتان له‌باره‌ی که‌رتی په‌روه‌رده، دۆخی مامۆستا، به‌نداو، زمان و ... بپرسی، ڕه‌نگه له باشترین حاڵه‌تدا هه‌ندێک وه‌ڵامی گشتیی بده‌نه‌وه، چونکه له بنه‌مادا ئه‌م بابه‌تانه هه‌ر کامه‌یان پێوه‌ست و گرێدراون به وه‌زیر یان وه‌زاره‌تخانه‌یه‌که‌وه له‌ناو کابینه‌که‌ی و ئه‌و وه‌زیر و وه‌زاره‌تخانه‌یه به شیوه‌یه‌کی وردبینانه و ئامارییانه له شیکردنەوە و باسکردنی ئه‌و مژارانه به‌رپرسه و ڕۆڵ ده‌گێڕێت.
دڵخۆشییه‌که ئه‌وه‌یه سه‌رۆک وه‌زیرانی كوردستان به په‌رۆشی و ماندوونه‌ناسییه‌وه هه‌موو ئه‌م کێشانه‌ی له نزیکه‌وه ئیتر یان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تخانه‌کانه‌وه یا به جیا و به به‌دواداچوون و چاودێری که‌سیی خۆی، موتابه‌عه کردووه و له ورده‌کارییه‌کان ئاگاداره. پێم وانییه هیچ سه‌رۆک وه‌زیرانێک وه‌ڵامێکی ورده‌کارانه‌ی بۆ ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هاورده‌کردن و نرخی خه‌یارشۆر و گه‌نم و... پێ بێت و هاوکێشه‌که ڕوون بکاته‌وه، به‌ڵام له‌ناو هه‌موو ئه‌و مژاره گرنگ و ڕا گۆڕینه‌وه ئیلهامبه‌خش و دڵخۆشکه‌رانه‌دا، پرسیاری یه‌کێک له هاووڵاتیانی به په‌رۆش و خۆشه‌ویست هه‌م سه‌رنجی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاکێشا و هه‌میش خه‌م و داڵغه‌ی کوردستانیانه‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌ت بوو، ئه‌ویش ئه‌م پرسیاره بوو که ئێمه له کوردستان سه‌رقاڵ ده‌کرێین به هه‌ندێک بابه‌تی لاوه‌کی وه‌ک مووچه و بایکۆت و هتد، له‌ولایشه‌وه قه‌زیه گەورە و چاره‌نووسسازه‌کانی وه‌ک ناوچه دابڕێنراوه‌کان له‌وانه که‌رکووک و... خه‌ریکە ده‌که‌ونه‌وه به‌ر لێشاوی ته‌عریب و ده‌ستدرێژی دووباره و چه‌ند باره.
بێگومان خستنه‌ڕووی ئه‌م پرسیاره و پێشوازیکردنی سه‌رۆکی حکوومه‌تیش له خستنه‌ڕووی، پیشانەی ئه‌وه‌یه هه‌م گوتاری کوردایه‌تیی بێره‌و و ڕه‌گداکوتاوه له زاکیره‌ی خه‌ڵکدا، هه‌میش له‌گه‌ڵ هه‌موو قه‌یران و زه‌خته سیاسی و ئابوورییه‌کاندا، حکوومه‌ت و ڕوئیای کوردایه‌تیی هیچ کات ئه‌و دۆخ و ناوچانه‌ی له‌بیر نه‌کردووه و به باشی ده‌زانێت چ هاوکێشه‌یه‌ک بۆ خۆڵکردنه‌چاوی خه‌ڵک له ئارادایه. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌م دانیشتنانه زیاتر بکرێت، چونکه ئه‌م ده‌ربڕین و هه‌ڵوێستانه ئاوی پاک ده‌کات به ده‌ستی ناپاکی هه‌موو ئه‌وانه‌دا که ته‌پڵی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و ده‌سته و گرووپ لێ ده‌ده‌ن.