ڕه‌نگه ئه‌مه سه‌ردێڕێكی نامۆ و ناوازه بێت بۆ بابه‌تێك، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو بابه‌ته گرنگه هه‌میشه زۆربه‌ی كات وه‌ك دوو شتی جیا له یه‌ك، به‌ڵام به بایه‌خی و گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌كه‌وه باس كراون، به‌م شێوه‌یه له پاڵ یه‌ك دانه‌نراون. دانانی ژن وه‌ك بوونه‌وه‌رێك و مرۆڤێكی خاوه‌ن هۆش و عه‌قڵ له پاڵ نه‌وت، وه‌ك ماتریاڵ یان زێڕی ڕه‌ش هه‌رگیز به مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌م دووه له ڕووی ماهییه‌ت و چیه‌تییه‌وه له یه‌ك ده‌چن، نه‌خێر، گیاندا‌رێك و بێ گیانێك هیچ كات هاوسان و هاوماهییه‌ت نابنه‌وه، باسی من ئه‌وه‌یه كه له هاوكێشه سیاسی و ستراتیجییه‌كاندا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیارده مرۆییه‌كان له‌لایه‌ك و ده‌ركه‌وته نامرۆیی و ماتریاڵییه‌كان له‌لایه‌كی دی ده‌كرێت.
ڕاستییه‌كی تاڵ هه‌یه ئه‌ویش ئه‌مه‌یه كه ژن و نه‌وت ئه‌گه‌رچی به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك ماهییه‌ت به‌راورد ناكرێن، به‌ڵام له‌ڕووی به ئامرازكردن و به‌كاڵاكردنیانه‌وه به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا كه‌وتوونه‌ته ناو هاوكێشه‌یه‌كه‌وه. بێگومان تێگه‌یشتن له‌م تێڕوانینه پێوه‌سته به دید و بۆچوونی ئێمه به نیسبه‌ت مێژووی ده‌ركه‌وتنی مۆدێرنیتی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن هێزه داگیركا‌ر یان سیخوڕ یان ئه‌مپریالیست و چه‌وسێنه‌رانی ڕۆژئاواییه‌وه.
كاتێك له ڕێكه‌وتی مانگی مه‌ی ساڵی ١٩٠١ له سه‌رده‌می پاشایه‌تیی موزه‌فه‌ره‌دین شای قاجاردا، ڤیلیام ناكس دارسی بازرگانێكی به‌ریتانی و مۆڵه‌تی دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وتی له پاشای قاجار وه‌رگرت، مه‌به‌ستی نه پێشكه‌وتنی ئێران و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه نه‌وتییه‌كان بوو و نه فێركردنی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بۆ ناسینی كان و كانزا و ماتریاڵه سروشتی و خواكرد و خواپێداوه‌كان، به‌ڵكو ته‌نیا ئامانج قازانجی مادی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌ماری پێشكه‌وتن و ئاسووده‌یی ئابووری و گوزه‌رانی خه‌ڵك بووه.
وه‌ك له مێژوودا ده‌خوێنینه‌وه، دارسی كه‌سێكی به‌ئه‌زموون و پسپۆڕی بواری نه‌وتی به‌ناوی جۆرج بیرنارد ڕه‌ینۆڵدز گرته كار تا له ناوچه‌كانی ڕامهورموز، قه‌سری شیرین و ئه‌هواز به دوای نه‌وتدا بگه‌ڕێت، دوای هه‌ڵچوون و داچوونێكی زۆر و دنیایه‌ك دڕدۆنگی له دۆڕان و له‌كیسچوونی سه‌رمایه، له دواجاردا له سه‌عات چواری به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٢٧٨ی كۆچی مانگی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٢٦ی مه‌ی ١٩٠٨، یه‌كه‌مین دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له مه‌سجد سوله‌یمانی ئه‌هواز له مێژوودا تۆمار كرا. ئه‌و كاته وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی هیچ تێگه‌یشتنێكیان له‌سه‌ر نه‌وت و كانزاكان و زۆر بابه‌تی تر كه پێوه‌ست بوون به زانستی نوێ و پیشه‌سازییه‌وه نه‌ده‌زانی، ته‌نانه‌ت گێڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌نزئامێزی زاره‌كیی له نێوان هه‌ندێك له كۆلۆنیالیستناسه مسوڵمانه‌كان هه‌یه كه ده‌ڵێ، كاتێك له وڵاتانی كه‌نداو نه‌وت دۆزراوه‌ته‌وه، مسوڵمانانی له خواترس و زۆر ئیمانداری عه‌ره‌ب گوتوویانه، ئه‌مانه بده‌نه ئه‌و ڕۆژئاواییه گڵاوانه، ئه‌م شته ڕه‌شه پیسه هه‌ر بۆ ئه‌وان باشه!.
جیاواز له‌وه‌ی كه ئه‌م بابه‌ته چه‌ندی ڕاست بێت و چه‌ندی گاڵته، ده‌مه‌وێ بڵێم كه له تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا، گرنگیی نه‌وت ڕه‌نگه تا كۆتایی جه‌نگی جیهانیی دووه‌میش نه‌گه‌یشته ئاستی پێویستی خۆی. چونكه نه‌وت ماده و ماتریاڵی خاوی به‌گه‌ڕخستنی مه‌كینه‌ی پیشه‌سازیی و دنیای ئامرازییانه‌ی مۆدێرنیتی بوو، بۆیه له‌و كاته‌وه كه له ئێران نه‌وت دۆزرایه‌وه تا كاتێك له ساڵی ١٩٥٠ محه‌مد موسه‌دیق نه‌وتی وه‌ك بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یاند، هه‌ر له ژێر چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌ریتانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌رنه‌چوو، ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ش له ١٩٥٣دا كوده‌تایان به‌سه‌ردا كرد و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ڕووخاند، پاش ئه‌وه‌ش تا كاتێك كه حه‌مه‌ڕه‌زا شا نه‌وتی به هه‌رزان و نرخێكی گونجاو به ڕۆژئاوا ده‌فرۆشت، خۆشیان ویست، به‌ڵام كاتێك كه ئێرانی ئه‌وكات بوو به سه‌رۆكی كاتیی ڕێكخراوی ئۆپێك و باسی له گۆڕینی نرخی نه‌وت كرد، هاوكێشه‌كه گۆڕا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ تێڕوانین هه‌یه ده‌ڵێ ڕۆژئاوا بۆیه له هه‌مبه‌ر شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ی ئێران پشتی شای چۆڵ كرد، چونكه ده‌ستی بۆ هێڵی سووری ئه‌وان بردبوو، واته زێڕی ڕه‌ش یان هه‌مان نه‌وت!. ئه‌م ستراتیجه‌ی ڕۆژئاوا كه به دڵنیاییه‌وه ستراتیجێكی چه‌وسێنه‌رانه و كۆلۆنیالیستی بووه، بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات هاوشێوه بووه.
ئینجا ئه‌مه سه‌رێكی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌یه كه من باسی ده‌كه‌م و له سه‌ردێڕه‌كه‌مدا زه‌قم كردووه‌ته‌وه، سه‌ری تری هاوكێشه‌كه دۆخی ((ژن)) له كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتیییه‌كان بووه، به تێبینیی من ژن له‌م كۆمه‌ڵگایانه ئه‌گه‌رچی له قۆناغێك به‌كاڵابوون و ژێرده‌سته‌یی كلاسیكیدا بووه و دۆخه‌كه‌ی دادپه‌روه‌رانه نه‌بووه، به‌ڵام له قۆناغی به‌كاڵاكردنی مۆدێرندا له‌سه‌ر شاشه و ناو وێنه‌كان، یه‌كه‌مجار له ئه‌وروپادا ده‌ركه‌وت و دواتر هێنده ڕتووش كرا و خه‌مڵا، تا قۆناغانێكی بڕی و سه‌نعه‌ت یان پیشه‌ی پۆرن به‌رهه‌م هات و له‌وێوه خه‌یاڵی سێكسی و خواست و غه‌ریزه‌ی پیاوی دنیا و به‌تایبه‌تی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیی ده‌سكاری كرد، ئێسته به‌پێی هه‌ندێ ئامار، زۆرترین و زیاترین بینه‌ری ماڵپه‌ڕه پۆرنه‌كان، وڵاتانی ئیسلامین و به‌گشتی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكی نه‌ریت و نه‌بوونی ئازادییه ڕۆژانه‌ییه‌كاندا ده‌ژین.
ئه‌مه سه‌رێكی تری ئه‌و هاوكێشه ستراتیجییه‌یه كه كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانی پێ ده‌چه‌وسێننه‌وه، زۆر ناوداره له مێژوودا كه پاشاكانی قاجار له نه‌بوونی شایسته‌یی و بێ لیاقه‌تی و گێل و گه‌وجیدا، نموونه‌یان كه‌م بووه، پاشاكانی قاجار زۆر خه‌ریكی ڕابواردن له‌گه‌ڵ ژنان بوون و ده‌گێڕنه‌وه كه ناسیرده‌ین شای قاجار، نزیكه‌ی ١١٢ ژنی حه‌ڵاڵی هه‌بوو و بۆ ناحه‌ڵاڵه‌كانیش ئه‌ڵلاوهو ئه‌عله‌م! له زاری هه‌ندێ ڕۆشنبیری ئێرانییه‌وه ده‌بیستین كه چونكه ژنانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، زۆر جیاواز و جوانكیله بوون، شای قاجار زه‌ویوزار و نه‌وت و كانزاكانی ئێرانی له ژێر ئه‌و كاریگه‌ری و هه‌ژموونیانه ده‌به‌خشی! بێگومان به‌شێكی زۆری مێژووی قاجار به ده‌ست ژنانێكه‌وه بووه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕۆژئاوایان دابین كردووه، بۆ نموونه ئه‌میری كه‌بیر كه ڕاوێژكار و سیاسه‌تمه‌دارێكی كارزان و بێوێنه‌ی شای قاجار بوو، به فه‌رمانی دایكی ناسیرده‌ین شا له حه‌مامی كاشان كوژرا.
مه‌به‌ستم له نه‌خشاندنی ئه‌م دوو سه‌ره‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه له وڵاتی ئێران كه یه‌كه‌مین چاڵه نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی هه‌بوونی ئاوه‌ها سه‌رمایه‌یه‌كی نه‌وتی گه‌وره و مه‌زن، كۆلۆنیالیستانی ڕۆژئاوایی و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئینگلیز، به هه‌موو ڕێیه‌كه‌وه هه‌وڵی دا هه‌یمه‌نه و هێزی خۆی به‌سه‌ر ئێران‌دا ڕابگرێت، تا ئه‌م زێڕه ڕه‌شه پیسه له كیس نه‌دات! بۆیه له سه‌رده‌می په‌هله‌ویشدا ده‌بینی ژنان له ڕووی ڕواڵه‌ت و ئازادییه شه‌قامییه‌كاندا، زۆر پێشكه‌وتن و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران سه‌رقاڵ كران به سه‌ما و سینه‌مای ڕووت و خواردنه‌وه‌وه! تا دواجار هه‌ر به‌هۆی نه‌وت، حه‌مه‌ڕه‌زا شایان سه‌ره‌ونگوم كرد، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌كانیان پێچه‌وانه كه‌وته‌وه و سیستمی نوێ بوو به مڵۆزمیان، بۆیه له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران، پشتیوانی سه‌دامیان له ڕووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه ده‌كرد.
ئه‌م پێشه‌كییه مێژووییه‌م خستووه‌ته به‌رچاو، تا گرنگیی نه‌وت له مێژووی وڵاتێك كه كۆنترین بیری نه‌وتی لێ دۆزراوه‌ته‌وه باس بكه‌م، به‌و مه‌به‌سته‌ی باشتر تێبگه‌ین كه دۆخی كوردیش به‌ده‌ر نییه له ئاماده‌یی ئه‌م دوو هاوكێشه‌یه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و له‌باربردنی خه‌ونه‌كانی، سیستمی كۆلۆنیالیستی سه‌رمایه‌داری، گرنگ نییه بۆی بیری نه‌وت له كه‌ركووك بێت یان هه‌ولێر یان سلێمانی و كه‌لار و خانه‌قین، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م بیرانه به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجه مادی و سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها پێداویستییه‌كانی وزه‌ی ئه‌وان به كه‌مترین تێچووی ئابووری و سیاسی فه‌راهه‌م بكات، دیاره له هه‌ردوو سه‌ری هاوكێشه‌كه‌شدا ئیشی كردووه و ده‌یكات، كورد هه‌موو چه‌ند ساڵێكه له‌سه‌ر خاكی خۆی، له‌سه‌ر زێدی باب و باپیری خۆی به مه‌به‌ستی بنیاتنانی ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ و داهاتوویه‌كی باشتر بۆ كوردستان چۆڕه نه‌وتێك ده‌رده‌هێنێت، كه‌چی ئه‌و نیوه قووته‌شی پێ ڕه‌وا نابینن و به‌رده‌وام له‌مپه‌ری بۆ دروست ده‌كه‌ن.
با ئه‌وه‌ش بیر بخه‌مه‌وه كاتێك ده‌ڵێم وڵاتانی كۆلۆنیالیست، ته‌نیا مه‌به‌ست زلهێز و كۆمپانیا سیاسی-ئابوورییه‌كانی ڕۆژئاوا نییه، به‌ڵكو كۆلۆنیالیسته هه‌رێمییه‌كانیش كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سێبه‌ری ئه‌و خه‌ونه دژه مرۆییه‌ی ڕۆژئاوان یان خۆیان به نسیبه‌ت كورده‌وه داگیركا‌ر و فاشیستن ده‌گرێته‌وه، بۆیه ئه‌ركی ئێمه پاسه‌وانیكردنه له دوو جه‌مسه‌ر و كۆڵه‌كه‌ی ستراتیجی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان كه ژن و نه‌وته! ژن ده‌بێ ئازاد بێ به حورمه‌تی مرۆڤبوون و خاوه‌ن مافبوونیه‌وه وه‌ك هێمن موكریانی ده‌ڵێت، تا ژن ئازاد نه‌بێت سه‌رچاوه‌ی ژین لیخنه، نه‌وتیش به‌رهه‌مێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه و ده‌بێ ڕۆژێك له ڕۆژان وه‌ك بابه‌تێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین و مۆركی خۆمانی لێ بده‌ین و كۆتایی به‌م شێر و ڕێوییه بهێنین!