خوێندنه‌وه‌ی حاڵه‌تێك كه مه‌یلی به دیارده‌بوونی هه‌یه
توندوتیژیی له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان و له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانیشدا، به‌پێی هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌پێی پێكهاته‌ی كولتووریی هه‌بووه. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ له كۆمه‌ڵگه‌كاندا ئه‌و شته‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ ناوی ده‌نێین توندوتیژی، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا وه‌ك بابه‌ت و نۆرمێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی جێگیر بووه و به‌شێك بووه له كولتووره‌كانی كۆنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه. ته‌نانه‌ت ئێسته‌ش كاریگه‌ری و شوێنپێی هه‌ندێك له‌م ده‌ركه‌وته كۆنه كولتوورییانه به ناوه‌ڕۆكی توندوتیژییانه‌وه هه‌ر له ناو نه‌ته‌وه‌كاندا ماونه‌ته‌وه.
له هه‌موو زمانه‌كاندا كوشتن چ وه‌ك ده‌ربڕین و په‌یڤێكی زمانی و چ وه‌ك كرده‌وه‌یه‌ك له ئارادا هه‌بووه، ته‌نانه‌ت كوشتن به مانا كرده‌ییه‌كه‌ی واته به مانای قوربایی له كولتووره چه‌ندخوداییه‌كاندا، وه‌ك كرده‌یه‌كی پیرۆز و ڕیچواڵێكی ئاینی پێڕه‌وی لێ كراوه، زۆرجار بووه كوژراو یان قوربانیی خۆی خۆی به‌ربژێر كردووه بۆ به‌رده‌م قاپ و میحرابی مه‌رگ.
له ئیدیۆمه‌كانی ناو زمانه‌كاندا ئه‌م شوێنپێیه هێشتا ماوه‌ته‌وه. له زمانی ئینگلیزی و فارسی و كوردیشدا هێشتا ئاماده‌یه و ئه‌وه‌ش كاتێكه وا له كه‌سێك تووڕه ده‌بین و به نیشانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردنێكی زمانی به كه‌سی به‌رانبه‌ر یان به‌رمه‌به‌ستمان ده‌ڵێین: ده‌تكوژم یان ئه‌مجاره وا بكه‌یت ده‌تكوژم یان به چه‌ندان شێوه‌ی تر ئه‌م ئیدیۆمه كاركردی هه‌یه. دیاره لێره‌دا مه‌به‌ست له كوشتن خوێنڕشتن و گیانكێشان به‌مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی نییه، هێنده‌ی مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جێبه‌جێنه‌كراو و دووره كه له باڵاترین ئاستی توندئاژۆیی و توندوتیژیدایه.
مه‌به‌ستمه بڵێم توندوتیژی مێژوویه‌كی له كولتوور و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه و تا ئه‌م قۆناغه‌ی كه ئێمه وه‌ك شارستانییه‌تی مه‌ده‌نی و مۆدێڕن تێیدا هه‌ناسه ده‌كێشین، ده‌یان و سه‌تان شۆڕشی ئاینی و فیكری و كولتووری هاتوونه‌ته ئاراوه، تا توندوتیژی له قه‌واره‌ی باوه‌ڕ و ئایدۆلۆجیای سیستماتیك ده‌ربچێت و وه‌ك تاوان یان كرده‌یه‌كی ناباو و ناته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی، له ڕووی یاسایی و كولتووریی سه‌رده‌مه‌وه چاوی لێ بكرێت. به ڕوویه‌كی تردا ده‌توانین بڵێین هێشتا سێبه‌ر و شوێنپێی ئه‌و كولتووره‌ی قوربانیكردن یان كوشتن به‌سه‌ر كولتووری مرۆڤدا، لانیكه‌م له ئاستی زمانی و ئیدیۆمدا كه پێكهێنه‌ری بیركردنه‌وه و ژیانی مرۆڤن، ماوه‌ته‌وه و به شێوازی نوێ و له ده‌مامكی تردا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
له ئاسته سیاسییه‌كه‌یدا نموونه‌ی هه‌ره دیاری ئه‌م جۆره مه‌رگ(كوشتن) و توندوتیژییه، ئه‌و منداڵ و مێرمنداڵانه بوون كه له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراقدا به‌كار ده‌هێنران، به‌ناوی شه‌هیدانی منداڵ ڕێچكه‌ی مینه‌كانی ناو ڕێڕه‌وه‌كانی جه‌نگیان بۆ جه‌نگاوه‌ران پاك ده‌كرده‌وه، له كولتووری سیاسیی قوربانیدۆستی ئێرانی‌دا، ناوی حوسێن فه‌همیده وه‌ك مێرمنداڵێكی قوتابی كراوه به بڕه‌ند و له بۆنه تایبه‌ته‌كاندا، به‌و پیرۆزییه‌وه و به‌و خۆشه‌ویستییه بۆ خۆقوربانیكردن ناوی ده‌هێنرێته‌وه، ئه‌مه بۆ سیستمی داعش‌یش هه‌ر هه‌مان شت بوو، ئه‌نجام و ڕێیه‌كه هه‌ر یه‌ك شت بوو، ئه‌گه‌رچی پاڵنه‌ر و ماهییه‌تی باوه‌ڕه‌كه هه‌ندێك جیاوازیی هه‌بووه. دیاره ئه‌م خه‌سڵه‌ته له‌و پێكهاتانه‌دا هێشتا به جێگیریی شوێنپێی ماوه‌ته‌وه كه سه‌ربه نه‌ریته دێرینه‌كان و خه‌ونه بابردووه‌كانی ڕابردوون، واته له دنیای ئێسته و سه‌رده‌می مۆدێرندا ناژین.
كاتێك شۆڕشی كۆپه‌رنیكی هاته ئاراوه و مرۆڤ ورده‌ورده ئه‌مه‌ی قبووڵ كرد كه زه‌وی ناوه‌ندی دنیا نییه و دنیا زۆر گه‌وره‌تره له خه‌ون و داڵغه‌كانی ئه‌و، زه‌وی ته‌خت نییه و خڕۆكه‌یه، سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تێڕامان له مرۆڤ و پێداویستی و ئازار و ڕه‌نجه‌كانی ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه. له‌م ماوه دوور و درێژه‌دا ئه‌وه‌ی به قووڵی و زانستیی تێڕامانی له‌سه‌ر كرا، مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ك بوونێكی خاوه‌ن ئاوه‌ز و وشیار و كائینێكی خاوه‌ن زمان بوو كه له ئاژه‌ڵانی تر جیای ده‌كرده‌وه. واته ئه‌م پێگه به‌رزه‌ی مرۆڤ له گه‌ردووندا كه ئاینه‌كانی وه‌ك ئیسلامیش به توندی ددانیان پێیدا ناوه، وایكردووه مرۆڤ زیاتر بیر له ماهییه‌ت و ماف و باوه‌ڕه‌كانی خۆی بكاته‌وه و له هه‌ر قۆناغێك له قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنیدا، بیر له ڕێز و حورمه‌تی خۆی بكاته‌وه و له كولتووری به‌ده‌وییه‌ت و توندئاژۆ مه‌ودا بگرێت.
هه‌ر به‌م ڕێچكه‌یه‌دا بیرمه‌ندان و ئه‌دیبان و ڕیفۆرمیسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌موو دنیادا، خه‌رمانێكی گه‌وره‌ی مه‌عریفی و فیكری و ئینسانییان به‌رهه‌م هێنا كه مرۆڤ ڕێز له ژیان بگرێت نه‌ك ستایشی مه‌رگ بكات و به شێوه جۆراوجۆره‌كان به‌رهه‌می بهێنێته‌وه، ڕه‌نگه یه‌كێك له دیارترینی ئه‌م هه‌وڵانه تێزی نافه‌رمانیی مه‌ده‌نیی ماهتما غاندی ڕێبه‌ری مه‌عنه‌ویی هیندستان له بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریی دژی داگیركاریی به‌ریتانییه‌كان به میتۆدێكی دژه توندوتیژیی بووبێت، به‌ڵام به هه‌موو ئه‌مانه‌وه توندوتیژی و كوشتن ئه‌گه‌رچی له ئاستێكی كه‌متر له چاوه‌ی ڕابردوودا، به‌ڵام به ده‌مامك و مه‌كیاجی تره‌وه هه‌یه و ساڵانه له هه‌ر وڵاتێكدا به‌پێی هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كولتووریی توندوتیژی به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه، به‌داخه‌وه ژنان له زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیدا قوربانیی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ن.
دیاره له كوردستان هه‌م میدیا و ڕه‌وتی وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه و چالاكیی ڕێكخراوه جۆراوجۆره‌كان، دژی توندوتیژیی ژنان ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و بنه‌ماییان له هه‌مبه‌ر توندوتیژی دژی ژنان گێڕاوه، به‌ڵام لێره‌وله‌وێ هه‌ندێك جار هه‌واڵی كوشتنی كچان به ته‌مه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بیستین كه له‌لایه‌ن باوك یان برا یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ڕوو ده‌دات، به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، كوژرانی كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌لایه‌ن باوكیه‌وه له پێنجوێن كه دوابه‌دوای چه‌ندان حاڵه‌تی له‌م شێوه‌یه هاتووه، مایه‌ی نیگه‌رانییه و ئێمه ده‌بێت ئه‌م نیگه‌رانی ده‌ربڕینه به رژدی وه‌ربگرین.
ڕاسته چالاكیی ڕێكخراوانی ژنان و ئه‌دیبان و ڕۆشنبیران،به‌شبه‌حاڵی خۆی كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه و ته‌نانه‌ت دیارده‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش هه‌بووه، به‌ڵام به بۆچوونی من له پاڵ ئه‌مانه، یه‌كگرتوویی سیاسیی له وڵاتێكدا و پێڕه‌ومه‌ندكردنی كۆمه‌ڵگه له یه‌ك ئاست و به یه‌ك ده‌نگ به یاساكانی حكوومه‌تێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو، خۆی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆش پێشگریی له ئاوه‌ها كاره‌ساتانێك نه‌كات، ئه‌وا زه‌وینه‌خۆشكه‌رێكی كردارین تا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه پشت‌قایم به یاسا و له ژێر سێبه‌ری بابه‌تی پاداشت و سزا، به ئاسانی بڕیار له‌سه‌ر گیان و ژیانی ئه‌ندامی بنه‌ماڵه یان ئه‌ندامانی خێزانێكی گه‌وره به‌ناوی كۆمه‌ڵگه نه‌ده‌ن.