ئاین به مانا گشتییه‌كه‌ی یه‌كێك له فۆرم و ده‌ركه‌وته‌كانی بوونی مرۆڤ بووه، هه‌ر له ئه‌فسانه چهندخواییهكانهوه تا فیتیشیزم و ئاینه ته‌وحیدییه‌كان به ڕه‌نگ و زایه‌ڵه‌ی جۆراوجۆر له قۆناغی زه‌مه‌نی جیاواز و به‌پێی پێویستییه مێژووییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و پاشكه‌وتن یان پێشكه‌وتنه‌كانی ده‌ركه‌وتووه، مرۆڤ ئه‌زموونێكی مه‌عنه‌ویی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌م ڕووه‌وه هه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی ئاینییه ته‌وحیدییه‌كان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئیسلام، هێڵێكی تۆخ و توندی له نێوان خۆی و ناوهڕۆك و په‌یامه‌كه‌ی و هه‌موو ئاینییه‌كانی تری دنیا (ته‌نانه‌ت به ئاینه‌كانی وه‌ك مه‌سیحییه‌ت و جوو كه ئیبراهیمی بوون!) ئیتر له تێرمناسیی ئیلاهیاتی ئیسلامی‌دا، ئاینه كۆنه‌كان به ناوی خورافه و بتپه‌رستی و شیرك و ... ناسێنرا. ئاینی ئیسلامیش به تاقه ئاینی ڕاستی و حه‌قیقه‌تی هه‌موو ئاینه‌كان له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان و گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕاستییانه‌ی كه له تیلموود و كتێبی بابل و چاخی كۆن و نوێ چه‌واشه و چه‌وت كرابوون، خۆی ناساند.
ئه‌م مانیفێسته نوێیه ئاینی ئیسلام بوو به‌هۆی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگێكی ئه‌به‌دی بۆ به‌ئیسلامیكردنی هه‌موو دنیا و كه‌ون و دیارده سروشتی و مێژووكرد و كولتوورییه‌كان، ئه‌گه‌رچی ئێمه له سه‌رده‌می مۆدێرندا ئیسلامی ئیخوانی به پلان و فۆرمی و نهخشهداڕێژیی نوێوه بۆ گه‌شه‌پێدانی خۆی ده‌بینینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به واتای پاشه‌كشه‌ی ئه‌و جۆره ئیسلامه كه وه‌ك ئیسلامی سیاسیی ناوی لێ نراوه، له هێڵه ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دییه‌كانی خۆی نابینین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵبه‌ستنی ده‌مامكێكی نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی و به بێ پشكنین و گومانكردن لێی، بچێته ناو هه‌موو كایه نوێیه‌كانی گوتاری تازه‌وه كه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕۆژئاوا به‌رهه‌م هاتووه و ئیسلامیان به‌سه‌ردا پیاده بكات.
خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌مه‌یه هه‌ر ئه‌م میتۆده ئیخوانییه كه به پێخشكه و چاوه‌شاركێ له دنیا و ناوچه‌كه‌دا بۆ پلانه‌كانی خۆی پێڕه‌وی ده‌كات له فۆرمی ئیسلامی سه‌له‌فیدا به بێ هیچ ده‌مامك و مهكیاجێك خۆی ده‌بینێته‌وه، واته ئێمه به تێگه‌یشتن له دوو شێوه ڕوانینی ئیسلامیی بۆ مۆدێرنیزم، به ئاسانی هاوبه‌شێتی ڕۆحی ئیسلامی سیاسی له نێوان ئیخوان و سه‌له‌فیزمدا ده‌بینینه‌وه. مۆدێرنه‌ی ئیخوانیزم به جۆرێك له ده‌سته‌ویه‌خه‌بوون و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چاو له چاو له به‌ها ڕۆژئاواییه‌كان، به گێڕانه‌وه‌ی نه‌رمونیانتر و تاكتیك و ته‌كنیكی گوتارییه‌وه هاته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه، له ڕووی ڕێكخستن و په‌لكوتان بۆ ناو پێكهاته سیاسییه‌كان و دروستكردنی هێزێكی ئابووری ئیداریی ناوچه‌یی و جیهانی، له مۆدێرنیته كه‌ڵكی وه‌رگرتووه.
بۆ ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی هه‌مان گوتاری بناژۆخوازیی ئیسلامیی بووه كه سه‌تان ساڵه له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا پێڕه‌و كراون، واته ته‌نیا شتێك كه لێره‌دا ڕووی دابێت، ته‌نیا له ڕووی تاكتیك و ته‌كنیكه‌وه جۆرێك ته‌قیه و چاوپۆشیكردنی مه‌سڵه‌حه‌تیی هه‌بووه، له مۆدێرنه وه‌ك ئامراز له‌وانه زانكۆكان، تێز و میتدۆلۆجی و مه‌عریفه‌ی مۆدێرن، كایه‌ی سیاسیی مۆدێرن و هه‌موو ئه‌مانه كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام به ناوهڕۆك هه‌مان ئیسلامی سه‌له‌فین كه ده‌مامكی مۆدێرنه‌یان هه‌ڵبه‌ستووه، كه‌واته ئه‌م فۆرمه ده‌مامكدار و بناژۆیه له ئیسلام، ته‌نها مۆدێرنه‌ی به‌كار هێناوه، ئه‌گه‌رنا هیچ ئه‌زموونكردنێكی مۆدێرنه‌ی نه‌بووه و ناشیبێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئێمه ئیسلامێك ده‌بینین به بێ ده‌مامك، ڕه‌دی هه‌موو ڕه‌وت و رێبازه ئیسلامییه‌كانی دتریش ده‌كاته‌وه، گاور و خاچپه‌رست و جوو و مولحید و تاغووت و هتد، ده‌سته‌واژه سه‌ره‌كییه ڕۆژانهكانێتی و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ریكی خۆ ته‌یاركردنه بۆ هاتنی ده‌جال و هاتنه ئارای شه‌ڕی ئاخر زه‌مان، ئێسته‌ش كه شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له چڵه‌پۆپه‌ی خۆی و ئه‌وپه‌ڕی له كۆنترۆڵ ده‌رچوونی خۆیدایه، ئه‌وان زیاتر وه‌خۆ كه‌وتوون و ده‌نگی كوتانی ئه‌م دههۆڵهیان له دووره‌وه بیستووه و به خۆش و پڕ خرۆشیشی ده‌زانن. ئه‌مه ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامی سه‌له‌فییه و وه‌ك هه‌ندیك له مامۆستا دیاره‌كانیان ده‌یڵێن، هه‌ر كه‌سێك گوتی ئیسلام ئاینی ئاشتییه، ئه‌وه سه‌ری دای له به‌رد، به‌ڵكو ئیسلام شه‌ڕی شمشێره.
بۆیه هه‌ردوو ئه‌م فۆرمه له ئیسلام ده‌كه‌ونه ناو میتۆدی ئیسلامی سیاسییه‌وه، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی بژاردهكارانه و سیاسیكارانه به نیسبه‌ت ڕووداوه‌كانه‌وه ده‌جووڵێنه‌وه، بۆ نموونه ئێمه له هیچ مه‌لایه‌كی سه‌له‌فی یان ئیخوانیمان نه‌بیست و نه‌خوێنده‌وه كه نزا بۆ مسوڵمانانی گیرۆده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ناو گرتووخانه‌كانی كۆمار له ئێران‌دا بكات، یان ئاوڕێك له هاوزمان و هاونه‌ژاد و هاوئاینهكهیان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بده‌نه‌وه، بۆچی؟ چونكه له بنه‌مادا له‌گه‌ڵ كرۆكی مۆدێرنیزم و ڕۆحی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه بڕیاره بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" به‌دوای خۆیدا بیهێنێت، ناكۆك و دژن، ده‌یان پاساو و ڕوونكردنه‌وه‌ی تر ده‌شێت بۆ ئه‌م جۆرانه‌ی ئیسلامی سیاسیی بهێنێنه‌وه كه به‌هۆی پێوه‌ندی و ڕایه‌ڵه‌ی عه‌قیده‌وه، به ئاسانی ده‌توانن له‌لایه‌ن وڵاتانی وه‌ك قه‌ته‌ر یان توركیا یان عه‌ره‌بستان له دژی وڵاتانی تر و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه پێناسهكراوهكانی خۆیان به‌كار بهێنرێن.
خیتاب و داواكاریی ڕۆژانی ڕابردووی مه‌لا عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی كه به دكتۆر و ڕێبه‌ری سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان ناسراوه بۆ شێوه‌یه‌كی مۆدێرن، له دروستكردنی ((مزگه‌وتی به‌هه‌شت)) كه له ژێر ناوی كڕینی جێنوێژ یان به‌رماڵی مزگه‌وت به 650 دۆلاره، گه‌ڕێكی تری به‌شداریكردن و ههرهوهزیپێكردنی خه‌ڵكی مسوڵمانی ڕادیكاڵه له هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی ئاینی. ئه‌مه له خۆیدا مزگه‌وته‌كان له كوردستان هه‌میشه له خزمه‌ت خه‌ڵكدا بوون، ده‌بێت بپرسین بۆچی شه‌پۆلی سه‌له‌فییه‌ت له كوردستاندا هێنده به‌هێز بووه كه خه‌ڵك به‌ره پیری ئاوه‌ها پڕۆژه‌یه‌ك بڕۆن؟ ئایا ئێمه له ڕووی قوتابخانه و كتێبخانه و شوێنه گشتییه كهلتوورییهكان كه ده‌ركه‌وته‌ی دنیای مۆدێرنن، گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئاسته له گه‌شه و پێداویستییه‌كانمان هه‌مووی دابین كراوه كه دیسان بۆ دروستكردنی مزگه‌وت، ئه‌م بانگه‌شه و بانگهێشته مۆدێرنه سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستییه به‌كار بهێنین؟.
به‌بۆچوونی من وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه، پێوه‌ست به‌م بابه‌ته ده‌درێته‌وه كه ئێمه نابێت ئه‌ستۆی عه‌بدوله‌تیف و سه‌له‌فییه هاوشێوه‌كانی بگرین، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌مه له خۆمان بپرسین كه بۆچی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ماوه‌ی 30 و ئه‌وه‌نده ساڵ، له‌باتی تێگه‌یشتن له به‌ها نوێیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی، ئاره‌زوویه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌زار ساڵ زیاتر پێش ئێسته، هێشتا تالیله و ته‌سبیحی پێ له كتێب و مه‌عریفه و قه‌ڵه‌م گرینگتره؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، به‌رپرسیارێتی بخاته ئه‌ستۆی هه‌ر لایه‌ن و هێزێكه‌وه چ له ئاستی سیاسی و كولتوورییه‌وه و چ له ئاستی ڕۆشنبیرییه‌وه، نابێت ئه‌مه‌مان له بیر بچێت كه عه‌بدوله‌تیف ته‌نیا ده‌ركه‌وته‌یه‌كی ڕه‌مزیی ئه‌و جمهوورهیه، له ماڵی هه‌ر یه‌كه‌مان عهبدولهتیفێك هه‌ناسه ده‌دات.