دوای ئه‌وه‌ی دووشه‌می رابردوو گۆرانیبێژێكی ناوداری ئه‌سیووبیا تیرۆر كرا، خۆپێشاندان وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه و به‌هۆی توندوتیژیی هێزی ته‌ناهی، تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌یه‌ك له خۆپێشانده‌ران هاتوونه‌ته كوشتن.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای كوژرانی گۆرانیبێژی ناوداری ئه‌سیووبیا "هاشالۆ هۆندیسا"، خۆپێشاندان زۆر له ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه و خۆپێشانده‌ران داوای تاوانبارانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه ده‌كه‌ن و تا ئێسته مانگرتن و خۆپێشاندان به‌رده‌وامه.
پێگه‌كه ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 80 خۆپێشانده‌ران به توندوتیژیی هێزی ته‌ناهیی ئه‌و وڵاته هاتوونه‌ته كوشتن. پۆلیسیش ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه كه دوو كه‌سیان به‌تۆمه‌تی تیرۆركردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گرتووه.
هونه‌رمه‌ند هاشالۆ كه له ساڵی 1986 له شاری ئامبۆی ئه‌سیووبیا له دایك بووه كه ده‌كه‌وێته 100 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای ئه‌دیس بابای پایه‌ته‌ختی ئه‌و وڵاته، له منداڵییه‌وه گاوان بووه و مانگاكانی گونده‌كه‌ی خۆیانی له‌وه‌ڕاندووه، هاوكات چونكه ده‌نگی خۆش بووه، دایكی هانی داوه ببێته گۆرانیبێژ.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له سه‌ره‌تاوه به سروود و گۆرانیی نیشتمانی ده‌ستی پێ كردووه كه ئێسته ملیۆنان هه‌واداری له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا هه‌یه. به هونه‌رمه‌ندێكی سیاسی ناسراوه كه هه‌میشه له به‌ره‌ی هه‌ژارانی وڵاته‌كه‌ی خۆی بووه و دژی ده‌سه‌ڵات بووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده رۆژی دووشه‌می رابردوو تیرۆر كرا و دوێنێ پێنجشه‌م ته‌رمه‌كه‌ی هاته ناشتن، تا ئێسته پۆلیس و لایه‌نی ته‌ناهیی ئه‌سیووبیا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له تیرۆركردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان رانه‌گه‌یاندووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت پۆلیس ده‌ڵێ دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان گرتووه.
ئیلاف