كازمی چەند بەرپرسێكی تەناهی و راگەیاندن دەگۆڕێت

:: PM:04:05:04/07/2020 ‌

لە ماوەی رابردوودا مستەفا كازمی دەستی بە گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پۆستی حكوومەتەكەی كرد، ئەو مەبەستی دوورخستنەوەی دەستی حزبەكانە لەو پۆستانە، لەلایەك بۆ رازیكردنی خۆپێشاندەران و ئەمەریكا و بەدەستهێنانی متمانە و پاڵپشتیان، لەلایەكی تر بۆ دانانی كەسایەتی دوور لە لاگیریی ئەوان و گوێڕایەڵ بۆخۆی، ئەمڕۆ چەند بەرپرسێكی تەناهی و راگەیاندنی گۆڕی. 
هەوڵی لاوازكردنی دەسەڵاتی ئێران و میلیشیاكان دەدات
لەو گۆڕانكاریانەی كازمی ئەنجامی داوە، لابردنی فالح فەیاز، لە پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و دانانی قاسم ئەعرەجی، وەزیری پێشووی ناوخۆی عێراق لە پۆستەكە، هەروەها دانانی عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی پێشووی دژەتیرۆری عێراق وەك سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە شوێنی فەیاز، كە ئەو پۆستەیشی هەبوو.

ئەگەرچی ئەو هەنگاوانەی كازمی هاوكاتن لەگەڵ هەوڵەكانی بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتی ئێران و میلیشیاكانی لەناو دامەزراوە تەناهییەكانی لە عێراق، بەوەی فالح فەیاز لە كەسە نزیكەكانی تارانە و ساڵانێكە ئەو پۆستانەی بە سەرپەرشتیاری حەشدی شەعبیشەوە بەدەستە، بەڵام ئەعەرەجی، سەر بە رێكخراوی بەدری نزیك لە ئێرانە و ئەسەدیش یەكێك بوو لەوانەی ئاماژەی پرسەی كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسە.

جیا لەو دوو گۆڕانكارییە كازمی جاسم لامی، لە ئەندامی ئەنجوومەنی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی لادا و عەبدولوەهاب سەفاری خستە شوێنییەوە. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل