ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا لە 11 ملیۆن و 220 هەزار حاڵەت نزیك دەبێتەوە و مردنیش لە 530 هەزار حاڵەت نزیك دەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری تووشبوونی راگەیاند كە لە 24 سەعاتی رابردوو 106 حاڵەتی مردن و 2334 حاڵەتی تووشبوون هەبووە.
ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 58354 حاڵەت
لە نوێترین راگەیەندراوی
وەزارەتی تەندروستی عێراق كە ئەمڕۆ شەموو هاتە بڵاوكردنەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی راردوودا 9515 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق ئەنجام دراون و لەو ماوەیەكدا 2334 حاڵەتی تووشبوون هەبووە، 794 لە بەغدا و 247 لە نەجەف و 143 لە سلێمانی و 114 لە كەربەلا و 221 لە واست و 110 لە بەسڕە و 127 لە دیوانییە و 105 لە میسان و 132 لە زیقاڕ و 98 لە سەڵاحەدین و 78 لە بابل و 61 لە كەركووك و 39 لە هەولێر و 28 لە دیالە و 25 لە موسەنا و حەوت لە ئەنبار و پێنج لە دهۆك.
هەر لەو ماوەیەدا 1477 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 47 لە سلێمانی و 41 لە هەولێر و 27 لە كەركووك، لەگەڵ 106 حاڵەتی مردن كە هەشتی لە سلێمانی و حەوت لە كەركووك بووە، بەوەیش كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 58354 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 31077 حاڵەت و مردنیش 2368 حاڵەت.