لە ماوەی دواییدا ئێران رووبەڕووی زنجیرەیەك تەقینەوە هاتەوە، دواترینیان ئەمڕۆ شەموو بوو، پێنجشەمی رابردوویش تەقینەوەیەك لە وێستگەی ناوكی تەنز رووی دا، چەند بەرپرسێكی ئێرانی ئاماژە دەكەن، رەنگە رووداوەكە بەهۆی هێرشێكی ئەلیكترۆنییەوە بووبێت، بۆیە بەدوای بەڵگەوەن و ئەگەر راست بێت، وەڵامیان دەبێت.
پێشبینی هێرشێكی هاوشێوەی 2010 دەكرێت
لە 2010 ئێران ئەمەریكا و ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار كرد كە ڤایرۆسێكی ئەلیكترۆنی بەهێزیان دروست كردووە بەناوی "ستكسنت"، ئەوكات هێرشی كردووەتە سەر هەزاران كۆمپیۆتەری ئێرانی و كاری سەنتەرفیوچەكانی تارانی پەك خستووە كە بۆ پیتاندنی یۆرۆانیۆم لە دامەزراوەی تەنز بەكارها تووە.
دوێنێ هەینی
باڵاترین دامەزراوی تەناهی ئێران رای گەیاند كە هۆكاری رووداوەكەی پێنجشەمیان دیاری كردووە، بەڵام لەبەر هۆكاری تەناهی لە كاتێكی گونجاو دێتە راگەیاندن، غولام رەزا جەلالی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئێواری پێنجشەم گوتی، وەڵامدانەوەی هێرشی ئەلیكترۆنی بەشێكە لە ئەركی هێزی بەرگری وڵات و ئەگەر سەلمێندرا كە دووچاری هێرشێكی ئەلیكترۆنی بووینەتەوە، وەڵاممان دەبێت.
"رۆیتەرز" لە سێ بەرپرسی ئێرانی گواستەوە، ئەوان وای بۆ دەچن كە ئاگرەكە بە هۆیكاری هێرشێكی ئەلیكترۆنییەوە بووە، بەڵام ئەوان بەڵگەیان پێشكەیش نەكردووە بۆ سەلماندنی، دوو بەرپرسی ئیسرائیلیش ئاماژەیان كرد، پێمان وایە ئاگرەكە بەهۆكاری هێرشێكی ئەلیكترۆنی بووە، بەڵام بێ ئەوەی بەڵگە پێشكەیش بكەن، ئاماژەیان كرد، رەنگە ئیسرائیل لەپشت هێرشەكەوە بێت.
رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، ئاماژەی كرد، ئاگركەوتنەوەكەی ئەو وێستگە ئەتۆمییە بەهۆی هێرشێكی ئەلیكترۆنی ئیسرائیل بووە و دوای رووداوێكەوە هاتووە كە بەمدواییە رووی داوە و ئێران هەوڵی داوە دزبە بكاتە ناو ژێرخانی ئاو لە ئیسرائیل، كە ئەوەیش راپۆرتێكی دووپات نەكراوەیە بەپێی گۆڤاری "فۆربس"ی ئەمەریكی.
ئەو گۆڤارە ئەمڕۆ شەموو لە راپۆرتێكی باسی ئەگەری هێرشێكی تری ئەلیكترۆنیی ئەمەریكی و ئیسرائیلی كرد بە هاوشێوەی ئەوەی لە 2010 بۆ سەر وێستگەی تەنز رووی دا، كە بووە هۆی پەككەوتنی هەزار ئامێری سەنتەرفیوچ و پاشەكشەكردنی بەرنامەی ئەتۆمی تاران بۆ چەند ساڵێك.
گۆڤارەكە لە ئیان سۆرنتن، شارەزا و فەرنانبەرێكی پێشووی هەواڵگری سەربازی ئەمەریكای گواستەوە، زانیاری زۆر كەممان هەیە، بۆیە قسەكردن بەوەی هێرشێكی ئەلیكترۆنی رووی داوە زۆر زەحمەتە، لەوكاتەی فیلیپ ئینیگرام، ئەفسەری پێشوو لە هەواڵگری بەریتانیا دەڵێت، لە دنیای جەنگی دووڕەگیدا پێشبینی هەموو شتێك دەكرێت، تا ئەوكاتەی ئێران دەیسەلمێنێت هێرشێكی ئەلیكترۆنییە، وا باشترە گریمان بكرێت كارەكە تێكدەرانەیە.