ڕكابه‌ر و به‌رهه‌ڵستكاری سه‌ره‌كی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا، دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه ژههرخواردكراوه به گازی نۆڤیچۆك و به په‌له گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌رلین، دوای 32 ڕۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، ئه‌مڕۆ كۆتایی به چاره‌سه‌ره‌كانی هاتوو و به ته‌ندروستییه‌كی ته‌واوه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌لیكسی
ناڤالنی ماوه‌ی 32 ڕۆژه له نه‌خۆشخانه‌ی شاریتیهی به‌رلین چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ و دواجاریش پزیشكانی پسپۆر دڵنیایان كردووه‌ته‌وه، كه دۆخی ته‌ندروستی ته‌واو جێگیره و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، بۆیه نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆی.
دوای 32 ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌رلین، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه ده‌ركرا
ئه‌و بهرههڵستكارهی پوتین له 20ی ئاب/ئۆگه‌ست له میانه‌ی گه‌شتی له نێو فڕۆكه‌یه‌كی ناوخۆی ڕووسیا دۆخی ته‌ندروستی به ته‌واوی تێكچوو و به په‌له فڕۆكه‌كه نیشته‌وه و گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ڕووسیا، دوای 10 ڕۆژ به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌رلین گوێزرایه‌وه و له دۆخی بێهۆشیدا بوو.
پسپۆرانی بواری چه‌كی كیمیایی له ئه‌ڵمانیا دووپاتیان كرده‌وه، كه پشكنینه‌كان ده‌ریانخستووه كه ناڤالنی به گازی بكوژ هه‌وڵی كوشتنی دراوه، ئه‌مه‌یش وایكرد كه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوا له مۆسكۆ بكات كه لێكۆڵینه‌وه به هاوبه‌شی له دۆسیه‌كه ده‌ست پێ بكه‌ن.