سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن له رێی تویته‌ره‌وه بۆ وڵاتانی دنیا ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا به هێزه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن له‌ڕێی تویته‌ره‌وه رای گه‌یاندووه، كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی دنیا ده‌ده‌وێم، پێیان ده‌ڵێم ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، واتا ده‌گه‌ڕێینه‌وه ناو یارییه‌كان.
تیمی بایدن ئاماژه ده‌ده‌ن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراو له‌لایه‌ن چه‌ندان وڵاتی ئه‌وروپاییه‌وه به‌هۆی بوونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی بۆ هاتووه، له‌ناویاندا فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئێرله‌ندا و به‌ریتانیا.
بایدنیش كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئیمانۆیل ماكرۆن قسه‌ی كردووه، دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه گرنگه پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ناتۆ و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌هێزتر بكرێت.
كاتێك شه‌مووی رابردوو بایدن سه‌ركه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند، گوتی خۆشحاڵم كه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان منیان به سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپ ددانی به‌وه‌دا نه‌ناوه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه دۆڕاندوویه‌تی، بۆیه تانه‌ی له هه‌ڵبژارنه‌كه داوه و دیموكراتییه‌كانی به دزینی هه‌ڵبژاردنه‌كه ناو بردووه، واته ساخته‌یان كردووه.
به‌ڵام بایدن ده‌ڵێ تره‌مپ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه نایه‌وێ ددان به دۆڕاندنی بنێت، خۆی تووشی شه‌رمه‌زاری ده‌كات.