سەرۆك وەزیرانی بەحرێن كۆچی دوایی كرد

:: PM:01:58:11/11/2020 ‌
دیوانی شای بەحرێن رای گەیاند، ئەمڕۆ خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە سەرۆك وەزیرانی بەحرێن، كۆچی دوایی كرد، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەهۆی پرسەكەیەوە، دەبێتە پشووی رەسمی.

پێگەی "ئەلعەرەبیە" ئەمڕۆ چوارشەم 11ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، راوێژكاری راگەیاندنی شای بەحرێن لەڕێی تویتەرەوە رای گەیاندووە، خەلیفە بن سەلمان خەلیفە سەرۆك وەزیرانی بەحرێن بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەمەریكا كۆچی دوایی كردووە.

بەپێی پێگەكە، خەلیفە بن سەلمان لە ئەمەریكا كۆچی دوایی كردووە، دوای ئەوەی تەرمەكەی دەگاتەوە بەحرێن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەی ئامادەبوون لە پرسەكەی دیاریكراو دەبێت، تەنیا كەسوكارە نزیكەكەی خۆی ئامادە دەبن، هاوكات بە فەرمانی شای بەحرێن، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە وڵاتدا پشووی رەسمی دەبێت.

خەلیفە بن سەلمان خەلیفە لە 1935 لە دایك بووە، لە ساڵی 1953 بووە جێگری باوكی كە حاكمی بەحرێن بووە، دواتر چەندان پۆستی تری كارگێڕیی وەرگرتووە، لە 1970 بووە سەرۆكی ئەنجوومەنی دەوڵەت، لە 1971یشەوە تا مردنی بووەتە سەرۆك وەزیرانی بەحرێن.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د