به‌رپرسانی ته‌ناهی له شاری تامبا له ویلایه‌تی فلۆریدا له ئه‌مه‌ریكا رایان گه‌یاند، شه‌وی رابردوو به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه له یاریگه‌یه‌كی باسكه، كه‌سێك كوژرا و حه‌وت كه‌سی تریس بریندار بوون.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لێكۆڵه‌ره‌وان پێیان وایه چه‌كداره‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا بوون، ته‌قه‌كردنه‌كه‌یان به هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بووه، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان كه‌سانێك بووه تا بیانكوژن. ئه‌و رووداوه شه‌وی رابردوو له شاری تامبا له فلۆریدا رووی داوه.
به‌رپرسێكی پۆلیس رای گه‌یاند، به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه كه‌سێك كه ته‌مه‌نی 36 ساڵ بوو، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست دا. دوو كه‌سی تریش دۆخیان زۆر خراپه، پێنج كه‌سه‌كه‌ی تریش له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و هێرشه، ته‌نیان له نێوان 17 تا 36 ساڵیدا بووه.
لێكۆڵه‌ره‌وان ئێسته لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن تا بزانن هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه و هێرشه‌كه چی بووه، تا ئێسته‌یش كه‌س به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه نه‌گیراوه.
سه‌ركرده‌یه‌كی پۆلیس به‌ناوی "چاد كرۆنیسته‌ر" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو كه‌سێك گیانی سپارد و چه‌ندان كه‌سی تریش بریندار بوون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی توندوتیژییه‌كه‌وه كه هیچ مانایه‌كی نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێ كار بۆ ئاشتی له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بكه‌ین، كه‌چی كه‌سانێك به‌هۆی توندوتیژییه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.