دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا پێنج رۆژ دوای راگەیاندنی سەركەوتن لە لایەن جۆ بایدن، شكستی قبووڵ نەكردووە و هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی براوەی هەڵبژاردنە.
دۆناڵد ترەمپ لە رێی تویتەرەوە بەردەوام ئەمە بیر دەخاتەوە كە لەم هەڵبژاردنە ئەوەی بردوویەتەوە خۆیەتی و دیموكراتەكان ساختەكارییەكی زۆریان كردووە.
لە یەكێك لە تویتەكانیدا ترەمپ باس لەوە دەكات سەعات نۆی ئەمشەو لە كەناڵی فۆكس نیوز راپۆرتێكی گرنگ لەوبارەیەوە بڵاو دەبێتەوە و بەشێك لە گەندەڵی و ساختەكارییەكان بۆ خەڵكی ئەمەریكا ئاشكرا دەكرێن.
نۆی شەو بە کاتی واشنتن دەکاتە هەشتی بەرەبەیانی بەکاتی هەولێر و بۆیەش بەیانی سبەی پێنجشەم راپۆرتەکە لە فۆکس نیوز بڵاو دەکرێتەوە.
جۆ بایدن بۆ گواستنەوەی دەسەڵات دەستی رێکارەکان كردووە
ئەو هەوڵانەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە جۆ بایدن بۆ گواستنەوەی دەسەڵات دەستی رێکارەکان كردووە و تەنانەت لەگەڵ رێبەرانی وڵاتان قسەی كردووە بۆ ئەوەی پێوەندییە سیاسییەكانی ئەمەریكا رێك بخاتەوە.
بەپێی دەرەنجامەكانی CNN بایدن 279 كورسی ئێلێكتۆراڵی بەدەست هێناوە و لە بەرانبەردا ترەمپ 214 كورسی بەدەست هێناوە و تەنیا چوار ویلایەت ماوە تا ئەنجامەكانیان یەكلایی بكرێتەوە. ئەگەر دەرەنجامی بەرایی لەبەرچاو بگیرێت، ئەوا دەنگەكانی ترەمپ بۆ 306 كورسی بەرز دەبنەوە.