عێراق.. 3198 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا

:: PM:05:11:11/11/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 51 ملیۆن و 938 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 281 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا  3198 حاڵەتی تووشبوون و 50 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە. 
تووشبوون گەیشتووەتە 508508 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 17378 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 3198 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 1108 لە بەغدا و 77 لە هەولێر و 415 دهۆك و 280 لە سلێمانی و 134 لە كەركووك و 234 لە سەڵاحەدین و 116 لە بەسڕە و 111 لە واست و 84 لە دیالە و 32 لە نەجەف و 59 لە میسان و 122  لە بابل و 23 لە كەربەلا و 29 لە زیقاڕ و 77 لە دیوانییە و 13 لە موسەنا و 53 لە ئەنبار و 231 لە نەینەوا.

هەروەها 1992 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 670 لە بەغدا و 45 لە دهۆك و 75 لە كەركووك و 94 لە هەولێر و 73 لە سلێمانی، جیا لە تۆماركردنی 50 حاڵەتی مردن 15 لە سلێمانی و چوار لە دهۆك و سێ لە هەولێر و چوار لە كەركووك، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 508508 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 436657 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 11482 حاڵەت.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل