ئه‌مڕۆ دواى ڕووداوى كوشتنى سلێمانى، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتێکدا ڕای گەیاندووە، هەنگاوە تیرۆرستییە نێودەوڵەتییەکەی ئەمه‌ریکا، بە ئامانجکردن و تیرۆرکردنی ژنەڕاڵ سلێمانى، کاریگەرترین هێز لە شەڕی دژ بە داعش، بەرەی نووسرە، ئەلقاعیدە، هێزە هاوشێوەکانیان، مەترسییەکی زۆر گەورەیەوە و پەرەسەندنێکی گەمژانەیە له دنیادا.
مەترسییەکی زۆر گەورەیەوە و پەرەسەندنێکی گەمژانەیە له دنیادا
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕای گەیاندووە، ئەمه‌ریکا بەرپرسیارییەتی هەموو ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و سه‌ركێشییه و پیلانگێرییە خراپه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەموو توانا سیاسی و نێودەوڵەتی و یاسایی خۆی دەخاتەگەر بۆ جێبەجێکردنی بریارەکانی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی تیرۆرکردنی قاسم سلێمانى.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى كانوونى دووه‌م، نوێنه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی هەریەکه لە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران. كه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ پێشوازییان له میوانێكی گرنگ كۆببوونه‌وه، دواتر هه‌موویان به دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كراونه‌ته ئامانج و كوژراون، زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی سه‌عات یه‌كى شه‌وی ڕابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشتووه‌ته‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه هاتووه و پێش ئه‌ویش فڕۆكه‌یه‌كی تر كه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه هاتووه له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشتووه‌ته‌وه.