دواى ڕووداوى كوشتنى سلێمانى، عەلی خامەنەیی ڕێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی، سێ رۆژ پرسه و ماته‌مینی له ئێران به فه‌رمى ڕاگه‌یاند.
دەبێت ئەمه‌ریکا چاوەرێی وەڵامێکی توندی ئێران بێت
عەلی خامەنەیی، ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران سێ رۆژ پرسە و ماتەمینی لەسەرتاسەری ئیران بۆ کوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قوودسی سوپای پاسدارانى ئێران ڕاگەیاند.
عەلی خامەنەیی ڕێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاى گه‌یاندووه، "دەبێت ئەمه‌ریکا چاوەرێی وەڵامێکی توندی ئێران بێت، ئه‌وه‌ى له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ن".
خامەنەیی یەكێكە لە مەرجەعە ئاینییە باڵاكانی شیعە و دوای ئەبو حەسەنی بەنی سەدر و محەمەد عەلی رەجائی، سێیەم سەركۆماری ئێران بووە لە ماوەی ساڵی 1981 تا 1989 و لە سەردەمی جەنگی عێراق و ئێران دا، ئێستە لە تەمەنی 79 ساڵیدایە و بە دەست شێرپەنجەی گەدە دەناڵێنێ و تا ئێستە لە ژیان ماوە و تا دوای مەرگیشی ڕوون نییە، كێ شوێنی خامەنەیی دەگرێتەوە كە باڵاترین پۆستی دەسەڵاتداریییە لە ئێران و تا ماوەی ژیانی لە پۆستەكە دەمێنێتەوە.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى كانوونى دووه‌م، نوێنه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی هەریەکه لە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران. كه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ پێشوازییان له میوانێكی گرنگ كۆببوونه‌وه، دواتر هه‌موویان به دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كراونه‌ته ئامانج و كوژراون، زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی سه‌عات یه‌كى شه‌وی ڕابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشتووه‌ته‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه هاتووه و پێش ئه‌ویش فڕۆكه‌یه‌كی تر كه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه هاتووه له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشتووه‌ته‌وه.