واشنتۆن له ڕێگه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دوو هۆشداریى بۆ كارمه‌ندان و دیپلۆماتكارانى خۆى له عێراق بڵاو كرده‌وه و داوایشى له فه‌رمانبه‌ره لاوه‌كییه‌كانى كرد، به زووترین كات عێراق جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا.
واشنتۆن كه‌مێك پێش ئێسته، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ى ده‌كات، به په‌له خاكی عێراق جێبهێڵن، هیچ كه‌سێك له‌و وڵاته نه‌مێنێته‌وه، چونكه مه‌ترسى شه‌ڕێكى قورس هه‌یه له‌و وڵاته.
له‌لایه‌كى تر، سوپای ئەمه‌ریكا لە سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراوەتە ئامادەباشی تەواوەوە، بە تایبەتی لە سەرجەم بنكە سەربازییەكانی لە عێراق.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى كانوونى دووه‌م، نوێنه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی هەریەکه لە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران. كه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ پێشوازییان له میوانێكی گرنگ كۆببوونه‌وه، دواتر هه‌موویان به دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كراونه‌ته ئامانج و كوژراون، زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی سه‌عات شه‌وی ڕابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشتووه‌ته‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه هاتووه و پێش ئه‌ویش فڕۆكه‌یه‌كی تر كه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه هاتووه له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشتووه‌ته‌وه.
قاسم سلێمانی بە کاریگەرترین پیاوی ئێران بەسەر حوکمی عێراقەوە دادەنراو کۆنترۆڵی زۆرینەی شیعە و حوکمی عێراقی کردبوو بۆ بەرژەوەندی ئێران و راستەوخۆ سەرپەرشتی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری دەکرد کە بەهاوکاری گرووپێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کەرکووک و نیوەی خاکی کوردستانیان خستە ژێر دەستی میلیشیاکانی شیعە.
ڕووداوەکە سه‌ره‌تا لەلایەن میدیای فەرمی عێراق پشتڕاست کراوەتەوە و لەلایەکی تریشەوە، دەنگۆی رفاندنی هەریەک لە هادی عامری سەرۆکی دەستەی حەشد و قەیس خەزعەلی فەرماندەی میلیشیا و فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەیە، کە تێكڕا نزیکن لە ئێرانەوە.