كه‌ناڵی عاله‌می ئێرانی بڕیارێكی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی بڵاوكرده‌وه، كه بریتییه له دانانی عه‌مید ئیسماعیلی قائانی له شوێنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدران كه شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه و له ئه‌نجامی هێرشێكی كتوپڕ له‌گه‌ڵ مه‌هدی موهه‌ندیسی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوژران.
عه‌لی خامنه‌یی به په‌له ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیج و پلانی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كێشه و كه‌لێنی تێ نه‌كه‌وێت، عه‌مید ئیسماعیل قائانیش به‌ر له كوژرانی سوله‌یمانی كه‌سی دووه‌می فه‌یله‌قی قودس بووه و به یه‌كێك له كه‌سه توندڕۆكانی ئێران دژ به ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا داده‌نرێ و هه‌میشه لێدوانه‌كانی زۆر توندبوون و داوای ده‌ركردن و لێدانی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له سووریا و عێراق كردووه.
به كه‌سێكی به ئه‌زموون و باشترین جێگره‌وه‌ی سوله‌یمانی داده‌نرێت
میدیاكانی
ئێران ئه‌و پیاوه به كه‌سێكی به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه ناو ده‌به‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هیچی كه‌متر نییه له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌یه له چۆنیه‌تیی یارییكردن له هاوكێشه و ململانێكانی ناوچه‌كه، بۆیه به باشترین جێگره‌وه‌ی سوله‌یمانی ناویان بردووه.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له ئه‌نجامی بۆردمانێكی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ئاسمانه‌وه كاروانێكی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرانه ئامانج له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، به‌وهۆیه‌وه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوژران، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.