كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه دوای ئۆپراسیۆنی برووسكی شین و كوشتنی سوله‌یمانی، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و باسیش له‌و شوێنانه ده‌كات كه ئێران له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی لێ بكاته ئامانج.
له ڕاپۆرتێكدا كه‌ناڵه‌كه نووسیویه‌تی، دوای ئه‌و گورزه كوشنده‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئێرانی وه‌شاند، پێشبینی ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی نزیك ئێران هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه بدات، بۆیه هه‌ولێر و بهیرووتیشی به دوو ئامانجی كۆماری ئیسلامی ئێران داناوه، كه ڕه‌نگه له‌وێ تۆڵه له ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكرێته‌وه، هره به‌وهۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا هێز و دیپلۆماتكارانی له‌و دوو شاره خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
كه‌ناڵه‌كه نووسیویه‌تی، جیا له هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بنكه سه‌ربازییه‌كان، یه‌كێكی تر له مه‌ترسییه‌كان ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌و ناوچانه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی لێیه بڕفێنرێن، به‌وهۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا داوای كردووه سه‌رجه‌م هاووڵاتییان عێراق به‌جێ بهێڵن، چونكه ئه‌وان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ده‌كه‌ن.
هه‌ولێر و به‌یرووت دوو ئامانجی ئێران ده‌بن تا تۆڵه له ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكه‌نه‌وه
سی ئێن ئێن نووسیویه‌تی، ره‌نگه له دوور مه‌ودا ئه‌مه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكایش له ناوچه‌كه، ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ك ئیسرائیل به‌هێز و خاوه‌ن چه‌ك و جبه‌خانه‌ی پێشكه‌وتوو نین، له‌وانه‌یه ئێران گورزیان لێ بدا، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین وه‌ڵام ده‌بێ، بۆ تێكشكاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.