كوردانی خورماتوو به‌هۆی جینۆسایدكردنیان له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان، خۆشحاڵن به كوشتنی جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی، ئه‌و دوو سه‌ركرده سه‌ربازییه به هۆكاری ماڵوێرانی خۆیان ده‌زانن، چونكه خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵكردن، ئه‌مه‌یش ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌وانی لێ كه‌وته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له خورماتوو ده‌ڵێ، میلیشیاكان به‌شێك له باره‌گاكانیان داخستووه و فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌سووڕێنه‌وه.
سه‌باح محه‌مه‌د یه‌كێك له خۆبه‌خشانی خورماتوو كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه خورماتوو بۆ "وشه" گوتی، چاوه‌ڕێین لاوازی و وێرانبوونی زیاتری میلیشیاكان ببینین، تا تۆڵه‌ی ئێمه‌یان لێ ده‌بێته‌وه، هیوامان هه‌یه دواجار خورماتوو ئازاد ببێ و بگه‌ڕێینه‌وه زێدی خۆمان.
عه‌مید حوسێن عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سووڕێنه‌وه، به‌وهۆیه‌وه میلیشیاكان ئه‌و هێزه زۆره‌ی له شار كۆیان كردبووه‌وه، بڵاوه‌یان پێ كردووه و چه‌ند باره‌گایه‌كیشیان داخستووه.
ئه‌رسه‌لان عه‌لی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وباره‌وه گوتی، خه‌ڵكی كورد له خورماتوو خۆشحاڵن به هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆكاری ئه‌و خۆشحاڵییهیشیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و دوو فه‌رمانده سه‌ربازییه له‌گه‌ڵ خیانه‌تكاران ڕێككه‌وتن و خورماتوو و كه‌ركووك له ئه‌نجامی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كه‌سه فرۆشرا و خه‌ڵكی كورد ده‌ربه‌ده‌ر كرا.
زیاتر گوتی، خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێ به ئاشكرا و به گوڕ و تینه‌وه خۆشحاڵی ده‌رببڕن، به‌ڵام میلیشیاكان هێزی زۆریان بڵاوه پێ كردووه و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، بۆیه خه‌ڵكی نایانه‌وێ جارێكی تر به ده‌ستی ئه‌و هێزه ببنه‌وه قوربانی، له‌به‌ر ئه‌وه شادییهكانیان به سه‌ردانیكردنی یه‌كتر ده‌رده‌بڕن.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.