میدیاكانی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاویان كرده‌وه، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر قاسم سوله‌یمانی به ته‌واوی ئاسمانی عێراقیان ته‌نیوه، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه كه ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌بێ، له ئه‌گه‌ری هه‌ر وه‌ڵامێكی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆردمانیان بكه‌ن و به توندی هێرشیان بكه‌نه‌سه‌ر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ته‌ناهی به پێگه‌ی "
سۆمه‌رییه‌نیوز"ی ڕاگه‌یاندووه، بۆ یه‌كه‌مجار له دوای 2011 و ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق، به‌م ڕێژه زۆره فڕۆكه‌ی جه‌نگی له ئاسمانی عێراق ده‌سووڕێنه‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیش چه‌ند سه‌عاتێك دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ده‌ستی پێكرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هێرش بكرێته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجاره له 2011ه‌وه تا ئێسته ئه‌و ژماره زۆره‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له ئاسمانی عێراق بسووڕێنه‌وه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ترسیان هه‌یه كه له ڕۆژئاوای عێراق میلیشیاكان هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانیان كه به چڕی له‌وێ بڵاوبوونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له بنكه‌ی سه‌ربازی "عه‌ین ئه‌سه‌د" بۆیه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له كاتی جووڵه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه ده‌سووڕێنه‌وه و ئاسمانی عێراق بووه‌ته جه‌نجاڵترین ناوچه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان.