میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری داوه، دانیشتنێكی به په‌له و داخراو ساز بكات، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كاروانێكی حه‌شدی شه‌عبی و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه جیهان به‌رگه‌ی شه‌ڕێكی تر له كه‌نداو ناگرێت.
سه‌رچاوه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویان كرده‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش زۆر داخراو ده‌بێ، به وردی باس له كارلێك و كاردانه‌وه‌كانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه و ڕێ له هه‌ڵایسانی جه‌نگ بگیرێت.
بۆ ڕێگری له جه‌نگ و پێكدادان له ناوچه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه
هاوكات ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریش سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای له سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه و جیهان كرد كه له هه‌موو كات زیاتر ددان به‌خۆیاندا بگرن، چونكه جیهان به‌رگه‌ی شه‌ڕێكی تر له ناوچه‌ی كه‌نداو ناگرێت.
جیا له‌وه‌یش سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیگه‌رانی قووڵی خۆی ڕاگه‌یاند، له‌و گرژییه‌ی له‌م دواییه دروست بوون كه به كوشتنی قاسم سوله‌یمانی كۆتایی هات، ئه‌گه‌ر هۆش و ژیریش بۆ سه‌ركرده‌كانی جیهان نه‌گه‌ڕێته‌وه ڕووداوی گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م كه تووڕه‌ییه‌كانیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ئارامی بۆ ناوچه‌كه بگێڕنه‌وه.