دوای ڕووداوى كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له به‌غدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هۆى كاردانه‌وه‌كان عێراق ڕووبه‌ڕووى كێشه و ئالۆزى زۆر ببێته‌وه، به‌هۆیه‌وه به‌فه‌رمانى پادشایى هێڵی ئاسمانی ئوردن ڕای گه‌یاند، كه‌وا له‌مڕۆوه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیان بۆ عێراق ڕاگرت.
هێڵی ئاسمانی شانشینی ئوردن بڕیاریداوه گه‌شته‌كانی بۆ عێراق بۆ كاتێكى نادیار ڕابگرێت، هۆكاری ڕاگرتنی گه‌شته‌كانیان بۆ خراپی دۆخی ته‌ناهى عێراق گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ردا هێڵی ئاسمانی عیراق ڕای گه‌یاند، گه‌شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بۆ سه‌رانسه‌رى دنیا به‌ڕێوه‌ده‌چن و به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كى تر هه‌ریه‌كه له وەزارەته‌كانی دەرەوەی ئەڵمانیا و هۆڵه‌ندا، داوا لە هاووڵاتییانیان ده‌كه‌ن كه بە هیچ شێوەیەك سەردانی عێراق نەكەن، ئەوانەی لە عێراقیشن بە زووترین كات وڵاتەكە بەجێ بێڵن، جا لە ڕێگەی وشكانی یان ئاسمانی بێت، پێویستە بە زووترین كات خاكی عێراق بە جێ بێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ئاماژه‌ی كردووه كه دوای كوژرانی قاسم سلێانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، ناتوانرێت پێشبینی ئه‌وه بكرێت له داهاتوودا چی ڕووده‌دات له عێڕاق و ناوچه‌كه.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى كانوونى دووه‌م، نوێنه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی هەریەکه لە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران. كه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ پێشوازییان له میوانێكی گرنگ كۆببوونه‌وه، دواتر هه‌موویان به دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كراونه‌ته ئامانج و كوژراون، زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی سه‌عات یه‌كى شه‌وی ڕابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشتووه‌ته‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه هاتووه و پێش ئه‌ویش فڕۆكه‌یه‌كی تر كه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه هاتووه له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشتووه‌ته‌وه.
قاسم سلێمانی بە کاریگەرترین پیاوی ئێران بەسەر حوکمی عێراقەوە دادەنراو کۆنترۆڵی زۆرینەی شیعە و حوکمی عێراقی کردبوو بۆ بەرژەوەندی ئێران و راستەوخۆ سەرپەرشتی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری دەکرد کە بەهاوکاری گرووپێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کەرکووک و نیوەی خاکی کوردستانیان خستە ژێر دەستی میلیشیاکانی شیعە.
ڕووداوەکە سه‌ره‌تا لەلایەن میدیای فەرمی عێراق پشتڕاست کراوەتەوە و لەلایەکی تریشەوە، دەنگۆی رفاندنی هەریەک لە هادی عامری سەرۆکی دەستەی حەشد و قەیس خەزعەلی فەرماندەی میلیشیا و فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەیە، کە تێكڕا نزیکن لە ئێرانەوە.