كه‌مێك پێش ئێسته كۆمه‌ڵێك چه‌كدارى ده‌مامكدارى سپى، به‌چه‌كه‌وه هێرشیان بۆ بڵاوه پێكردنى خۆپێشانده‌ران له گۆڕه‌پانى ته‌حریرى به‌غدا ده‌ست پێكرد، هه‌شت كه‌س بریندارن و خۆپێشانده‌ران پردى نزیك ناوچه‌ى سه‌وز چۆڵ ده‌كه‌ن به‌هۆى ته‌قه‌ی زۆره‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه"، سه‌ره‌تا خۆپێشانده‌ران له‌سه‌ر ناو و وێنه‌ى پاڵێوراوێك بۆ سەرۆک وەزیران ده‌بێت به‌شه‌ڕیان به‌ڵام ده‌واتر ده‌نگى ته‌قه‌ى زۆر ده‌بیسترێت، تا ئێسته به‌ته‌واوى ڕوون نییه ئه‌و لایه‌نه كێیه ئه‌وكاره ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ڕوونه ئامانج بڵاوه پێكردنى خۆپێشانده‌رانه.
سه‌رچاوه‌یەک لە گۆڕەپانی تەحریر، به "وشه" گوت، مانگرتنی پێش باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا به‌ته‌واوى بڵاویان لێ کردووە، بەڵام دۆخى گۆڕپانى ته‌حری ئالۆز بووە و له ئێواره‌وه هه‌واڵمان بۆ هاتووه كه به‌چه‌ك هێرشمان دەکرێتە سەر.
له‌لایه‌كى ترەوە، حازم شوه‌یلی نوێنه‌ری سه‌ره‌كیی خۆپێشانده‌رانی عێراق له به‌غدا، بۆ "وشه" گوتی، خۆپێشاندان له گۆڕه‌پانى ته‌حریر به‌رده‌وامە و هەموو گۆڕەپانەكانی خۆپێشاندان و توێژەكانی ناڕازی ڕێككەوتوون لەسەر بەردەوامبوون، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر هه‌یه کە ئێران تۆڵهكردنەەر بێنێته ناو گۆڕه‌پانى ته‌حریر.
ئه‌م ئاڵۆزییانەى عێراق دواى ئه‌وه دێت كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى كانوونى دووه‌م، نوێنه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی هەریەکه لە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران.