ڤۆلۆدیمیر زیلینسكى سه‌رۆكى ئۆكرانیا راگه‌یانراوێك له دواى ددانپێدانانه‌كه‌ى ئێران بڵاو كرده‌وه و تێیدا داواكارییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانییانى فڕۆكه‌كه، ئاراسته‌ى ئێران كرد.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ى كانوونى دووه‌م، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و راگه‌یانراوه كردووه كه له‌لایه‌ن زیلینسكى سه‌رۆكى ئۆكرانیا دواى ددانپێنانه‌كه‌ى ئێران له خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى ئۆكرانیا: ده‌بێت ئێران تۆمه‌تباران بداته دادگا
زیلنسكى داوا ده‌كات ئێران دووپاتى بكاته‌وه كه ئاماده‌یه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ته‌واو بكات، تۆمه‌تباران بداته دادگا، ته‌رمه‌كى قوربانیان بگه‌ڕێنێته‌وه، قه‌ره‌بووى مادییان بكاته‌وه و له رێى كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كانیش داواى لێبوردن بكات.
زیلینسكى له راگه‌یانراوه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئێران ددانى به تاوانى خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه ناوه، به‌ڵام ئێمه پێداگریى له‌سه‌ر ددانپێدانانى ته‌واو ده‌كه‌ین".
هاوكات جاستن تۆرودۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا داواى سزادانى ئێرانى كردووه له‌سه‌ر خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه. هه‌فته‌ى رابردوو فڕۆكه‌یه‌كى ئۆكرانى له تاران كه‌وته خواره‌وه سه‌ره‌تا ئێران نكۆڵى له‌وه كرد به مووشه‌كى ئه‌وان كه‌وتبێته خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ددانى به‌وه نا به هه‌ڵه مووشه‌كى به‌ركه‌وتووه.
له رووداوه‌كه‌دا 176 كه‌س بوونه قوربانى كه زۆربه‌یان كه‌نه‌دى و ئێرانین و ته‌نیا 11 كه‌سیان ئۆكرانین.