ریزبەندی وڵاتان لە رووی حاڵەتەكانی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

:: PM:09:14:21/03/2020 ‌

چین تا رادەیەكی زۆر توانوویەتی رووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتەوە بە شێوەیەك سێ رۆژە حاڵەتی نوێی تۆمار نەكردووە، لەوكاتەی لە ئیتاڵیا دۆخەكە لە كۆنترۆڵ دەرچووە و لە ماوەی تەنیا 24 سەعاتی رابردوودا 739 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە و بەوەیش كۆی ژمارەی مردن گەیشتووەتە 4825 حاڵەت.
ئیتاڵیا تووشی كارەساتی مرۆیی دێتەوە
هەرێمی لۆمپاردی باكوری ئیتاڵیا بووەتە هەرێمی هۆبی دووەم و سەرچاوەی سەرەكیی ڤایرۆسەكە لە ئیتاڵیا و دەسەڵاتدارانی رایان گەیاند كە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 546 مردنی تووشبووانی كۆرۆنای تۆمار كراوە، بەوەیش ژمارەی مردووان لەو هەرێمە سێ هەزاری تێپەڕ كرد، لەوكاتەی ژمارەی تووشبووان 25 هەزاری تێپەڕاندووە. 

ئێستە و دوای سێ مانگ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و تووشبوونی چارەكە ملیۆنێك كەس و مردنی 10 هەزار كەسی تر، ریزبەندی وڵاتانی زیانلێكەوتوو گۆڕا، لەوكاتەی پێشتر چین پێشەنگ بوو لە رووی ژمارەی قوربانیان، ئێستە ئیتاڵیا زیاترین مردنی هەیە و دوای ئەو چین دێت، وەك زانكۆی هۆبكنز ئاماژەی كردووە.

ئێران بە 1556 حاڵەتی مردن لە پلەی سێیەم دێت و دوای ئەویش ئیسپانیا بە 1375 حاڵەتی مردن و دوای ئەو فرەنسا بە 450 حاڵەتی مردن و ئینجا ئەمەریكا 237 حاڵەتی مردن و دوای ئەوە بەریتانیا بە 177 حاڵەتی مردن و هۆڵەندا بە 106 حاڵەت و كۆریای باشوور لە 102 حاڵەت، ئینجا ئەڵمانیا بە 72 حاڵەتی مردن و بەلجیكا 67 حاڵەت و سویسرا 58 حاڵەت.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل