مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند ئێسته كاتێكى گونجاو نییه بۆ سزادانى چین، به‌ڵكو كاتى راشكاوییه.
مایك پۆمپیۆ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆى نیسان له لایه‌ن ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له سزادانى چین ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئێسته كاتی سزادان نییه، به‌ڵكو هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه بۆ راشكاوییه".
ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش چین تۆمه‌تبار بكات
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا چین به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه هێشتا زانیارى له‌باره‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌شارێته‌وه، بۆیه باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چین سزا بدات، كه‌چى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌م بابه‌ته‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و لێدوانه‌ى مایك پۆمپیۆ له كاتێكدایه بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر په‌تاى كۆرۆنا له دنیا كۆببێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌ندامى هه‌میشه‌یى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه پێداگریى ده‌كات له‌وه‌ى هه‌ر راگه‌یه‌نراوێكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش له‌سه‌ر په‌تاى كۆرۆنا ده‌ربچێت، ده‌بێت ڤایرۆسه‌كه وه‌ك ڤایرۆسى چینى بناسێنێ، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌ى كۆتایى سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.