مستەفا كازمی دوای ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، پەیامێكی بە كوردی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسان، مستەفا كازمی بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكوومەتی عێراق، پەیامێكی بە هەرسێ زمانی ئینگلیزی، عەرەبی و كوردی بڵاو كردەوە و بەڵێنی كاركردن بۆ چارەسەری تەنگژەكان دەدات.
پەیمان دەدەم لە بەرانبەر گەلە بەخشندەكەمان، بۆ كاركردن لەسەر پێكهێنانی حكوومەتێك كە خواستی عێراقییەكان بخاتە پێشینەی كارەكانی
كازمی بە زمانی كوردی لە تویتێكی نووسیویەتی، بە راسپاردنم بە ئەركی سەرۆكایەتی حكوومەتی عێراقی، پەیمان دەدەم لە بەرانبەر گەلە بەخشندەكەمان، بۆ كاركردن لەسەر پێكهێنانی حكوومەتێك كە خواستی عێراقییەكان بخاتە پێشینەی كارەكانی، ئەو حكوومەتە سەروەری نیشتمان و مافەكان بپارێزێت و كار بكات بۆ چارەسەركردنی تەنگژەكان و ئابووری بەرەوپێش ببات.
ئەمڕۆ مستەفا كازمی لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراق هاتە راسپاردن بۆ پێكهێنانی حكوومەت لە عێراق دوای كشانەوەی عەدنان زەرفی لە پێكهێنانی حكوومەت.