گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕای گەیاند، ئه‌مڕۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه هه‌ڵگری پاسه‌پۆرتی عێراقین و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گیریان خواردووه ڕێژه‌كه‌یان گه‌یشته 208 کەس.
كۆی ژماره‌ی توشبوانی هاووڵاتییانی عێراقی له وڵاتانی ده‌ره‌وه گه‌یشتووه‌ته 208 كه‌س
ئەمڕۆ پێنجشه‌م نۆی نیسان، ئەحمەد سەفاح گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە "وشە"ی ڕاگەیاند، "ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كراینه‌وه له سێ كه‌سی تری عێراقی، له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و سعوودیه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه گه‌یشتووه‌ته 16 كه‌س."
ڕوونی كرده‌وه، "كه 12 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون، چوار كه‌سیان له ئه‌ڵمانیا، سێ له ئوردن، چواریان له سعوودیه، یه‌ك له مالیزیا، له‌لایه‌كی تر 42 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه، كۆی ژماره‌ی توشبوانی هاووڵاتییانی عێراقیش له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه گه‌یشتووه‌ته 208 كه‌س".
زیاتر گوتی، "له ڕێی كونسوڵخانه و باڵیۆزخانهكانیانهوه به‌دواداچونی ورد بۆ دۆخی توشبوانی كۆرۆنا و هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزیان ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بین و هاووڵاتییانی خۆمان به جێ ناهێڵین".
شایەنی باسە هۆلەندا وەك یەكەم وڵاتی ئەوروپی بە بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی هاوكاری پێشكەشی عێراق كرد، بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشتر كوێت وەك یەكەم وڵات بڕیاری دا بڕی 10 ملیۆن دۆلار كۆمەكی عێراق بكات، تا كەلوپەل و پێداویستی تەواو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ئامادە بكات و لە ئەگەری تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە لە وڵات، حكوومەتی عێراقیش دەیەوێت بە شێك لەو هاوكارییانە بگەیەنێتە ڕەوەندی عێراقی كە لە سەرانسەری دنیادا بەهۆی داخستنی زۆربەی هێڵە ئاسمانییەكان گیریان خواردووە و لە دۆخێكی هەمووار دەژین.