ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى فرۆشتنى چه‌ك به ئێران ته‌واو ده‌بێت و ئه‌مه‌ریكا داوا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، به هۆى مه‌ترسى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ماوه‌كه درێژ بكاته‌وه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له تویتێك هۆشدارى له ته‌واوبوونى سزاى قه‌ده‌غه‌كردنى فرۆشتنى چه‌ك به ئێران ده‌دات و داوا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌كات به‌ر له‌وه‌ى ده‌رفه‌ته‌كه به‌سه‌ر بچێت ماوه‌كه درێژ بكاته‌وه.
یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى فرۆشتنى چه‌ك به ئێران شه‌ش مانگى ماوه
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ى نیسان ئاماژه‌ى بۆ تویته‌كه‌ى پۆمپیۆ كردووه كه ده‌ڵێ، "شه‌ش مانگى تر قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌ك له‌سه‌ر ئێران ته‌واو ده‌بێت، پێویسته ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ماوه‌كه درێژ بكاته‌وه به‌ر له‌وه‌ى توندوتیژى ئێران هه‌ڵبكشێ و ده‌ست به كێبڕكێى نوێى چه‌ك بكات له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".
هه‌ر له تویته‌كه‌ى پۆمپیۆ هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێ، "كات خه‌ریكه به‌سه‌ر ده‌چێ". دواتریش نموونه‌ى چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ئێران ده‌هێنێته‌وه. له‌وانه ئێران مووشه‌كى بالیستى ئاراسته‌ى دراوسێیه‌كانى كردووه، مینى چاندووه، ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتى نه‌وت گرتووه، چه‌كى بۆ ناوچه‌كانى شه‌ڕ ناردووه، فڕۆكه‌ى خستووه‌ته خواره‌وه.
له كۆتایى تویته‌كه‌یشدا پۆمپیۆ ده‌ڵێ، "بۆیه ناتوانین سه‌ركێشى له‌وه بكه‌ین ئێران چه‌كى پێشكه‌وتوو بكرێت".
بەپێی بڕیاری ژمارە 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2015، دوای واژووکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک، کڕین و فرۆشتنی چەک و کەلوپەلکی سەربازی بە ئێران بۆ ماوەی پێنج ساڵ قەدەغە کرا، مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ وادەی قەدەغەکردنەکە کۆتایی دێت.