دواى ئه‌وه‌ى ئومید بۆزداغى په‌رله‌مانتارى توركیا زانیارى له‌سه‌ر كوژرانى پیاوانى هه‌واڵگرى توركیا له لیبیا ئاشكرا كردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا هه‌وڵى گرتنى ده‌ده‌ن و داواكارى گشتیى ئه‌و وڵاته‌یش داواى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌كات.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19 ى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا هه‌وڵى گرتنى ئومید بۆزداغ ده‌ده‌ن كه په‌رله‌مانتارى پارتى چاكه‌یه "ئیى پارتى"، چونكه زانیارى له‌سه‌ر كوژرانى پیاوانى هه‌واڵگرى توركیا ئاشكرا كردووه.
زانیارى له‌سه‌ر كوژرانى پیاوانى هه‌واڵگریى ئاشكرا كردووه
بۆزداغ له‌ناو په‌رله‌مانى توركیا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كردووه و گوتوویه‌تى چه‌ند كه‌سێكى هه‌واڵگرى توركیا له لیبیا كوژراون و به رێوڕه‌سمى فه‌رمى نه‌نێژراون.
داواكارى توركیا داواى له په‌رله‌مان كردووه پارێزبه‌ندى سه‌ر ئومید هه‌ڵبگرێت بۆ ئه‌وه‌ى بدرێته دادگا، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشێلى یاساى هه‌واڵگرى و ئاسایشى نیشتمانى كردووه.
ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه حكوومه‌تى ئه‌ردۆغان پاڵپشتى له حكوومه‌تى ویفاقى لیبیا ده‌كات، جگه له پێدانى چه‌ك، باس له‌وه ده‌كرێت به هه‌زاران سه‌رباز و پیاوانى هه‌واڵگرى توركیا ره‌وانه‌ى لیبیا كراون، بۆ ئه‌وه‌ى له دژى سوپاى نیشتمانى لیبیا بجه‌نگن.