توركیا یه‌كێك له‌و وڵاتانه بوو كه زۆر دره‌نگتر له وڵاتانی تر حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنای تێدا راگه‌یه‌نرا. به‌ڵام ئێسته ژماره‌ی تووشبووان له‌و وڵاته پێش ئێران كه‌وتووه‌ته‌وه و له دوای چین له ریزبه‌ندی هه‌شته‌م هه‌ڵكه‌وتووه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له توركیا له 11ی ئادار راگه‌یه‌نرا
یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له توركیا له 11ی ئادار راگه‌یه‌نرا و له دوای مانگێك و هه‌فته‌یه‌ك ژماره‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 82 هه‌زار و 229 حاڵه‌ت كه له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 890 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و نزیكه‌ی 10 هه‌زار و 500 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده له توركیا حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون زۆر به‌رزه، به‌ڵام به‌راورد به‌و وڵاتانه‌ی كه ئاماری كۆرۆنا لێیان به‌رزه، قوربانیی زۆر كه‌متری هه‌بووه.
له ئێران ژماره‌ی تووشبووان 80 هه‌زار و 860 كه‌سه به‌ڵام سه‌رووی پێنج هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له به‌ریتانیا ژماره‌ی تووشبووان 114 هه‌زار كه‌سه، به‌ڵام سه‌رووی 15 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
له ئه‌مه‌ریكا سه‌رووی 39 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
له ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 738 هه‌زار كه‌س تووش بوون و سه‌رووی 39 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی
worldometers كۆی ژماره‌ی تووشبووان له دنیادا گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 332 هه‌زار كه‌س كه له‌و ژماره‌یه سه‌رووی 160 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 600 هه‌زاریش چاك بوونه‌ته‌وه.
له عێراق ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 513 كه‌س و 81 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه و 953 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان دۆخه‌كه زۆر باشه و 337 حاڵه‌ت تۆمار كراوه و به گشتی 85 نه‌خۆش هه‌ن كه پێویستیان به چاره‌سه‌ره و دۆخه‌كه به ته‌واوی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.