وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاوی كرده‌وه، سبه‌ی دووشه‌م سێیه‌م پێداویستی و هاوكاری چین ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستانیش ده‌ڵێ، له‌و هاوكارییانه‌ی به به‌غدا ده‌گات، پشكی هه‌رێمی كوردستانیش دیاری ده‌كرێت.
چین له‌و كاته‌وه توانیویه‌تی كۆنترۆڵی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی بكات، ده‌ستی به یارمه‌تیدانی وڵاتانی تر كردووه و شاند و هاوكارییه‌كانی ره‌وانه‌ی وڵاتان كردووه. عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش بێبه‌ش نه‌بوون له‌م هاوكارییانه.
پێشتر دوو وه‌جبه‌ی هاوكاری ته‌ندروستی كه ده‌رمان و هه‌ندێك ئامێری پزیشكی له خۆ ده‌گرت ره‌وانه‌ی عێراق كراون.
وه‌ك
مێهر له زاری به‌غداد ئه‌لیه‌وم ئاماژه‌ی پێ كردووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پێداگری له به‌رده‌وامیی هاوكاریی و هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی چین كردووه.
دكتۆر خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه پێشتر ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا، به‌شێكی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش كراوه كه زیاتر خۆی له دابینكردنی كیتی پشكنین بۆ ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بینیوه‌ته‌وه.
ده‌بێت پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م هاوكارییانه دابین بكرێت
ئه‌و روونی كرده‌وه ئاگاداری ئه‌و وه‌جبه نوێیه‌ی هاوكاری نین بڕیاره به به‌غدا بگات، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و هاوئاهه‌نگییانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یانه ده‌بێت پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م هاوكارییانه دابین بكرێت و مادام بڕیاره به به‌غدا بگات، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستانیش لێی سوودمه‌ند ده‌بێت.