ئه‌و ئامارانه‌ی له ئێران له‌سه‌ر قوربانیانی كۆرۆنا بڵاو ده‌كرێنه‌وه، دوورن له راستی و رۆژانه به‌رپرس و هه‌ندێك سه‌نته‌ری توێژینه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كانیان په‌رده له‌سه‌ر راستییه‌كان لاده‌به‌ن. ده‌گوترێ ئاماری تووشبووان له ئێران نزیكه‌ی ده هێنده ده‌بێت كه حكوومه‌ت به فه‌رمی بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌مووان گومانی خستووه‌ته سه‌ر ئاماره‌كان، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بووه كه باسی له‌وه كرد ئاماری راسته‌قینه‌ی تووشبووان هه‌شت تا 10 هێنده‌ی ئه‌و ئاماره فه‌رمییه‌یه حكوومه‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به كۆرۆنا گیانیان سپاردووه، سه‌رووی دوو هێنده‌ی ئاماری فه‌رمی ده‌بێت.
پێشتریش محه‌مه‌د جه‌واد حه‌ق شناس ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شوورای تاران ره‌خنه‌ی توندی له حكوومه‌ت گرتبوو له‌وه‌ی ناكرێت له راگه‌یاندنی ئاماری كۆرۆنا هه‌واڵی ناڕاست بڵاو بكرێته‌وه، بۆیه لای خۆیه‌وه داوای له شاره‌وانییه‌كانی تاران كردبوو ئاماری راسته‌قینه بڵاو بكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت له خه‌می هاووڵاتییاندا نییه، با خه‌ڵك خۆیان له خه‌می خۆیاندابن.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م موحسین هاشمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوورای تارانیش ئاشكرای كرد كه ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا زۆر له‌و ژماره‌یه به‌رزتره كه راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران بكرێته به‌ڵگه، ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌ی تووشبووان له ئێران له نێوان 600 تا 800 هه‌زار حاڵه‌ت ده‌بێت و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش گیانیان له ده‌ست داوه، سه‌رووی 10 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه، سه‌رووی 10 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی
worldometers كه پشتی به ئاماری فه‌رمی حكوومه‌تی ئێران به‌ستووه، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌و وڵاته نزیكه‌ی 81 هه‌زار كه‌سه و سه‌رووی پێنج هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
پێویسته بگوترێت كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 345 هه‌زار كه‌س و سه‌رووی 161 هه‌زاریش گیانیان له ده‌ست داوه.