ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا وێنه و به‌سته‌رى ئه‌و ڤیدیۆیانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه ده‌ری ده‌خه‌ن چۆن میلیشیاكانى موقته‌دا سه‌در پێشێلكاریى له دژى چالاكان و خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
حوڕه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شى ئایار له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، میلیشیاكانى موقته‌دا سه‌در كه به "سه‌رایا سه‌لام" ناسراون، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان و ئه‌شكه‌نجه‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن گوایه سووكایه‌تییان به سه‌در كردووه.
حوڕه : میلیشیاكانى سه‌در شانازى به ئه‌شكه‌نجه‌دانى خه‌ڵك ده‌كه‌ن
راپۆرته‌كه‌ى حوڕه چوار به‌سته‌رى ڤیدیۆیى داناوه، له یه‌كێك له ڤیدیۆكان ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند پیاوێك گه‌نجێكیان گرتووه وه‌ك سزایه‌ك سه‌رى ده‌تاشن و یه‌كێك له پیاوه‌كان ده‌ڵێ، ئه‌مه سووكایه‌تى به سه‌ید "موقته‌دا" كردووه، ئه‌وه‌ى هێرش بكاته سه‌ر موقته‌دا و سوپاى مه‌هدى و سه‌رایا سه‌لام ئه‌وه چاره‌نووسى ده‌بێت.
جگه له‌مه‌یش ده‌نگى پیاوه‌كانى تر دێت كه چه‌ندان "جێنو" و سووكایه‌تى به گه‌نجه‌كه ده‌ده‌ن و دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر كاره‌كه دووباره بكاته‌وه، ئه‌وا سه‌رى باوكیشى ده‌تاشن.
حوڕه نووسیویه‌تى ئه‌و
ڤیدیۆیانه به‌ڵگه‌ن كه چۆن میلیشیاكانى موقته‌دا سووكایه‌تى به چالاكان ده‌كه‌ن و شانازیش به‌و كاره‌یان ده‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، میلیشیاكانى موقته‌دا سه‌در چه‌ندان شێوازى تۆقاندن له دژى خه‌ڵكى باشوورى عێراق به‌كار ده‌هێنن.