شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى عێراق راى گه‌یاند، به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كراون، به‌ڵام هیچ زیانێكیان لێ نەکەوتووەتەوە.
ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شى ئایار، ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راگه‌یه‌نراوێكى شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى عێراق كردووه كه ئاشكراى كردووه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كراون و له ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
سه‌كۆى مووشه‌كه‌كان له رۆژئاواى به‌غدا دۆزراونه‌ته‌وه
شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى باسى له‌وه كردووه، سه‌كۆى مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ى به‌كرییه رۆژئاواى به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئامێرێكى "تایمه‌ر".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، هیچ زیانێكى مادى و گیانى له هێرشه‌كه‌دا نه‌بووه.
ماوه‌ى دوو ساڵه هێرشى مووشه‌كى بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ى حكوومه‌ت و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بووه‌ته دیارده، له‌م ماوه‌یه‌دا به ده‌یان جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندان كه‌سیش كوژراون.
ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه گرووپه شیعه‌كانى سه‌ر به ئێران به ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشانه تۆمه‌تبار ده‌كات و داوایش له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات سنوورێك بۆ ئه‌و دیارده‌یه دابنێت.