له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای ئیسرائیل رای گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی مووشه‌كێك له‌لایه‌ن غه‌زه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوو، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی غه‌زه‌ی تۆپباران كردووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوو، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی سوربازیی غه‌زه‌ی تۆپباران كردووه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی غه‌زه‌ی تۆپباران كردووه
له به‌یاننامه‌كه‌دا زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، دوای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌ی غه‌زه به‌ڕووی ئیسرائیل، تانكه‌كانی سوپای ئیسرائیلیش سێ شوێنی سه‌ربازیی غه‌زه‌یان كردووه‌ته ئامانج و زیانێكی زۆریان لێ داون. به‌ڵام له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به زیانی گیانی نه‌كراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه مووشه‌كه‌كه‌ی غه‌زه كه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوو، كه‌وتووه‌ته ناو كێڵگه‌یه‌ك له سنووری نێوان هه‌ردوولا. بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به زیانی گیانی نه‌كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنێش فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئێرانیان له سووریا كردبووه ئامانج، زیاتر له 14 چه‌كداری ئێرانی یان ئه‌و عێراقییانه‌ی سه‌ر به ئێرانن، هاتنه كوشتن.