په‌رله‌مانتارێكى عێراقى ئاشكراى كردووه، له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان كه تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر حكوومه‌تى نوێ، هه‌ریه‌كه له هاوپه‌یمانى فه‌تح، ده‌وڵه‌تى یاسا، هاوپه‌یمانى شاره رزگاركراوه‌كان، به‌شێك له سائیروون بایكۆتى دانیشتنه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د حه‌مدانى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى نه‌سر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شى ئایار، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه، چه‌ند لایه‌نێك دوایین پلانیان بۆ شكستهێنانى حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى داناوه و بڕیاره بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان بكه‌ن.
پێشبینى ده‌كرێت چوار لایه‌ن بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مان بكه‌ن
حه‌مدانى ناوى لایه‌نه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، هه‌ریه‌كه له هاوپه‌یمانى نه‌سر و ده‌وڵه‌تى یاسا و شاره رزگاركراوه‌كان "كه هاوپه‌یمانییه‌كى نوێى سوننه‌یه" له‌گه‌ڵ به‌شێك له هاوپه‌یمانى سائیروون بایكۆتى دانیشتنه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌یش ده‌ڵێ، ئه‌م چوار لایه‌نه له هه‌شت كاندیدى كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى رازى نین.
ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوزیش ئاشكراى كردووه، به‌یانى ئه‌مڕۆ ناوى كاندیده‌كان گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌و لیسته‌ى سۆمه‌رییه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه هاوپێچى كردووه، هه‌مان ئه‌و لیسته‌یه كه به‌یانى ئه‌مڕۆ له
"وشه"یش بڵاو كرایه‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌عات نۆى ئێواره په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر حكوومه‌تى كازمى كۆ ببێته‌وه كه له نۆى مانگى رابردوو هاتووه‌ته راسپاردن.