گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، بۆ ده‌نگدان به كابینه‌ی مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه ئۆپۆزسیۆنن و بڕیاریان داوه ده‌نگ به كازمی نه‌ده‌ن له په‌رله‌مان.
ده‌مانویست مسته‌فا كازمی سه‌ربه‌خۆ بێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی ئایار، ئایات مزه‌فه‌ر گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه ده‌مانویست مسته‌فا كازمی سه‌ربه‌خۆ بێت له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان و ئازاد بێت.
ڕوونی كرده‌وه، دۆخی عێراق له ڕووی سیاسی، ته‌ندروستی، ته‌ناهی و ئابووری كه ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌و فشاره زۆره ده‌روونییه له‌لایه‌ن كه‌سی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، هه‌ریه‌كه له هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ده‌نگ به كابینه‌ی مسته‌فا كازمی ناده‌ن.
گوته‌بێژی نه‌سر گوتی، وه‌ك هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كه ئۆپۆزسیۆنن، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه ناڕازین له‌و حكوومه‌ته، پێمان وایه ده‌بێ ئه‌مه حكوومه‌تی كاتی بێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌عات نۆی ئێواره په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر حكوومه‌تی كازمی كۆ ببێته‌وه كه له نۆی مانگی رابردوو هاتووه‌ته ڕاسپاردن.